www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٠/١٦    

مایكرۆسۆفت وۆرد Microsoft Word

     ڕوو‌وێنه و ئه‌ركه‌یاریده (وۆرد ١)

سه‌ره‌تا
مایكرۆسۆفت وۆرد ئامرازێكی یاریده‌ده‌ره بۆ نووسین، وه‌ك هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تری (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing) مامه‌ڵه‌ی وشه‌ و ده‌قی پێده‌كرێت.
ڕووكه‌شی نووسین له به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌رداجیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ نووسین به ئامێری چاپگه‌ری. گه‌وره‌ترین جیاوازی نێوانیان ئه‌وه‌یه‌ كه ده‌توانرێت گۆڕان له ده‌قی نووسین له به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ردا بكرێت پاش نوویسینی. ده‌توانرێت به ئاسانی هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی ڕاست بكرێته‌وه و ده‌قه‌كه كه‌م و زیاد بكرێت به‌وه‌ی نووسینی تری بخرێته‌ سه‌ر یاخود لێی بسڕێته‌وه. ده‌توانرێت كاری ‌ڕێنووسڕاستكردنه‌وه و پێڕستی وشه‌ی ‌هاوواتای تێدا به‌كارببرێت. ده‌توانرێت شێوه‌ و قه‌باره‌ی جیاواز بۆ نووسین به‌كاربهێنرێت و وێنه‌ی بخرێته ناو.
لێره‌دا ئه‌مانه و چه‌ندین زانیاری و كاری تر كه ده‌توانرێت له وۆرد دا بكرێت، به‌ چه‌ند وانه‌یه‌ك له چه‌ند به‌شێكی جیاوازدا ده‌خه‌ینه ڕوو:-

ناساندن
١. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وۆرد ده‌كه‌ینه‌وه‌.‌

٢. سه‌رنجی ئه‌‌م ڕوووێنه‌یه و ئه‌ركه‌یاریده‌كان ده‌ده‌ین‌ و ڕوونكردنه‌وه‌ی وشه‌كان ده‌خوێنینه‌وه‌.

Menurow هێڵی لیسته‌: به‌ره‌و خوار ده‌جوڵێت به (كرته ‌click)كردن له فه‌رمانی سه‌ردێڕه‌كان.

Toolbar تووڵامراز: چه‌ند دوگمه‌یه‌ك ده‌گرێته‌خۆ كه ده‌توانین به‌هۆیه‌وه به‌خێرایی فه‌‌رمان و ئه‌ركه‌یاریده‌‌كان هه‌ڵبژێرین.

Ruler ڕاسته‌: به‌كارده‌هێنرێت بۆ دیاریكردنی بۆشایی پێش بڕگه، په‌ڕاوێز/ڕۆخ و ستوونه به‌رینه‌كان.

Disorderlist لێواری ڕاكێشان: ده‌قی نووسینه‌كه ده‌جوڵێنێت، چ به ئاسۆیی و چ به ستونی. Statusbar  تووڵه‌دۆخ: لێره‌دا زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌ی كاری تێدا ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه، چه‌ند لاپه‌ڕ‌ه‌یه‌ و (نیشانه‌كه‌ر Marker) له كوێدایه.

Helpicon دوگمه‌ی یارمه‌تی: ئه‌ركه‌یاریده‌ی ڕاسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ یارمه‌تیده‌ری ئۆفیس.

Show/conceallbutton دوگمه‌ی پیشاندان و شاردنه‌وه: پیشاندان یان شاردنه‌وه‌ی هێما چاپنه‌كه‌ره‌كان.

Systemmenubutton دوگمه‌ی لیسته‌ی سیسته‌م: په‌نجه‌ره‌ی ئه‌ركه كارتێكه‌ره‌كان ده‌گرێته‌خۆ، وه‌ک: زیاد و كه‌مكردن، چاككردن یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ دۆخی خۆی و داخستن.

٣. (كرته ‌click)ی دوگمه‌ی (یارمه‌تی help) ده‌كه‌ین و له‌و په‌نجه‌ره‌‌یه‌دا كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت وشه‌ی (Toolbar) ده‌نووسین. پاشان كرته‌ی دوگمه‌ی (گه‌ڕان Search) ده‌كه‌ین، چه‌ند (له‌بری Alternativ)یه‌كت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت به زانیاری ده‌رباره‌ی (Toolbar). تاقیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه چۆن ده‌توانرێت (تووڵا‌مراز Toolbar)ه‌كان چالاك بكرێن به پیشاندان و شاردنه‌وه‌یان.

٤. ژماره‌یه‌كی زۆر له خانه‌ئامراز له سه‌ر ڕوووێنه‌ هه‌یه، ڕه‌نگه‌ قورس بێت له بیرماندا بمێنێت هه‌ریه‌كه‌یان بۆچی به‌كاردێن. به‌ڵام پیلی (مشك mouse)ه‌كه‌مان له‌سه‌ر هه‌ر دوگمه‌یه‌كیان دابنێین و بیهێڵینه‌‌‌وه له‌سه‌ری، ناوی دوگمه‌كه‌مان بۆ ده‌نووسرێت، وه‌ك له‌م نموونه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:

٥. كرته‌ی (Help) له‌سه‌ر (پێڕست/لیسته‌ Menu)كه‌ و پاشان كرته‌ی (Explation/What is This) ده‌كه‌ین. ئێستا نیشانه‌یه‌كی پرسیار له‌گه‌ڵ پیلی مشكه‌كه‌دایه‌. ئه‌گه‌ر كرته‌ی هه‌ر ئه‌ركه‌یاریده‌ یاخود دوگمه‌یه‌ك بكه‌ین باسێكمان ده‌رباره‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌داتێ. بۆ نموونه كرته‌یی دوگمه‌ی (شاردنه‌وه و پیشاندان) ده‌كه‌ین، ده‌بینین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر كاری ئه‌ركه‌یاریده‌كه‌ ده‌داتێ.

٦. كرته‌ی (Tools) و (Customize) ده‌كه‌ین په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. له‌وێدا ده‌‌توانرێت (هه‌ڵبژاردنه‌كان Options) و (تووڵامرازه‌كان Toolbars) و كورته‌فه‌رمانه‌‌كان چالاك و ناچالاك بكرێن. سه‌رنجی وێنه‌كه بده و هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك ئه‌و هه‌ڵبژێره ئه‌گه‌ر پێشتر به‌و شێوه‌یه هه‌ڵنه‌بژێردراوه، پاشان كرته‌ی دوگمه‌ی (Close) ده‌كه‌ین و په‌نجه‌ره‌كه‌ داده‌خه‌ین.

 ٧. كرته‌ی (File) و (Close) ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌نامه‌‌كه داده‌خه‌ین، یانیش كرته‌ی نیشانه‌ی (داخستن Close) ده‌كه‌ین له‌لای ڕاست له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه.

سه‌رنج
 * بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ و دوگمه‌كان وه‌ك ئه‌م زانیارییانه‌ دیاربن لاتان، ده‌بێت (Windows XP) له بابه‌تدا هه‌ڵبژێردرابێت. ئه‌م كاره‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ین: له‌‌ شوێنێكی به‌تاڵی (Writing desk)كه‌كه‌ كرته‌ی دوگمه‌ی ڕاستی مشكه‌كه‌ و پاشان كرته‌ی (Quality) ده‌كه‌ین. دواتریش كرته‌ له‌سه‌ر (بابه‌ت Theme) ده‌كه‌ین و ویندۆوسی ئێكس پی هه‌ڵده‌بژێرین و كرته له‌سه‌ر (Ok) ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵنه‌بژێردرابوو!

chapi bike

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠