www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١١/١٥    

ئه‌م بابه‌ته‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆر جوانی له‌ خۆ گرتووه‌، ئه‌ویش دانانی چوارخانه‌ی ورد و بچووكه‌ له‌سه‌ر وێنه‌، ئه‌و كاریگه‌ریه‌ش زۆر وێنه‌كه‌ جوان ده‌كات و زۆرتر له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به‌ بواری ڕه‌نگاڵه‌دا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت و زۆر به‌ كه‌می له‌سه‌ر وێنه‌ی ئاسایی داده‌نرێت.
یه‌كه‌م هه‌نگاو: وێنه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌ریه‌ی له‌سه‌ر دابنێین، من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه‌.

ره‌نگه‌كانی ڕووه‌و پشته‌وه‌ ده‌گۆڕین بۆ سپی

چینێكی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، Layer و پاشان New و پاش ئه‌وه‌ش Layer كرته‌‌ ده‌كه‌ین.
له‌لیسته‌ی فیلته‌ر، Filter ده‌ڕۆین بۆ Render و پاشان Clouds كرته‌‌ ده‌كه‌ین، ده‌بینین كه‌ ڕووی وێنه‌كه‌ به‌ ڕه‌نگی سپی داپۆشرا، :) هیچ نییه‌ چاك ده‌بێت.
جارێكی دیكه‌ ده‌ڕۆینه‌وه‌ بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Txture و له‌وێشدا Patchwork هه‌ڵده‌بژێرین، په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه‌، نرخی Square Size بكه‌ به‌ 1 و هی Relief ـیش ده‌كه‌ینه‌ 0، پاش ئه‌و هه‌نگاوه‌ OK کرته‌ ده‌كه‌ین،

ئێستا ده‌بێ وێنه‌كه‌مان وه‌ك ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێهاتبێت

له‌ تابڵۆی چینه‌كاندا ده‌بێ چینی دروستكراو چالاك بێت و له‌ سه‌ره‌وه‌ی نرخی Opacity كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌، من كه‌مم كردۆته‌وه‌ بۆ 22،

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌نگاوی كۆتایی هێنان به‌م بابه‌ته‌ بوو، به‌م شێوه‌ ده‌بێت پاش دانانی كاریگه‌ریه‌كه‌‌ :)

به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن.
ئاسۆ نادری.

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠