ناوەڕۆكی ئەم وتارە |
پێشەکی |
بەسەرهاتی نیومەودا لە تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردیدا |
بەکارهێنانی نیومەودا |
بۆچی نیومەودا |
دەرەنجام |
پێشەکی
واتە دوو پیتەلکاو بهێنرێنە تەنیشت یەکتر بەبێ ئەوەی پێکەوە بلکێنرێن، بۆ نموونە (ملعەلەم).
بەسەرهاتی نیومەودا لە تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردیدا
هەر لە سەرەتاوە کە تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردی لەلایەن “کوردئایتیگرووپ”ەوە دروست کرا، توانای نیومەوداش خرایە سەر تەختەکلیلەکە و وا بەکار دەهێنرا (shift + H).
ئەو دەمە کاتێک دەمانویست بنووسین (سەر) وشەکە دەبوو بە (سهر) ناچار بووین کە بۆ چارەسەری کێشەکە کەڵک لە “نیومەودا” وەربگرین. بزوێنی “ە” چەند ساڵ دواتر کێشەکەی چارەسەر کرا و دوگمەی تایبەت بە خۆی بۆ دیاری کرا و ئیتر پێویستی نەدەکرد کە بە شیفت و نیومەودا بنووسرێت.
ئێستەش زۆر سایتی کۆن کە ئەو دەمە وشەی تێدا نووسراوە هەموو بزوێنەکانی بە نیومەودا نووسراوە. بۆ نموونە سایتی “زانستپەروەرانی کورد” و “کوردئایتیگرووپ”:
www.zkurd.org
www.kurditgroup.org
بۆ زانیاریی زۆرتر لەسەر تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردی فەرموون چاو لێرە بکەن:
یونیکۆد و گشتاندنی
جگە لەو دۆخەدا، نیومەودامان تەنها لە دۆخی زۆر تایبەتیدا بەکار دەهێنا وەک: (پیدیئێف) و شتی لەو بابەتە. ڕێنووسی کوردیمان بەوە تێک نەدا.
ئێستە “نیومەودا” لە زمانی فارسیدا زۆر بەکار دەهێنرێت بۆ نموونە (سالها) لە باتیی (سالها). هەر لەژێر ئەو کاریگەرییە چینێکی نوێ لە ڕۆژهەڵات پەیدا بوون کە مەیلی زیاتریان بۆ بەکارهێنانی نیومەودا هەیە.
لە باشووردا باو نییە، زۆربەی مامۆستایانی زمانی کوردی و ئەندامانی ئەکادیمیا و زمانەوانان و پرۆفیسۆرانی ناوداری کورد بەو بەربڵاوییە لەگەڵ بەکارهێنانی “نیومەودا”دا نین، چونکە پێیان وایە ئەو دەقەی کە بۆ ڕێنووسی کوردی باو بووە تێک دەچێت.
کێشەی بەکارهێنانی نیومەودا ئەوەیە کە کەس نازانێت سنووری بەکارهێنانەکەی تا چ ڕادەیەک بەربڵاو بکرێتەوە و ئەگەر سنوورێک بۆ بەکارهێنانی دانەنرێت هەموو یاسا و ڕێسای کۆنی ڕێنووس تێک دەدات. بۆ نموونە لە کۆنەوە نووسراوە:
ڕەشماڵ، پێکهێنان، مشتومڕ، کوردییەکان، دەرم کرد، هەڵمان کرد.
ئەو ڕێنووسە بەو شێوەیە هیچ کێشەیەکی نییە و هیچیش قورس و ناشیرین نییە، ئەگەر بێت و ئەو نموونانە بە نیومەودا بنووسین ئاوایان لێ دێت:
ڕەشماڵ، پێکهێنان، مشتومڕ، کوردییەکان، دەرمکرد، هەڵمانکرد.
بەڵام بۆ دەبێت ئەو کارە بکەین کاتێک کە دەیان ساڵە بە شێوەی لێکدراو بێ هیچ کێشەیەک ئەو دەقانە نووسراونەتەوە؟
وەک وترا هەموو باشوور و زۆربەی ڕۆژهەڵاتیش کە بەو شێوە کۆنە ڕاهاتوون بەبێ نیومەودا دەنووسن. جگە لەوە، بەکارهێنانی نیومەودا، ڕێنووسی کوردی شەق دەکات و بشێوییەکی گەورە ساز دەبێت، کەس نازانێت سنووری بەکارهێنانەکەی تا کوێ بێت.
نیومەودا دەکرێت لە هەندێک دۆخی تایبەتیدا بەکار بهێنرێت کە کاراسانی بکات بۆ نموونە لە نووسینی هەندێ وشەی لێکدراو کە ئەگەر پێکەوە بنووسرێن زۆر ناقۆڵا دیارن، وەک ئەو پێکهاتانەی کە هێشتا نەبوونەتە وشەی فەرهەنگی (چنگلەسەرشان)، (دەستلەسەرسنگ) کە ئەگەر وا بنووسرێن زۆر ناشیرینن: (چنگلەسەرشان، دەستلەسەرسنگ).
گەڕان بە ڕێگەی دەنگ بۆ (ئای ئۆ ئێس iOS) لە زمانی ئینگلیزیدا، لەم وەشانەدا ناچالاکە بەهۆی گرفتی ناڕێکی کە لە کاتی تاقیکاریدا هەستی پێ کراوە، لە وەشانی داهاتوودا وەکوو ئەندرۆید ساز دەکرێ و بەردەست دەبێت.
نیومەودا هەر لە سەرەتاوە بەشێک بووە لە تەختەکلیلی کوردی، بەڵام تەنها بۆ دۆخی تایبەت بەکار دەهێنرێت، نەک بۆ ئەوەی ڕێنووسی کوردیی پێ تێک بدرێت.
کۆتایی
پێداچوونهوه و ڕاستكردنهوهی ڕێنووس، لهسهر بنهمای (ڕێنووسی یهكگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.