www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٠/٥    



كارتی لێخوڕینی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا

به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا (5)

"زانیاریی گشتی له بواری ئایتی ـ 4 ـ":

 

 

دۆزینه‌وه‌ی (كاڵاڕه‌ق hardware):

ویندۆزی XP زۆر زیره‌كانه هه‌نگاوبه‌هه‌‌نگاو ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ریی هه‌یه بۆ (دامه‌زراندن install)ی (كاڵاڕه‌ق hardware)ی نوێ. بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی كرته بكه‌ سه‌ر (ده‌ستپێك Start) و پاشان (یارمه‌تی و پاڵپشتی Help and Support).

له لای چه‌په‌وه چه‌ند (به‌سته‌ر Link)ێك ده‌بینی، كرته بكه‌ سه‌ر به‌سته‌ری (كاڵاڕه‌ق hardware) و له‌وێ به‌سته‌ری كۆمه‌ڵێ زانیاریی جۆربه‌جۆرت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌توانی بیخوێنیته‌وه و فێری بی.

 

(كاڵانه‌رم software) فێر ده‌كات

كاتێ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌كه‌ی ڕ‌اپۆرت ده‌دات كه چ (كاڵاڕه‌ق hardware)ێك هه‌یه و دامه‌زراوه. به‌‌ڵام (كاڵاڕه‌ق hardware) له كۆمپیۆته‌رێكدا پێویستی به شێواز و ده‌ستووری كار هه‌یه كه باسی بۆ بكا چی بكات. بۆ ئه‌و كاره (كاڵانه‌رم software) پێویسته.

دوو جۆره (كاڵانه‌رم software)ی جۆربه‌جۆرت هه‌یه. (Operative System) و (applications).

 

(سیسته‌می ئوپه‌راتیڤ Operative System):

سیسته‌می ئۆپه‌راتیڤ، (ئه‌رك function)ه بنه‌ماییه‌كانی كۆمپیۆته‌ر ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌ركی وه‌كوو جێبه‌جێكاریی (په‌ڕگه‌ file)كانت و هه‌روه‌ها وا ده‌كات كه بتوانی پرۆگرامی جۆربه‌جۆر دامه‌زرێنی. دوو ئاساییترین جۆره‌كانی كۆمپیۆته‌ر واته pc و Macintosh سیسته‌می ئۆپه‌راتیڤی جۆربه‌جۆر به‌كار ده‌به‌ن و وه‌كوو یه‌ك نین.

Macintosh به‌كاربه‌ری (Mac OS)ه و pc به‌كارهێنه‌ری (Microsoft Windows)ه.

 

Linux سیسته‌مه‌ئۆپه‌راتیڤێكی ئاساییه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیۆته‌رانه‌ی كه وه‌كوو ئێزگه‌ی كار ئیش ده‌كه‌ن. Linux هه‌م بۆ pc و هه‌میش بۆ Macintosh هه‌یه.

 

 

درێژ‌ه‌ی هه‌یه‌

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠