www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٩/٢٤    



ECDL

كارتی لێخوڕینی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا (1)

 

تا چ ‌ڕاده‌یه‌ك له بنه‌ماكانی كۆمپیۆته‌ر شاره‌زاییت هه‌یه؟ ئایا ده‌توانی كاڵاڕه‌ق (hardware) و پرۆگرامه‌كانی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت سه‌ربه‌خۆ به‌كار بێنی بێ ئه‌وه‌ی پێویستت به یارمه‌‌تیی كه‌سێ هه‌بێ؟ تا چ ڕاده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی هێمنانه ده‌توانی له‌سه‌ر ئینته‌رنت وێبگه‌ڕی (surfing)  بكه‌ی؟

ئه‌گه‌ر له یاسا بنه‌ماییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری (IT) و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کانی كۆمپیۆته‌‌ر شاره‌زاییت هه‌بێ ده‌توانی (كارتی لێخوڕینی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا European computer driving licence ”ECDL) وه‌رگری.

ECDL

وه‌ك چۆن ئاژوه‌رێكی ئۆتۆمۆبیل كارتی لێخوڕین وه‌رده‌گرێ، كه‌سێكیش كه شاره‌زاییی له بنه‌ماكانی كۆمپیۆته‌ر هه‌بێ ده‌توانێ له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌شداری بكا و ئه‌گه‌ر سه‌ر كه‌وت ECDL وه‌رده‌گرێ.

ئه‌م كارته وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ساڵی 1995 كه‌وته ئاراوه به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زانیارییه‌كانی ئای‌تی له ئه‌ورووپادا. ئه‌م كارته به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ زانیارییه‌كانت له‌سه‌ر ئای‌تی و كۆمپیۆته‌ر.

ئه‌م بابه‌ته‌ پێك هاتووه له حه‌وت به‌شی سه‌ره‌كی كه له‌به‌ر دوورودرێژیی بابه‌ته‌كان ئێمه ته‌نها ئاماژه‌ ده‌كه‌ینه به‌شی یه‌كه‌می و به‌و جۆره زۆر به‌خێرایی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئه‌و زانسته‌تان بۆ ده‌خرێته به‌رده‌ست.

 

ئه‌م بابه‌ته له‌م 7 به‌شه جۆربه‌جۆره پێك هاتووه:

 

1. زانیاریی گشتی له بواری ئای‌تی.

2. مایكرۆسۆفت ویندۆز.

3. مایكرۆسۆفت وۆرد.

4. مایكرۆسۆفت ئێكسێل.

5. كاركردن له‌گه‌ڵ بنكه‌ی زانیاری.

6. مایكرۆسۆفت پاوه‌رپۆینت.

7. ئینته‌رنت و پۆستی ئه‌له‌کترۆنیكی.

 

 

درێژه‌ی هه‌یه

 

 

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠