www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٢/٩    

ئه‌م وانه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ چۆنیه‌تی دروستكردنی دووگمه‌یه‌ک به‌ شێوه‌یه‌كی جوان بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت.
پێش هه‌موو شتێک په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌، پانیی 125، به‌رزیی 32. Transparent و پاشان ok كرته‌ بكه‌.
ئامرازی ( لاكێشه‌ ) كێشان ده‌ستنیشان بكه‌،

پاشان له‌ سه‌ره‌وه‌ش له‌سه‌ر ته‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن دا وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌،

ڕه‌نگێک هه‌ڵبژێره‌ بۆ ڕه‌نگی پێشه‌وه‌، من ڕه‌نگی سوورم هه‌ڵبژاردوه‌.
پاش ئه‌و دوو هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه‌ شێوه‌ی دووگمه‌كه‌ بكێشه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ كێشات له‌ تابڵۆی چینه‌كاندا به‌ ده‌ستی ڕاستی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرته‌یه‌ك بكه‌ سه‌ر چیینی شێوه‌كه‌و پاشان Rasterize Layer كرته‌ بكه‌،

ئێستا ده‌ڕۆینه‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ لیسته‌ی چین Layer و له‌وێدا كرته‌ Layer Style ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و پاشان Drop Shadow كرته‌ ده‌كه‌ین،
وه‌ک ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌،

ئه‌مجاره‌شیان كرته‌ ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر Inner Shadow و وه‌ک له‌ خواره‌وه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، ڕێكیبخه‌،

تا ئێستا ده‌بێ شێوه‌ی دێوه‌ی دووگمه‌كه‌ وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بێت،

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی كه‌ ئێستا جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین، زۆر گرنگن جوانی زۆر ده‌به‌خشن به‌ دووگمه‌كه‌،
ئێستا له‌ هه‌مان شوێندا مه‌به‌ستم Layer Style ، كرته‌ بكه‌ سه‌ر InnerGlow و وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌ی لێبكه‌،

ته‌نیا دوو هه‌نگاومان ماوه‌، ئه‌و دوو هه‌نگاوه‌ش گرنگترین هه‌نگاون له‌م وانه‌یه‌دا، ئه‌مجاره‌یان كرته‌ ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر Bevel and Emboss و له‌وێدا خاڵه‌كانی وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌ لێده‌كه‌ین،

له‌ خواره‌وه‌ی Bevel and Emboss دا كرته‌ ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر Contour و خاڵه‌كانی وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكده‌خه‌ین،

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌نگاوی كۆتایی هێنان به‌م وانه‌یه‌ بوو، ئێستا ده‌توانی OK كرته‌ بكه‌یت،
شێوه‌ی دووگمه‌كه‌،

نموونه‌ی زۆرتر:


ئاسۆ نادری.

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠