www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٩/١٩    

ئه‌م وانه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ چۆنیه‌تی دروستكردنی شێوه‌یه‌كی جوان كه‌ چه‌ند هێڵێكی تێدا ده‌بێت و وه‌ك تیشك ده‌رده‌كه‌ون.
ده‌ستپێكردن: په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌، من 400x400 پیكسلم كردۆته‌وه‌، بۆ Resolution ده‌بێ 72 بێت، بۆ Mode ــیش RGB Color هه‌ڵبژێره‌، له‌بۆ Contents ـیش Transparent ‌‌هه‌ڵبژێره‌:

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێ بكه‌: ده‌ست بنێ به‌ دووگمه‌ی D له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕه‌نگی وێنه‌كه‌، له‌لیسته‌ی Filter دا خاڵی Render و پاشانیش Clouds كرته‌ بكه‌، جارێكی دیكه‌ش له‌لیسته‌ی Filter ــه‌وه‌ Render و پاش ئه‌وه‌ش Difference Clouds كرته‌ بكه‌، ئێستاش پێویستیمان ‌‌هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دوایی 3 جاری دیكه‌ جێبه‌جێ بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 3 جار ده‌ستبنێ به‌ Ctrl و F دا پێكه‌وه‌.
جارێكی دیكه‌ ده‌ڕۆینه‌وه‌ بۆ لیسته‌ی Filter و ئه‌مجاره‌یان Pixelate و پاشان Color Halftone كرته‌ ده‌كه‌ین، په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌، خاڵه‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكخه‌:
Max Radius: 4 pixels
Channel 1: 90
Channel 2: 90
Channel 3: 90
Channel 4: 90

پاش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌بێ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ گه‌یشتبی:

بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لیسته‌ی Filter و Distort و پاشان Polar Coordinates كرته‌ بكه‌، له‌خاڵه‌كانی ژێر Options ــه‌وه‌ Rectangular to Polar هه‌ڵبژێره‌، پاشان OK كرته‌ بكه‌:

له‌لیسته‌ی Filter ــه‌وه‌ Blur و Radial Blur كرته‌بكه‌،
Amount: 100
Blur Method: Zoom
Quality: Good
پاشان OK

یه‌ك جار ده‌ستبنێ به‌ Ctrl و F دا پێكه‌وه‌، ده‌بێ ئیشه‌كه‌ت تا ئێستا وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بێت:

بۆ جوانتر بوونی وێنه‌كه‌ ده‌توانین ڕه‌نگی بكه‌ین، ده‌ستبنێ به‌ Ctrl و U له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه‌بۆت ده‌كرێته‌وه‌ هێمای ڕاست دابنێ له‌ته‌نیشت Colorize ـه‌وه‌، پاشان ڕه‌نگێكی بۆ پێكبێنه‌:

لایه‌ره‌كه‌ كۆپی بكه‌، Layer پاشان Duplicate Layer،
له‌و په‌نجه‌ره‌ بچووكه‌ی كه‌ ناوی لایه‌ره‌كانی تێدایه‌ كرته‌یه‌ك بكه‌سه‌ر layer 1 copy ته‌نیا شینی بكه‌، له‌لیسته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی Overlay هه‌ڵبژێره‌:

كۆتایی شێوه‌ی وێنه‌كه‌ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

نموونه‌یه‌كی دیكه‌:

ئاسۆ نادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠