www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Ali.M ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٨/٢٦    

مێژووی ئینته‌رنێت (به‌شی یه‌ك)

 

سه‌ره‌تا:

ڕه‌نگه‌ بتوانرێت بوترێت كه‌ درووستبوونی ئینته‌رنێت له‌ سه‌ره‌تاوه‌، پاشماوه‌ی شه‌ڕی سارد بووه‌!

 

 

  1. سه‌ره‌تای ساڵی 1957.

كاتێك كه‌ UDSSR یه‌كه‌م سه‌ته‌لایتی SPUTNIK داده‌نێن ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌پێویستی داده‌نێن كه، ‌

وه‌ڵامی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنه‌لۆژی و سه‌ربازییه‌ بده‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ڕێكخراوێكی وه‌ك ARPA كه‌، كورتكراوه‌ی

(Advanced Research Projects agency)یه‌، لهدایك ده‌بێت كه‌، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی USA یه

 (Department of Defense, DoD)‌.

ئه‌ركه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌ پێشخستنی ڕایه‌ڵه‌ و په‌یوه‌ندیی ئه‌له‌كترۆنیی هه‌مه‌چه‌شنه‌یه‌ بۆ پێشخستنی USA له‌ به‌ربه‌ره‌كاندنی

UDSSR دا.

  1. ساڵی 1961.

Leonard Kleinrock هه‌ڵده‌سێت به‌ دانانی یه‌كه‌م تیۆری ده‌رباره‌ چۆنێتیی ڕاگواستنی دراوه‌كان و چۆنێتیی

په‌ستانی په‌ڕگه‌ و دراوه‌كان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كاندا.

 

  1. ساڵی 1962.

J.C.R. Licklider und W. Clark و لهدایكبوونی بیرۆچكه‌ی "Galactic Network" به‌بێ بوونی خاڵێك وه‌ك ناوه‌ندێك

بۆ ڕایه‌ڵه‌.

 

  1. ساڵی 1964.

"On Distributed Communications" و(Paul Baran (RAND Corporation و بڵاو كردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌ كه‌ ، چیتر

پێویست به‌ كۆمپیوته‌رێكی گه‌وره‌ نه‌بێ وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ ڕایه‌ڵه‌.

 

  1. ساڵی 1965.

كۆمپیوته‌رێكی TX-2 له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌رێكی Q-32 یه‌كدا له‌ڕێی هێڵی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و به‌م

شێوه‌یه‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوور له‌ تیۆری په‌یدا ده‌بێت.

 

 

  1. ساڵی 1966.

Lawrence G. Roberts (MIT) ڕێگه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ (ARPA) و بیرۆچكه‌ی پێشخستنی ڕایه‌ڵه‌كه‌ به‌خێرایی

ده‌خاته‌ به‌رده‌م لێپرسراون كه‌، له‌ ساڵی 1967 دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

 

  1. ساڵی 1967.

بۆ یه‌كه‌مین جار كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دوو كۆمپانیای RAND و NPL (National Physical Laborator) له‌گه‌ڵ ARPA.

 

 

  1. ساڵی 1968.

زانكۆی كالیفۆرنیا، لۆس ئه‌نجلس (UCLA) و ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ (ARPA) ده‌رباره‌ی "Network Measurement Center".

كۆمپانیای Bolt Beranek ,Newman  (BBN) ڕێك ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ (ARPA) ده‌رباره‌ی "Packet Switch ".

كۆمپانیای(NWG(Network Working Group)  له‌ لایه‌ن Steve Crocker درووست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆتكۆلی ڕایه‌ڵه‌

بۆ ARPANET پێش بخات.

 

  1. ساڵی 1969.

چوار شوێن پێكه‌وه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه به‌ یارمه‌تیی AT&T كه‌ هێڵێكی 50kbps ده‌خاته‌ به‌رده‌ستیان و هه‌روه‌ها

به‌ یارمه‌تیی كۆمپیوته‌رێكی IMPs كه‌، له‌ لایه‌ن BBN وه‌ ته‌رخان كرابوو.

شوێنه‌كان ئه‌مانه‌ بوون:

  • UCLA

  • Stanford Research Institute (SRI)

  •  زانكۆی  California و Santa Barbara  (USCB)

  • زانكۆی ئوتا

Steve Crocker كاره‌كه‌ی (یه‌كه‌مین نووسراوی RFC" Request For Comment" ) ده‌خاته‌ به‌رده‌ست.

یه‌كه‌مین پاكه‌تێكی‌ ڕایه‌ڵه‌ له ‌نێوانیاندا:

كاتێك Charley Kline  له‌ UCLAه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات پاكه‌تێك بۆ SRI بنێرێت سیسته‌مه‌كه‌ له‌ كارده‌كه‌وێت

له ‌كاتی نووسینی پیتی G له‌ وشه‌ی Login دا.

ئه‌مه‌ش پرۆتۆكۆلێكی ده‌ستنووسی ئه‌وكاته‌یه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 29.10.1969

 

 

  1. ساڵی 1970.

بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆتۆكۆلی HOST-HOST له‌ لایه‌ن C.S.Carr،S.Crocker و V.G.Cerf ه‌وه‌.

كۆمپیوته‌ره‌كانی ARPA له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا (NCP (Network Control Protocol به‌كاردێنن.

 

  1. ساڵی 1971.

15 شوێن پێكه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ و 23 كۆمپیوته‌ر له‌ ڕایه‌ڵه‌كه‌دا هه‌ن.

شوێنه‌كانیش ئه‌مانه‌ن :

UCLA, SRI, UCSB, University of Utah, BBN, MIT, RAND, SDC, Harvard, Lincoln Lab, Stanford, UIU(C), CWRU, CMU, NASA/Ames.
 

Ray Tomlinson ی سه‌ر به‌ كۆمپانیای BBN پرۆگرامێكی پۆستی ئه‌له‌كترۆنی (E-Mail) داده‌هێنێت.

 

  1. ساڵی 1972.

 

Ray Tomlinson ده‌ستكاریی پرۆگرامی پۆستی ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌ی ده‌كات و هێمای @ كه‌، له‌سه‌ر چاپكه‌ره‌كه‌یه‌تی

وه‌ریده‌گرێت و ده‌ڵێ ئه‌مه‌ واتای له (at) ده‌گه‌یه‌نێت.

 

  1. ساڵی 1973.

ڕایه‌ڵه‌ په‌ره‌ده‌سێنێت و ئینته‌رنێت به هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ی وه‌ك نه‌رویچ و به‌ریتانیا ده‌گات، به‌ڵام هێشتا بۆ

تاقیكردنه‌وه‌یه‌.

 

  1. ساڵی 1974.

Vint Cerf و Bob Kahn  یه‌كه‌م پرۆتۆكۆلی A Protocol for Packet Network Internetworking كه‌، له‌مه‌ڕ پرۆتۆكۆلی

TCP ده‌دوا، بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

  1. ساڵی 1975.

یه‌كه‌مین لیسته‌ی پۆستی   "Mailing list"  ی ARPANET داده‌نێرت له‌ لایه‌ن Steve Walker به‌ناوی

(MsgGroup)ه‌وه‌، John Vittal MSG پێش ده‌خات و له‌م كاته‌وه‌ ده‌توانرێت وه‌ڵامدانه‌وه‌، پیشاندانی پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنی و

 په‌ڕگه‌یه‌ك یان پێدالكاوێك (Attachment)ی به‌ ته‌واوه‌تی كاربكه‌ن.

 

 

 

  1. ساڵی 1976.

Elizabeth II له‌ ڕێكه‌وتی مانگی 2 ی 1976 دا پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنی (E-Mail) له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌نێرێت بۆ ئنگلته‌را.

به‌رنامه‌ی UUCP Unix-to-Unix Copy له‌ لایه‌ن AT&T Bell Labors پێشده‌خرێت و ساڵێك دوای ئه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ

سیسته‌می (Unix) یونكس دا ده‌خرێته‌ گه‌ڕ.

 

  1. ساڵی 1977.

(RFC)ی ژماره‌ 733 بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌، له‌مه‌ڕ پۆستی ئه‌له‌كترۆنی ده‌دوێت.

 

  1. ساڵی 1978.

پرۆتۆكۆلی TCP له‌ گه‌ڵ IP له‌ یه‌ك جیا ده‌كرێنه‌وه‌.

(RFC)ی ژماره‌ 748 كه‌، له‌مه‌ڕ (TELNET RANDOMLY-LOSE Option) ده‌دوێت.

 

  1. ساڵی 1979.

Larry Landweber  هه‌ڵده‌سێت به‌ ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان

 ARPA ،(National Science Foundation) NSF، زانكۆی Wisconsin و زۆربه‌ی زۆرز زانایانی كۆمپیوته‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی

زانكۆكان. ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ درووستكردنی مه‌ڵبه‌ندێكی زانستیی كۆمپیوته‌ربوو.

ARPA بنچینه‌ی ICCB  (Internet Configuration Control Board) داده‌مزرێنێت.

 

 

  1. ساڵی 1981.

(RFC)ی ژماره‌ 801 ی NCP/TCP TRANSITION PLAN بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


 

 

  1. ساڵی 1982.

DCA و ARPA بڕیار ده‌ده‌ن و پرۆتۆكۆلی TCP/IP ده‌كه‌ن به‌ پرۆتۆكۆلی هه‌میشه‌یی بۆ به‌كارهێنان له‌ ARPANET دا.

(RFC)ی ژمار‌ه 727 ی EGP  (EXTERIOR GATEWAY PROTOCOL) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

 

  1. ساڵی 1983.

له‌ مانگی یه‌ك دا گشت پرۆتۆكۆله‌كانی ‌NCP ده‌گۆڕدرێن بۆ TCP/IP.

ئه‌ڵمانیا و كۆریا دێنه‌ ناو ڕایه‌ڵه‌وه‌!

 FidoNet له‌ لایه‌ن Tom Jenningsیه‌وه‌ پێش ده‌خرێت.

 

 

  1. ساڵی 1984.

Paul Mockapetris بیرۆكه‌ی (DNS   (Domain Name Systemی له‌(RFC)ی ژماره‌ 882 و 883 دا بڵاو ده‌كاته‌وه‌‌.

internet له‌م ساڵه‌دا له‌‌ 1024 كۆمپیوته‌ر پێكهاتووه‌.

 

 

به‌شی دوو لێره‌یه‌

سه‌رچاوه‌كان.

www.isoc.org

www.michaelkaul.de

www.geschichte-des-internet.com

http://mitglied.lycos.de/rapidwien/intges.htm

http://gatekeeper.dec.com/pub/DEC/SRC/research-reports/abstracts/src-rr-061.html

http://www.lk.cs.ucla.edu/LK/Bib/REPORT/PhD

http://www.rand.org/publications/RM/baran.list.html

 

 

 

علی محمد
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠