www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٩/١٣    

له‌وانه‌ ڕابوودروه‌كاندا دوو وانه‌م بڵاو كردۆته‌وه‌‌ له‌سه‌ر دروستكردنی شێوه‌ی كریستاڵی و ئه‌مه‌ش سێیه‌مین وانه‌یه‌ له‌و بواره‌دا، بابه‌تی زیاتریش هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ كریستاڵیه‌كان كه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی كورد دا بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه.
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌، 500x500 پیكسل.

له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌ست بنێ به‌ پێتی D دا بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان، و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت.

ئێستا ده‌بێ ئامرازی ڕه‌نگكردنی پله‌یی هه‌ڵبژێرین،

له‌نێو شێوه‌كانیدا، ئامرازی پله‌پێدانی نوخته‌یی هه‌ڵده‌بژێرین و شته‌كانی دیكه‌ش وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكخه‌،

ده‌ستت له‌نێوه‌ڕاستی وێنه‌كه‌ دابنێ و به‌ره‌و گۆشه‌كانی سه‌ره‌وه‌ ده‌ستت ببه‌، سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌و هه‌وڵ بده‌ كه‌ به‌ته‌واوی له‌ نێوه‌ڕاستی وێنه‌كه‌دا بێكێشی،

ده‌بێ شێوه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بێت،

ئێستا ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter و له‌وێشدا Stylize ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و له‌كۆتایی ئه‌و هه‌نگاوه‌دا Extrude كرته‌ ده‌كه‌ین،

په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌، له‌به‌رانبه‌ر Type دا خاڵه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ ته‌نیشت Pyramids ــه‌وه‌، بۆ Size ده‌نووسین 15 و بۆ Depth ــیش ده‌نووسین 155 و OK كرته‌ بكه‌،

ئێستا ده‌بینین كه‌ شێوه‌یه‌كی كریستاڵی جوانمان دروستكردوه‌، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌،

ئه‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌توانرێت وه‌ك شێوه‌ی كۆتایی چاوی لێبكه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت هه‌یه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی بگۆڕی، ئه‌وه‌ش ده‌توانی جێبه‌جێ بكه‌ی، ته‌نیا ده‌ستبنێ به‌ Ctrl و U له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ڕه‌نگكردنت بۆ بكرێته‌وه‌، له‌نێو په‌نجه‌ره‌كه‌دا ئیشاره‌ی ڕاست دابنێ له‌ ته‌نیشت Colorize دا، پاشان ره‌نگی بكه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆت، نموونه‌ی ئیشه‌كه‌ی من له‌ خواره‌وه‌یه‌،

ئاسۆ نادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠