www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٠/٣٠    

    پاشه‌كه‌وتكردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک (وۆرد ٥)

سه‌ره‌تا
بۆ مانه‌وه‌ و پاراستنی ده‌ق پێویستمان به پاشه‌كه‌وتكردنی هه‌یه. نووسینی سه‌ر به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ر پێش پاشه‌كه‌وتكردنی له‌سه‌ر (بیرگه‌ی كار Workmemory، یاخود RAMmemory)دایه. كاركردنی ئه‌و (بیرگه ‌memory)یه‌ش له‌سه‌ر جۆرێك له ته‌زووی كاره‌بایی به‌نده. به كوژاندنه‌وه‌ی ته‌زووه كاره‌باییه‌كان شته‌كانی ناوی ون ده‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه (به‌ڵگه‌نامه document)كانمان له‌سه‌ر (په‌پكه‌disk) ‌‌‌‌‌‌(:A) یاخود (په‌پكه‌ی ڕه‌ق Hard Disk) (:C) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.

ڕێگا
كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك (پاشه‌كه‌وت Save) ده‌كرێت په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ كاری (پاشه‌كه‌وت وه‌ك Save as) كردنیش ناوی (په‌ڕگه‌ file) یان به‌ڵگه‌نامه‌كه به نووسینی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جێگاكه‌ی ده‌ده‌ین. دوای ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌مان (پاشه‌كه‌وت Save) كرده‌وه په‌نجه‌ره‌كه‌مان پیشان نادرێت.
ڕێگای (پاشه‌كه‌وت وه‌ك Save as) له كاتی گۆڕینی ناوی به‌‌ڵگه‌نامه‌ی پاشه‌كه‌وت كراویشدا به‌كارده‌هێنرێت و بۆ پاشه‌كه‌وتكردن له یه‌كه‌‌ی جیاوازیشدا. بۆ نموونه كاتێك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كمان له‌سه‌ر په‌پكه‌ی ڕه‌ق پاشه‌كه‌وت كردبێ و بمانه‌وێ هه‌مان به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر په‌پكه‌یه‌كی تریش پاشه‌كه‌وت بكه‌ین.

ڕاهێنان
١. له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تیا نووسراودا كرته‌ی (File) ده‌كه‌ین و (Save) هه‌ڵده‌بژێرین.

٢. به‌رنامه‌كه‌ خۆی ناوێك پێشنیار ده‌كات كه دێڕ یاخود بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌ڵگه‌نامه‌كه‌یه. ئه‌و ناوه ده‌سڕینه‌وه‌ و خۆمان ناوێكی بۆ هه‌ڵده‌بژێرین.

٣. یه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی هه‌ڵبژێره. په‌پكه(:A) یان په‌پكه‌ی ڕه‌ق(:C).

٤. پاش ته‌واوبوون كرته‌ی (Save) ده‌كه‌ین.

٥. كرته‌ی (File) (Save as) ده‌كه‌ین، جارێكی تر په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، و كه‌ بینیمان به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت بووه، كرته‌ی دوگمه‌ی (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ Cancel) ده‌كه‌ین له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌.

 ٦. كرته له‌سه‌ر (Tools) (Options) ده‌كه‌ین و (Save) هه‌ڵده‌بژێرین.

٧. هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین.

٨. له كۆتاییدا كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Ok)ده‌كه‌ین له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه.

٩. پاشانیش كرته‌ی (File) (Close) ده‌كه‌ین.

١٠. ئێستا ده‌قی نووسینه‌كه‌مان‌ پاشه‌كه‌وت كردووه‌، چ له‌سه‌ر په‌پكه(:A)بێت یان په‌پكه‌ی ڕه‌ق(:C). فه‌رمانی (داخستن Cloce)یش واتای كۆتایی هێنانه به كاركردن له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا.


chapi bike

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠