www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٩/٢٦    

له‌م وانه‌یه‌دا جۆرێكی دیكه‌ یان ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ ڕه‌نگكردنی وێنه‌ كۆنه‌كانمان ده‌گرینه‌ به‌ر، كه‌ به‌ڕاستی ڕێگه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و جوانه‌، چونكه‌ له‌م وانه‌یه‌دا ده‌توانی هه‌ر به‌شێكی وێنه‌كه‌ به‌ڕه‌نگێك ڕه‌نگ بكه‌ی كه‌ بگونجێ له‌گه‌ڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی جوان و بێكه‌موكورتی.
وێنه‌كی كۆن (ڕه‌ش و سپی ) بكه‌وه‌، من وێنه‌ی ئه‌م خاڵو ڕیش سپیه‌م كردۆته‌وه‌،

ئامرازی دیاریكردنی گۆشه‌یی هه‌ڵبژێره‌ له‌ نێو ئامرازه‌كانی فۆتۆشۆپ دا،

بڕیار بده‌ كه ‌له‌ كوێوه‌ ده‌ست پێبكه‌ی، چونكه‌ ده‌ست دانانت له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ ده‌بێته‌ هه‌نگاوی ده‌ستپێكردن، كرته‌یه‌ك بكه‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێ ڕه‌نگی بكه‌ی و چوارده‌وری دیاری بكه‌، من له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌ستم پێكرد،

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ وێنه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ر‌ه‌وه‌ی لێهات، ده‌توانی ئه‌و به‌شه‌ی كه‌دیاریت كردووه‌ به‌ڕه‌نگێكی گونجاو ڕه‌نگی بكه‌ی.
د‌ه‌ستبنێ به‌ Ctrl و U دا پێكه‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ڕه‌نگه‌كان، هێمایه‌كی ڕاست دابنێ له‌نێو چوارگۆشه‌ی ته‌نیشت Colorize ــ‌ه‌وه‌، پاشان ڕه‌نگی بكه‌،

پاش ره‌نگكردن ده‌بینین كه‌ به‌شه‌ ڕه‌نگكراوه‌كه‌ شێوه‌یه‌كی جوانی له‌خۆی گرتووه‌،

به‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له ره‌نگكردنی سه‌ر ته‌واو بووین، بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی وێنه‌كه‌ ده‌بێ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ینه‌وه‌و هه‌ر به‌شێك ڕه‌نگێكی شیاو به‌خۆی بۆ هه‌ڵبژێرین،
من وێنه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ڕه‌نگ كردووه‌،

ئاسۆ نادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠