www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٠/١٨    

     چۆنێتی نووسین و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی و ڕێنووسی (وۆرد ٢)

سه‌ره‌تا
بۆ نووسین به به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing) زانینی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان‌ پێویسته تاكوو كاریگه‌ری ئه‌ركه‌یاریده‌‌كان سوودمه‌ند تر بێت له كاتی به‌كارهێناندا. بۆ نموونه كاتێك له‌م به‌رنامه‌یه‌دا نووسراوێك ده‌نووسین به‌بێ ئه‌وه‌ی (كرته ‌click)ی دوگمه‌ی (Enter) بكه‌ین ده‌بینین به نزیكبوونه‌وه‌ی دێڕه‌كان له ڕۆخه‌كانه‌وه به‌رنامه‌كه خۆی ڕاسته‌وخۆ نوسینه‌كه دێنێته‌ دێڕی خوارتر و له سه‌ری دێڕه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له نووسین. به‌م پێیه له به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ردا پێویست ناكات له كۆتایی دێڕ‌ه‌كاندا كلیكی ئینته‌ر بكه‌ین و بێینه سه‌‌ردێڕ وه‌ك له ئامێره‌ چاپگه‌رییه كۆنه‌كاندا باوه. ته‌نیا ئه‌و كاتانه نه‌بێت كه خۆمان ده‌مانه‌وێت.

ڕاهێنان
١. (به‌ڵگه‌نامه‌ document)یه‌كی به‌رنامه‌ی وۆرد ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌چینه سه‌ر لیستی (File) و (كرته ‌click)ی (New) ده‌كه‌ین.

٢. پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر لیستی (View) و كرته‌ی (Task Pane) ده‌كه‌ین، به‌م كاره‌ش (په‌نجه‌ره‌ی كار Task Pane) لای ڕاستی ڕوووێنه‌كه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه، له‌وێشدا ده‌توانرێت كاری خوازراو هه‌ڵبژێردرێت.

 ٣. په‌نجه‌ره‌ی كاره‌كان داده‌خه‌ین.

٤. ئێستاكه‌ ده‌قی نووسراوێك ده‌نووسین به‌بێ ئه‌و‌‌ه‌ی كرته‌ی ئینته‌ر بكه‌ین. وه‌ك ئه‌م نموونه‌یه:

(تاك بناغه‌دانه‌ری كۆمه‌ڵه، و كۆمه‌ڵگه‌ش له شێوه‌گرتنی كه‌سایه‌تی تاكدا ڕۆڵ ده‌بینێت. خۆناسینی تاك بڕیارده‌ره له چۆنێتی دروستبوونی ستروكتوری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دنیا. دوو جۆر كۆمه‌ڵگه شایانی لێوردبوونه‌وه و به‌راوردكردنن له ڕووی بنیاتی په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا، كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی(ترادسیۆن) و كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ(مۆدێرن). (ئازادكردنی مێژوو/مه‌هابات قه‌ره‌داخی))

پاشانیش هۆنراوه‌یه‌ك ده‌نووسین كه له كۆتایی دێڕه‌كانیدا كرته‌ی ئینته‌ر بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بێینه سه‌ری دێڕ، وه‌ك ئه‌م نموونه‌یه:

به حه‌ق هه‌ر حه‌ق به‌ ناحه‌ق ناحه‌قم گوتووه
له ڕۆژێ بووم
وه‌كو مه‌نسور ئه‌گه‌ر بیشمكوژن ناكه‌م
له حه‌‌ق لاده‌م.
(مه‌حوی)

٥. بۆ ڕاستككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی و ڕێنووسی كرته‌ی (Tools) و (Options) ده‌كه‌ین، پاشان كرته‌ له‌سه‌ر (ڕێنووس و ڕێزمان Spelling & Grammar) ده‌كه‌ین و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ركه‌كان وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین:


chapi bike

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠