یونیکۆدی زمانی کوردی

یونیکۆدی زمانی کوردی ناوەڕۆكی ئەم وتارە پێشەکی پیتەکان ژمارەکان پیتە عەرەبیەکان هێماکان پێشەکی‌کۆدەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی لە سیستەمی جیهانیی یونیکۆددا:پیتەکان‌ پیت یونیکۆد ئ U+0626 ا U+0627 ب U+0628 پ U+067E ت U+062A ج U+062C چ U+0686 ح U+062D خ U+062E د U+062F ر U+0631 ڕ U+0695 ز U+0632 ژ U+0698...

تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردی

لەم جیهانەدا سیستەمی جۆربەجۆر و زۆر هەبوون و هەن کە لەوانەدا پێویست بە نووسین دەکرێت. سیستەمەکان هەمیشە چونیەک نین و پێکەوە جیاوازییان هەیە. وەک دەزانن لە کۆمپیوتەردا بۆ نووسینی هەر هێما و پیت و نیشانەیەک کە بە زمانی ئایتی پێیان دەوترێت نووسەکان characters، کەڵک لە کۆد وەردەگیرێت. کێشەکە ئەوە بوو...

یانزدە ساڵ کوردئایتی گرووپ: پەیڤینێک لەگەڵ هێمن حەسەن

سەرەتا بە بۆنەی یانزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کورد ئایتی گرووپەوە (کە ڕێکەوتی ٢١/١/٢٠٠١ بوو)، پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامان و میوانانی وێبگەکە دەکەم، هیوادارم ئەم دەستە زانسخواز و پڕ بەهرانە هەردەم بەردەوام بن. جێی شانازییە ١١ ساڵ بێ وەستان، ڕاژەی زمانی کوردی لە گۆشەیەکی گرنگی دنیای ئەمڕۆدا، لەسەر دەستی چەند کوردێکی زانستخواز...

ببە بە خاوەنی فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری

فەرھەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری، کە زانستپەروەرانی کورد ئامادەیان کردوە، بە ھاوکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وە لەسەر ئەرکی تارین نێت لە چاپدرا.فەرھەنگەکە بە خۆڕایی دەبەخشرێتەوە، ھەر ئەندامێکی زانستپەروەران و گروپە زانستییەکان، و ھەموو ئەوانەی دەیانەوێت دانەیەکیان دەست بکەوێت دەتوانن تا سەری ئەم مانگە ٣١/٨ سەرادنی راگەیاندنی وەزارەت بکەن...

ناوی دۆمەینێک بۆ کورد

پرۆژەی دۆتکورد، ھەنگاوێکە بۆ وەدەستھێنانی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد. ھەنگاونان بەم ئاراستەیە لەلایەن گروپە کوردییەکان و چەند تاکە کەسێکەوە کاری بۆکراوە، دۆتکورد بەم ھەنگاوەی دەیەوێت بەسود وەرگرتن لە شارەزایی پێشووی ئەم ھەنگاوانە، و ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی کورد و ڕێسا نوێیەکانی ڕێکخراوی ئایکان ICANN بەفەرمی کار بۆ ئەم ناوە بکات. پرۆژەکە ئارس...

مۆبایل و ناوەکانی کامیان بە دروستتر دەزانیت

لەگەڵ گەشەکردنی تەکنۆلۆژیادا، چەندین ئامێر و کەرەسەی نوێ داھێنراون، لەھەموویان بەربڵاوتر، ئازادکردنی ئامێری تەلفۆن بوو لە بەستنەوەی بە وایەر و مانەوەی لەشوێنێکی جێگیردا. یەکەم ناو لای کورد بۆ ئەم جۆرە تەلفۆنانە خواستنی ناوەکەی بوو لە ئینگلیزییەوە، تەلفۆنی دەستی "ھاند". پاشان ناوە عەرەبییەکانی کران بەکوردی یان بەچەوتی بەکارھێنران، وەکو:تلفون نقال -...

دیمانە لەگەڵ دیاکۆ، تەکنەلۆژیا و زمانی کوردی

گەشەکردنی تەکنەلۆژیا و چالاکی تاکی کورد لەم بوارەدا برەوی بە زمانی کوردی داوە، بەشێوەیەک کە دەتوانین بڵێن "دەتوانین تەکنەلۆژیای زانیارییەکان بە کوردی بنووسینەوە". فەرھەنگی ئایتی زانستپەروەرانی کورد ھەوڵێکە بۆھاوشانبوونی زمانی کوردی لەگەڵ نوێکارییەکانی ئەم بوارەدا، لەگەڵ بەڕێز ناسراو بە دیاکۆ، ئەم دیمانەیەمان سازدا تاکوو ڕووناکی بخەینەسەر ھەوڵەکانی لەم بوارەدا. پرسیار:...

ئەلف و بای عەرەبی بۆ لاتینی

گەر بتەوێت ھەر ماڵپەڕێکی کوردی نووسراو بە ئەلف و بای عەرەبی بکەیت بە لاتینی، ئەوا دەتوانیت ناوە دۆمەینی kurdish.parallelnetz.de زیاد بکەیت بۆ نموونە: kurditgroup.org.kurdish.parallelnetz.de بەشی کوردی لەم پرۆژەیەدا بەڕێز ئەرداڵ بە ئەنجامی گەیاندوە، جێی خۆیەتی لێرەوە دەستخۆشی لێبکەین بۆ ئەمکارە. تاقی بکەنەوە گەر ھەڵەیەکی تیا بەدی دەکەن، لێرە بینووسن تاکوو پێکەوە بتوانین...

بەشی سەربەخۆ بۆ کوردیی ناوەڕاست لە ویکیپێدیا

زمانی کوردی لە زانیاریینامەی ویکیپێدیادا Wikipedia بە شێوازی کرمانجی سەروو و پیتی لاتینی دەستی پێکرد، بگرە تاکوو ئەمڕۆش بەشی بەڕێوەبردنەکەی ھەندێکی تەواو وەرنەگێڕدراوەتە سەر سۆرانی و پیتی عەرەبی.پێش ماوەیەک بەڕێز ئاسۆ مەحمودی سەرپەرشتکاریی بەشی سۆرانی پێشنیاری کرد کە بەشێکی جیا بۆ سۆرانی دابنرێت، چونکە تایبەتمەندییەکانی ئەو دوو شێوەدیالێکتە جیاوازیی ھەیە...

وەرگێڕێک بۆ جۆرەپیتەکان

وەشانی تاقیکاریی وەرگێری جۆرەپیتەکان fonts خرایە بەردەست بۆ تاقیکردنەوە.ئەم بەرنامەیە دەقی نووسراو بە یونیکۆد دەگۆڕێت بۆ جۆرەپیتی عەلی و بەپێچەوانەیشەوە. دەکرێت دەقەکە لە پەڕگەیەکدا ھەڵگیراو بێت یاخود پاش وەرگێران و دەستکاریی کردنی لە پەڕگەیەکدا بەشێوەی دەق text ھەڵبگیرێت.لە وەشانی داھاتوو دا وەرگرتنی دەقێکی ھەڵگیراو لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس office داجێبەجێ...