سەرەتا بە بۆنەی یانزدەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کورد ئایتی گرووپەوە (کە ڕێکەوتی ٢١/١ دەکات)، پیرۆزبایی لە ھەموو ئەندامان و میوانانی وێبگەکە دەکەم، ھیوادارم ئەم دەستە و زانسخوازانە ھەردەم بەردەوام بن. جێی شانازییە ١١ ساڵ بێ وەستان، ڕاژەی زمانی کوردی لە گۆشەیەکی گرنگی دنیای ئەمڕۆدا، لەسەر دەستی چەند کوردێکی زانستخواز و خۆنەویست،...
پاراستن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فەیسبووک بە نموونە
ناوەڕۆكی ئەم وتارە پێشەکی زانیارییەکان کامانەن خراپ بەکارهێنان بازرگانیکردن بە زانیاری بەشداربووان چۆن زانیارییەکانم بپارێزم؟ پەراوێزەکان پێشەکی پرسیار و گومان زۆرن لە بارەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پاراستنی زانیاریی و شتە تایبەتەکانی ئەندامانی بەشداریکەری ئەم تۆڕانە. کێ زانیارییەکان و بەشدارییەکانم دەبینێت؟ کێن وێنەکانم تەماشا دەکەن؟ کێن وتەکانم دەخوێننەوە؟ ...هتد چەندین پرسی...
ببە بە خاوەنی فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری
فەرھەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری، کە زانستپەروەرانی کورد ئامادەیان کردوە، بە ھاوکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وە لەسەر ئەرکی تارین نێت لە چاپدرا.فەرھەنگەکە بە خۆڕایی دەبەخشرێتەوە، ھەر ئەندامێکی زانستپەروەران و گروپە زانستییەکان، و ھەموو ئەوانەی دەیانەوێت دانەیەکیان دەست بکەوێت دەتوانن تا سەری ئەم مانگە ٣١/٨ سەرادنی راگەیاندنی وەزارەت بکەن...
ناوی دۆمەینێک بۆ کورد
پرۆژەی دۆتکورد، ھەنگاوێکە بۆ وەدەستھێنانی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد. ھەنگاونان بەم ئاراستەیە لەلایەن گروپە کوردییەکان و چەند تاکە کەسێکەوە کاری بۆکراوە، دۆتکورد بەم ھەنگاوەی دەیەوێت بەسود وەرگرتن لە شارەزایی پێشووی ئەم ھەنگاوانە، و ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی کورد و ڕێسا نوێیەکانی ڕێکخراوی ئایکان ICANN بەفەرمی کار بۆ ئەم ناوە بکات. پرۆژەکە ئارس...
مۆبایل و ناوەکانی کامیان بە دروستتر دەزانیت
لەگەڵ گەشەکردنی تەکنۆلۆژیادا، چەندین ئامێر و کەرەسەی نوێ داھێنراون، لەھەموویان بەربڵاوتر، ئازادکردنی ئامێری تەلفۆن بوو لە بەستنەوەی بە وایەر و مانەوەی لەشوێنێکی جێگیردا. یەکەم ناو لای کورد بۆ ئەم جۆرە تەلفۆنانە خواستنی ناوەکەی بوو لە ئینگلیزییەوە، تەلفۆنی دەستی "ھاند". پاشان ناوە عەرەبییەکانی کران بەکوردی یان بەچەوتی بەکارھێنران، وەکو:تلفون نقال -...
دیمانە لەگەڵ دیاکۆ، تەکنەلۆژیا و زمانی کوردی
گەشەکردنی تەکنەلۆژیا و چالاکی تاکی کورد لەم بوارەدا برەوی بە زمانی کوردی داوە، بەشێوەیەک کە دەتوانین بڵێن "دەتوانین تەکنەلۆژیای زانیارییەکان بە کوردی بنووسینەوە". فەرھەنگی ئایتی زانستپەروەرانی کورد ھەوڵێکە بۆھاوشانبوونی زمانی کوردی لەگەڵ نوێکارییەکانی ئەم بوارەدا، لەگەڵ بەڕێز ناسراو بە دیاکۆ، ئەم دیمانەیەمان سازدا تاکوو ڕووناکی بخەینەسەر ھەوڵەکانی لەم بوارەدا. پرسیار:...
ئەلف و بای عەرەبی بۆ لاتینی
گەر بتەوێت ھەر ماڵپەڕێکی کوردی نووسراو بە ئەلف و بای عەرەبی بکەیت بە لاتینی، ئەوا دەتوانیت ناوە دۆمەینی kurdish.parallelnetz.de زیاد بکەیت بۆ نموونە: kurditgroup.org.kurdish.parallelnetz.de بەشی کوردی لەم پرۆژەیەدا بەڕێز ئەرداڵ بە ئەنجامی گەیاندوە، جێی خۆیەتی لێرەوە دەستخۆشی لێبکەین بۆ ئەمکارە. تاقی بکەنەوە گەر ھەڵەیەکی تیا بەدی دەکەن، لێرە بینووسن تاکوو پێکەوە بتوانین...
بەشی سەربەخۆ بۆ کوردیی ناوەڕاست لە ویکیپێدیا
زمانی کوردی لە زانیاریینامەی ویکیپێدیادا Wikipedia بە شێوازی کرمانجی سەروو و پیتی لاتینی دەستی پێکرد، بگرە تاکوو ئەمڕۆش بەشی بەڕێوەبردنەکەی ھەندێکی تەواو وەرنەگێڕدراوەتە سەر سۆرانی و پیتی عەرەبی.پێش ماوەیەک بەڕێز ئاسۆ مەحمودی سەرپەرشتکاریی بەشی سۆرانی پێشنیاری کرد کە بەشێکی جیا بۆ سۆرانی دابنرێت، چونکە تایبەتمەندییەکانی ئەو دوو شێوەدیالێکتە جیاوازیی ھەیە...
کورتەیەک لەسەر هەندێ کۆمپانیای ئایتی(٥)
ناوهڕۆكی ئهم وتارهكورتهیهك لهسهر دروستبوونیبواری كاری كۆمپانیای سیمێنسسیمێنس - نیكسدۆرف Siemens-Nixdorfفوجیتسو - سیمێنس Fujitsu Siemensڕایهڵهی نۆكیا سیمێنس Nokia Siemens Networksسهرمایه كورتهیهك لهسهر دروستبوونی- ساڵی ١٨٤٧ ئێرنست ڤێرنهر سیمێنس Ernst Werner Siemens له بهرلین به هاوكاری لهگهڵ یوهان هالسكه Johan Georg Halske دامهزراوهیهكیان بۆ كاری تهلهگراف بهناوی Siemens & Halske دامهزراند....
پرۆتۆکۆلی (SMTP) چییه؟
ناوهڕۆكی ئهم وتارهپێشهكیشێوهی كاركردنكڵێشهی پێناسكراو بهگوێرهی (RFC-822)(كلیلهوشه Key-word)(كاردانهوه و وهڵامهكان Replies) پێشەکی(SMTP) کورتکراوەی (Simple Mail Transfer Protocol)ـە، واتە "پرۆتۆکۆلی سانا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی ئەلەکترۆنی". بریتییە لە پرۆتۆکۆلی (پێوانەیی standard)ی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی ئەلەکترۆنی لە نێوان کۆمپیوتەرە لێکبەستراوەکانی (ڕایەڵە network)یەکدا.پرۆتۆکۆلی (SMTP) ڕاستەوخۆ لەگەڵ (TCP) کار دەکات و (بەش port)ی ژمارە (٢٥) بەکار...










