www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١١/١٦    

    سڕینه‌وه‌ و نووسینه‌وه (وۆرد ٨)

سه‌ره‌تا
له‌سه‌ر (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه‌مان دوو دوگمه هه‌یه بۆ سڕینه‌وه كه‌ له‌ كاتی نووسیندا به‌كاریده‌هێنین.
دوگمه‌ی (سڕینه‌وه‌ Delete) به ئاراسته‌ی لای ڕاستی ئاماژه‌كه‌ر یان ئه‌و وشه‌یه‌ی دیاریكراوه ده‌جوڵێت و دوگمه‌ی (هه‌نگاوێك بۆ پشته‌وه Backstep) به ئاراسته‌ی لای چه‌پی ئاماژه‌كه‌ر یان ئه‌و وشه‌یه‌ی دیاریكراوه نووسین ده‌سڕێته‌وه‌.

ڕاهێنان
١. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تیا نووسراو ده‌كه‌ینه‌وه‌.

٢. (ئاماژه‌كه‌ر Marker) لای ڕاستی وشه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌چه‌سپێنین.

٣. یه‌ك (كرته click) له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Backstep) ده‌كه‌ین.

٤. له‌جێی ئه‌و پیته‌ی سڕیمانه‌‌وه، پیتێكی تر ده‌نووسین.

٥. ئاماژه‌كه‌ر له‌لای ڕاستی وشه‌یه‌ك ده‌چه‌سپێنین و كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Delete) ده‌كه‌ین و وشه‌كه ده‌سڕینه‌وه‌.

٦. وشه‌یه‌كی تر ده‌نووسین له‌‌جێی ئه‌و وشه‌یه‌ی سڕیمانه‌وه‌.

٧. ئه‌و وشه‌ نوێیه‌ی نووسیمان (دیاری Select) ده‌كه‌ین و وشه‌ كۆنه‌كه‌ ده‌نووسینه‌وه‌، ده‌بینین ڕاسته‌وخۆ به نووسینی وشه‌كه وشه دیاریكراوه‌كه ده‌سڕێته‌وه.

٨. ئێستا ئاماژه‌كه‌ر له‌به‌رده‌م وشه‌یه‌كدا داده‌نێین و له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه‌ په‌نجه ده‌نێین به كلیل یان دوگمه‌ی (Insert)دا. ده‌بینین له خوارووی به‌ڵگه‌نامه‌كه له دێڕی پله دا دوگمه یان خانه‌ی (Over) زانیاری ده‌دات، چالاك ده‌بێت. وشه‌یه‌كی تر ده‌نووسین، ده‌بینین به نووسینی وشه‌ نوێكه وشه‌ی به‌رده‌می ده‌سڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری دوگمه‌ی (Over) پیشانده‌دات.

٩. به كردنی دوو كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Over) یاخود جارێكی تر په‌نجه نان به دوگمه‌ی (Insert)دا چالاكی ئه‌ركه‌یاریده‌كه ده‌وه‌ستێنرێت. ئه‌م ئه‌ركه‌یاریده‌یه زۆر به‌كار ناهێنرێت، به‌ڵام هه‌ندێ جار ڕێکده‌كه‌وێت به بێ ئاگایی په‌نجه‌مان به‌ر ئه‌و دوگمه‌یه ده‌كه‌وێت و چالاك ده‌بێت، بۆیه باشتر وایه بیناسین.

١٠. به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ داده‌خه‌ین بێ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی بكه‌ین.

سه‌رنج
دیاره ئاراسته‌ی سڕینه‌وه و نووسین به‌لای چه‌پ و لای ڕاستدا به‌گوێره‌ی نووسین به پیتی لاتینی و ئه‌م پیتانه‌ پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، ڕوونكردنه‌وه‌كانی ئه‌م وانه‌یه بۆ نووسینی پیتی لاتینییه.


chapi bike

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠