www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/٦/١٥    
ئه‌گه‌ر تووشی ڤایرۆس بووین

ئايا له ڕێی پۆستی ئه‌له‌کترۆنییه‌وه فایلێکت بۆ هات و بێ ئه‌وه‌ی بزانی له کوێوه هاتووه کليکت کرده سه‌ری؟ ئایا پاش ئه‌وه‌ی که پرۆگرامێکی نوێت له کۆمپیۆته‌ره‌که‌تدا دامه‌زراند کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت سه‌ری لێ شێواوه؟ که‌وابێ ڕه‌نگه تووشی ڤایرۆس بووبی.
لێره سه‌رنجت ڕاده‌کێشین بۆ چه‌ند ڕێنوێنییه‌کی سه‌ره‌تایی:

١ـ پێوه‌ندییه‌کانت بپچڕێنه.
هه‌موو پێوه‌ندييه‌کت له‌گه‌ڵ ئينترنێت یان کۆمپیۆته‌ره‌ هاوبه‌شه‌کانی ترتدا بپچڕێنه بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆس چی تر بڵاو نه‌بێته‌وه. سه‌یری (فۆلده‌ری Autostart)ه‌که‌ت بکه. هه‌ندێ جار بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسێک چالاک ببێ له پێشدا فایلێک له‌وێ داده‌نرێ و چاوه‌ڕێ ده‌کا کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت هه‌ڵکه‌یته‌وه ئینجا ڤایرۆسه‌که چالاک ده‌بێ. ئه‌گه‌ر فایلێک له‌وێیه و نامۆیه بۆت بیسڕه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ت کرد کاتی ئه‌وه‌یه که پرۆگرامی دژه‌فایرۆسه‌که‌ت به‌کار بێنی.

٢ـ به هه‌موو جۆره فایله‌کانتدا بچۆره‌وه.
ئه‌گه‌ر پرۆگرامێکی دژه‌فایرۆست هه‌یه و تازه‌ش کراوه‌ته‌وه و پێت سه‌یره بۆچی ڤایرۆسه‌که‌ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه وای بۆ ده‌ستنیشان کرابێ که ته‌نها به چه‌ند جۆرێک له‌ فایل یان دۆکۆمنتدا بچێته‌وه، بۆیه ده‌بێ بۆی ده‌ستنيشان که‌ی که به هه‌موو جۆره فایله‌کاندا بچێته‌وه و له هه‌موویاندا به شوێنی فایرۆس بگه‌ڕێ.

٣ـ به شێوه‌یه‌ک پرۆگرامی دژه‌فایرۆسه‌که‌ت نوێ که‌ره‌وه.
له نێو پرۆگرامی دژه‌ڤایرۆسه‌که‌تدا به‌شێک هه‌یه که ڤایرۆسه‌کان ده‌ناسێنێ و باسیان لێوه ده‌کا، بۆیه ده‌بێ به‌رده‌وام نوێ کرێته‌وه چونکوو هه‌میشه ڤایرۆسی نوێ دێته ئاراوه. ئه‌گه‌ر نوێکاریی دژه‌فایرۆسه‌که‌ت نه‌کردووه چارت نییه ده‌بێ له پێشدا به‌وانه‌ی که پرۆگرامی دژه‌فایرۆسه‌که‌ت زانیاریی له‌سه‌ریان هه‌یه به کۆمپیۆته‌ره‌که‌تدا بچیته‌وه. به‌و هیوایه که ئه‌و ڤایرۆسه ڤایرۆسێکی کۆن بێ و پرۆگرامه‌که‌ت بیناسێته‌وه. یان ئه‌گه‌ر بلوێ بچیته ناو نێته‌وه و نوێی که‌یته‌وه. یان ئه‌گه‌ر بکرێ له کۆمپیۆته‌رێکی تره‌وه تازه‌کراوترین دژه‌فایرۆس بێنی.

٤ـ هاردديسکه‌که‌ت بگوێزه‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر بکرێ هاردديسکه‌که‌ت ده‌ر بێنه و بیخه ناو کۆمپیۆته‌رێکی تره‌وه به پرۆگرامی دژه‌فایرۆسی ئه‌و کۆمپیۆته‌ره نوێیه، هاردديسکه‌که‌ی خۆت خاوێن که‌ره‌وه له ڤایرۆس.

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠