www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٠/٢٥    

    چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی (ئاماژه‌كه‌ر Marker) (وۆرد ٤)

سه‌ره‌تا
(ئاماژه‌‌كه‌ر Marker) یاخود نیشانه‌كه‌ر  ئه‌و خه‌ته‌ بچووكه‌یه‌ كه له ڕووپه‌ڕی نووسین دا ترپه‌ترپ ده‌كات، له‌و جێیه‌دا دایده‌نێین كه خۆمان ده‌مانه‌وێت. بۆ نموونه له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ته‌وێت نووسینێك بنووسیت یاخود بیسڕیته‌وه، بۆیه گرنگه بزانین چۆن ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه به‌ شێوه‌ی جیاواز و ئاسان.

ڕێگاكان
١. ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه‌ له‌ ڕێگای (كرته click)‌ كردن به پیلی (مشك mouse)ه‌كه‌مان‌ له شوێنی جیاوازی ده‌قی نووسیندا.

٢. ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه‌ له ڕێگای دوگمه‌ی پیله‌كانی سه‌ر (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه‌‌ بۆ لای سه‌روو، خواروو، ڕاست و چه‌پ.

٣. به‌ هۆی په‌نجه‌نان به‌ دوگمه‌ی (Home)دا له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه‌، ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای نووسینه‌كه‌.

٤. به‌ هۆی په‌نجه‌نان به‌ دوگمه‌ی (End)دا له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه‌، نیشانه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه بۆ كۆتایی نووسینه‌كه‌.

٥. به‌ هاوكات په‌نجه‌نان به‌ دوگمه‌ی (Ctrl) و (Home)دا ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای (به‌ڵگه‌نامه document)‌كه.

٦. به‌ هاوكات په‌نجه‌نان به‌ دوگمه‌ی (Ctrl) و (End)دا ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه بۆ كۆتایی(به‌ڵگه‌نامه document)‌كه.


chapi bike

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠