www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
 
Sebaret


زانستپه‌روه‌رانی كورد، گرووپێكی زانستییه‌،‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٥/٠٣/٢٠٠٣ پێك هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی جیهانیی ئینته‌رنێت، ڕاژه‌ی زمانی كوردی بكات.
به‌ دیدێكی زانستانه‌وه‌ له‌ زمانی كوردی ورد ده‌بێته‌وه‌ و دژی قه‌تیسبوونیه‌تی و پێی وایه‌ زانستی پێ ده‌نووسرێته‌وه‌. بایه‌خ به‌ ڕێنووسی یه‌كگرتووی كوردی ده‌دات بۆ دژوه‌ستانی ئاڵۆزیی شێوه‌نووسینه‌كان.
له‌ هه‌وڵی دانانی فه‌رهه‌نگی جۆربه‌جۆر، به‌تایبه‌ت فه‌رهه‌نگێكی (ئایتی)یه‌ كه‌ به‌رهه‌می خۆماندووكردنی گرووپێكه‌، نه‌ك تاكه‌كه‌سێك. له‌ هه‌ر كوێش پێویست بووبێ، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی یاسا و ڕێساكانی وشه‌سازی، زاراوه‌ی نوێی ڕۆ ناوه‌ و زانستییانه‌ دایڕشتووه‌ و پێناسی بۆ داناوه‌ و، نه‌یهێشتووه‌ زمانه‌كه‌مان له‌و بواره‌دا‌ په‌كی كه‌وێت.
پرۆژه‌ و پرۆگرام و به‌رهه‌می به‌سوود و فێرگه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و وتاری زانستی و بابه‌تی فێركاری و تاقیكاری و هتدی ئاراسته‌ كردووه‌. له‌ داهاتووشدا له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و پێی وایه‌ هێشتا له‌ سه‌ره‌تای ڕێگایه‌كی بێكۆتایییه‌.
هاوكار و پاڵپشت و مه‌كۆیه‌كه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سوودمه‌ند بن بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد.
به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌ك ده‌كرێت بۆ هاوكاری و پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ زانستپه‌روه‌رانی كورد.





ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
www.zkurd.org

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠