www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١١/٥    

    دیاریكردنی ده‌قێك (وۆرد ٧)

سه‌ره‌تا
بۆ ئه‌نجامدانی كاری (ڕوونووس copy) كردن و گۆڕینی (ده‌ق text)ی نووسینێك پێویستمان به نیشانه كردنی ده‌بێت. چه‌ند جۆرێك شێواز بۆ نیشانه‌كردن یاخود (دیاریكردن selection) هه‌یه، له‌م ڕاهێنانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو:

ڕاهێنان
١. (به‌ڵگه‌نامه document)‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه و چه‌ند دێڕێكی تێدا ده‌نووسین.

٢. باشتر وایه دوگمه‌ی شاردنه‌وه و پیشاندان چالاك بكه‌ین.

٣. به‌ كرته‌كردن له‌ (Edit) (Select All) هه‌موو نووسینه‌كه‌ نیشانه‌ ده‌كه‌ین، به‌م كاره‌ ڕووپه‌ڕی نووسینه‌كه ڕه‌ش و نووسینه‌كه خۆی سپی ده‌بێت.  وه‌ك له‌م نموونه‌یه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ:

٤. ئه‌گه‌ر دوو (كرته click)‌ له‌سه‌ر وشه‌یه‌ك بكه‌ین، وشه‌كه به‌ ته‌نیا دیاری ده‌كه‌ین، وه ئه‌گه‌ر سێ كرته به خێرایی له‌سه‌ر یه‌ك بكه‌ین دێڕه‌كه‌ یاخود به‌شه‌كه نیشانه ده‌كه‌ین.

٥. پیلی (مشك mouse)ه‌كه‌ له شوێنێكی نووسینه‌كه ‌دا داده‌نێین و په‌نجه‌ ده‌نێین به دوگمه‌ی لای چه‌پی دا و به‌ ئاراسته‌ی جیاواز ڕایده‌كێشین، به‌م شیوه‌یه‌ نووسینه‌كه دیاری د‌ه‌كه‌ین. دوای نیشانه كردنیش به كرته‌كردنێك به مشكه‌كه نووسینه‌كه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه دۆخی ئاسایی.

٦. په‌نجه ده‌نێین به دوگمه‌ی (Shift) و هاوكات به دوگمه‌ی پیله‌كانی سه‌ر (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه، به‌م شێوه‌یه‌ش به گوێره‌ی ئاراسته‌ی دوگمه‌ی پیله‌كه نووسینه‌كه نیشانه ده‌كه‌ین.

٧. (ئاماژه‌كه‌ر Marker) لای چه‌پی ده‌قه‌كه ده‌چه‌سپێنین، ده‌بینین شێوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت به‌ شێوه‌ی پیلێك و بۆ دیاریكردنی هه‌موو دێڕه‌كان به‌ره‌و سه‌ره‌وه یاخود خواره‌وه ڕایده‌كێشین.

٨. بۆ دیاریكردنی تێكستی (html)یش ده‌توانین له‌سه‌ر نووسینه‌كه كرته‌ی دوگمه‌ی لای چه‌پی مشكه‌كه‌ بكه‌ین و له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا كه بۆمان ده‌‌رده‌كه‌وێ (Select All) هه‌ڵبژێرین.


chapi bike

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠