www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٠/١٧    


1. Last Filter دانانی كاریگه‌ری دواترین فیلته‌ر كه‌ جێبه‌جێت كردوه‌ له‌سه‌ر وێنه‌. Ctrl+F.
2. Extract ده‌رهێنان‌، ئه‌م فه‌رمانه‌ زۆر سوودی هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و ئیشانه‌ كه‌ له‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ جێبه‌جێی ده‌كات جیاكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی پشته‌وه‌ی. Alt+Ctrl+X.
3. Liquify جوڵانه‌وه‌ی وێنه‌ و گۆڕینی له‌ جۆرێكه‌وه‌ بۆ جۆرێكی دیكه‌، ده‌توانی چاوێك له‌م وانه‌یه‌ بكه‌ی كه‌ پێشتر بڵاوم كردۆته‌وه‌و ئیشی ئه‌م فه‌رمانه‌ت بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌. Shft+Ctrl+X.
4. Pattern Maker نموونه‌ دروستكه‌ر، ده‌توانی به‌شێك له‌وێنه‌یه‌ك دیاری بكه‌یت و پاشان به‌م فه‌رمانه‌ دوباره‌ یان نموونه‌ نووسی بكه‌یته‌وه‌. Alt+Shft+Ctrl+X.
فه‌رمانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م لیسته‌یه‌، بۆ خۆیان چه‌ند په‌لێكیان هه‌یه‌، من لێره‌دا ناوی سه‌ر په‌له‌كان ده‌نووسم و ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئیشی ئه‌و فه‌رمانه‌ به‌ به‌شه‌كانیه‌وه‌ چیه‌!
‌5. Artistic به‌شه‌كانی ئه‌م فه‌رمانه‌ په‌یوه‌دیدارن به‌ بواری هونه‌ری و ڕه‌نگكاری وێنه‌.
6. Blur لێڵ كردن، لێڵ كردنی وێنه‌، ده‌توانی به‌شێك له‌ وێنه‌یه‌ك لێڵ بكه‌یت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بینینی شتێكی ئاسان نه‌بێت.
7. Brush Stroke چه‌ند شێوه‌یه‌ك و فه‌رمانێكی تایبه‌ت به‌ بواری فرچه‌، ڕه‌نگكردن و سێبه‌ر دروستكردن و چه‌ندین شتی دیكه‌.
8. Distort شێواندن و دانانی كاریگه‌ری جۆراوجۆر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ن به‌بێ ئاڵوگۆڕ هێنان به‌سه‌ر ڕه‌نگی وێنه‌دا، به‌ڵكو گۆڕانكاری له‌ پیكسله‌كانی وێنه‌دا ده‌كات.
9. Noise هه‌ژاندنی ڕه‌نگی ‌سه‌ر وێنه‌.
10. Pixelate گۆڕینی ڕه‌نگ به‌ پێی پێكسله‌كانی وێنه‌.
11. Render ئه‌م فیلته‌ره‌ شێوه‌یه‌كی به‌ گشتیی نوێ دروست ده‌كات له‌سه‌ر وێنه‌، گۆڕانكاریه‌كی زۆر زۆر دێنێ به‌سه‌ر وێنه‌دا.
12. Sharpen زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌و جوانتر پیشان دانی وێنه‌، ئه‌م فیلته‌ره‌ گاریگه‌ریه‌كی زۆر چاكی ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌ فۆتۆگرافیانه‌ی كه‌ جوان ڕوون نین و پێویستان به‌ ده‌ستكاریه‌.
13. Sketch جێگری پێنووسی وێنه‌كێش، ئه‌م فه‌رمانه‌ ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ت بۆ ده‌خوڵقێنێ كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی وێنه‌كێش له‌سه‌ر وێنه‌كانی دایده‌نێت.
14. Stylize هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م فیلته‌ره‌ پێیان ده‌گوترێ گاریگه‌ره‌ ڕاستیه‌كان، چوونكه‌ گاریگه‌ری ئه‌م فیلته‌ره‌ له‌سه‌ر وێنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جوان و نزیك له‌ ڕاستی ده‌چێت.
15. Textuse دانانی شێوه‌ی ده‌قی له‌سه‌ر وێنه‌كان.
16. Video دانانی گاریگه‌ری تایبه‌ت به‌ شێوازی ڤیدیۆیی.
17. Other ئه‌م به‌شه‌ بریتیه‌ له‌ چه‌ند فیلته‌رێكی جۆراوجۆر كه‌ سه‌ر به‌ هیچ له‌ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نین.
18. Digimarc دانانی ناساییه‌كی ئه‌لێكترۆنی بۆ وێنه‌، به‌سووده‌ بۆ ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕدا داده‌نرێن و مافی له‌چاپدانی وێنه‌كه‌ ده‌رده‌خات.
ئاسۆ نادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠