www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٠/١٥    



كارتی لێخوڕینی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا (6)
زانیاریی گشتی له بواری ئایتی (5)

program
ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ی زۆر جار application یشیان پێ ده‌وترێ.
پرۆگرام به‌كار ده‌برێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌گه‌ڵ ئینته‌رنت، وشه‌ڕێكخه‌ر، ژمێریاری، بنكه‌ی زانیاری، فۆرم، ڕه‌نگاڵه، پۆله‌پرۆگرام و هتد كار بكه‌ی.

(وێبگه‌ڕ web browser)
وێبگه‌ڕ یارمه‌تیت ده‌دات كه بچیته ناو ئینته‌رنت و له‌وێوه كاتێ كرته ده‌كه‌یته سه‌ر به‌سته‌ره‌كان بچیته ناو ماڵپه‌ڕی جۆربه‌جۆره‌وه. وێبگه‌ڕی جۆربه‌جۆر هه‌یه وه‌كوو: Microsoft Explorer و Netscape Navigator كه له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازییان هه‌یه.

ftp-program
پرۆگرامی ftp پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی (په‌ڕگه file) بخه‌یته سه‌ر ئینته‌رنت یان له‌وێ بیهێنی.

layout program
هه‌روه‌ها پرۆگرامی dtp شی پێ ده‌وترێ كه كه كورته‌ی (desktop publishing)ه. به‌كار ده‌برێت بۆ دروستكردنی بۆ وێنه لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه.

پرۆگرامی وێنه
به‌كار ده‌برێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وێنه كار بكه‌ی و گرافیك چێ بكه‌ی.

(پۆله‌پرۆگرام group program)
له‌نێو كۆمپانیاكاندا به‌كار ده‌چێ و ده‌توانێ پێكهاتوو بێ له پۆستی ئه‌له‌كترۆنی، پلانڕشتنی كات و كۆنفرانسی ئه‌له‌کترۆنیكی.

adminstrative program
كاروباری مووچه و تۆماركردنی پیتاكی كۆمپانیایه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات.

(پرۆگرامه یه‌كخراوه‌كان integrated programs)
ئه‌مانه ئه‌ركی جۆربه‌جۆر به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بۆ نموونه‌ پرۆگرامی Microsoft works كه بریتییه له پرۆگرامی وشه‌نووسین، پرۆگرامی ژمێركاری و بنكه‌ی زانیاری یان Sun Staroffice

Freeware
به‌و پرۆگرامانه ده‌وترێن كه به‌كارهێنانیان به‌خۆڕایی و ئازاده.

Shareware
به‌و پرۆگرامانه ده‌وترێن كه ده‌توانی له ماوه‌ی قۆناغێكدا به‌كاریان بێنی و تاقییان كه‌یته‌وه و پاشان بڕیار بده‌ی كه ده‌ته‌وێ بیكڕی یان نا. واته بۆ به‌كارهێنانیان ده‌بێ پاره بده‌ی.

درێژه‌ی هه‌یه

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠