www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٠/٣٠    
پارستنی كۆمپیۆته‌ر (1)

مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی كه هه‌كر (hacker) ێك به دزییه‌وه بچێته ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ته‌وه گه‌وره‌تر له‌وه‌یه كه بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه.

كاتێ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت به ئینته‌رنێته‌وه پێوه‌ند ده‌ده‌ی، خۆت به (ڕایه‌ڵه Network)‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌ده‌ی كه له لایه‌ن میلیۆنه‌ها به‌كارهێنه‌ره‌وه دابه‌ش ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كه‌ت هێمن و پارێزراو نه‌كه‌ی وه‌كوو ئه‌وه‌یه كه ده‌رگای ماڵه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه و تابلۆیه‌كیشی پێوه هه‌ڵواسی كه لێی نووسرابێ: "فه‌رموون، چیتان پێخۆشه بیبه‌ن!"

له‌‌م بابه‌ته‌دا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت ده‌توانێ تووشی چی بێ و چۆن به باشترین شێوه ده‌توانی خۆت بپارێزی.

ئه‌و ڕۆژانه ماشه‌ڵڵا له‌سه‌ر Paltalkیش ئه‌وه‌نده هه‌كر زۆر بووه كه هه‌ر مه‌پرسه. پرۆگرامێكیان له‌ملا و ئه‌ولا گیر هێناوه‌ و به یارمه‌تیی ئه‌وه خۆیان ده‌ترنجێننه ناو كۆمپیۆته‌ری خه‌ڵكه‌وه و نامه‌كانیان ده‌خوێننه‌وه یان ده‌سكاریی فایله‌کانیان ده‌كه‌ن یان وێنه‌كانی ناو كۆمپیۆته‌ره‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. (ئه‌و هه‌موو وزه‌یه له‌وێ ته‌رخان ده‌كه‌‌ن ئه‌گه‌ر ته‌رخانی فێركردنی شتی به‌سوود و به‌كه‌ڵكیان بكردایه ئێستاكه بارودۆخه‌كه له بارێكی ترا بوو).

ئه‌وڕۆكه زۆر به‌شگه و كۆمپیانیا و ته‌نانه‌ت تاكه‌كه‌سه ئاساییه‌کانیش تووشی هه‌كر ده‌بن. هه‌كر به دوای زانیاریی تاكه‌كه‌سی وه‌کوو ژماره‌ی بانكی و وشه‌ی نهێنی ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه زانیارییه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ناو كۆمپانیایه‌ك به‌ده‌ست بێنن. هه‌ندێ جار له‌ڕێی كۆمپیۆته‌ری ماڵیی كاربه‌ده‌ستانی كۆمپانیایه‌كه‌وه به ئاسانی ده‌توانن بچنه ناو كۆمپیۆته‌ری كۆمپانیاكه‌وه، چونكوو ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه زۆر جار له‌نێو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌یانه‌وه قه‌دبڕێكیان هه‌یه بۆ ناو كۆمپیۆته‌ری كۆمپانیاكه‌یان. ئه‌گه‌ر هه‌كره‌كان به‌س بزانن كلیكی كام ئیكۆن بكه‌ن به‌ئاسانی ده‌توانن له ته‌نیشتی "دیواری ئاگرین" و "سیسته‌می دژه‌ترنجاندن" ی كۆمپانیاكان تێپه‌ڕن و بچنه ناو كۆمپیۆته‌ری كۆمپانیاكانه‌وه. هه‌كره‌كان ده‌یانه‌وێ له‌ڕێی پوورته‌وه (port)* بێنه ناو كۆمپیۆته‌ری كه‌سێكه‌وه. زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه (باندی به‌رین broadband) به‌كار ده‌به‌ن به‌رده‌وام تووشی شتێك ده‌بن كه پێی ده‌وترێ "(پشكنینی پورت port scanning)". هه‌كره‌كان تێده‌کۆشن له‌ڕێی "پشكنین"ی پورته‌كانی كۆمپیۆته‌ره‌وه بۆیان ده‌ركه‌وێ كه كام پورت بۆ پێوه‌ندیگرتن كراوه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری loggfil ی "(ئاگره‌دیوار firewall)"ه‌كه‌ت بكه‌ی ده‌بینی كه جێی خۆیه‌تی به‌په‌رۆش بی.

گه‌لێك ئاساییه كه سكان‌كردنێكی زۆر له ماوه‌یه‌کی زۆر كورتدا ڕوو ده‌دا، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌كره‌كان پرۆگرامی تایبه‌تی به‌كار ده‌به‌ن كه ئۆتۆماتیك به دوای كۆمپیۆته‌ره پێوه‌ندگرتووه‌كاندا ده‌گه‌ڕێ و هه‌وڵ ده‌دا به دووی خاڵه لاوازه‌كان یان پورته كراوه‌كاندا بگه‌ڕێ. له‌ڕێی "پشكنینی پورته‌وه" ده‌توانرێ بزانرێ بۆ وێنه چ سیسته‌مێكی ئۆپه‌راتیڤت هه‌یه یان كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت چ (ڕاژه‌كارێكی وێب web server) یان (ڕاژه‌كارێكی پۆستی post server) به‌كار ده‌با.

* تێبینی:

Port (پورت، پۆرت، پوورت) ئه‌و شوێنه‌یه كه له‌وێ زانیاری ده‌چێته ناو كۆمپیۆته‌رێك یان دێته ده‌ره‌وه وه‌كوو پوورتی چاپگه‌ر.
Port له ئینته‌رنێتدا زۆرجار له پوورت مه‌به‌ست ژماره‌یه‌كه كه به‌شێكه له URL، پتر پاش دووخاڵ (:) ڕاسته‌وخۆ دوای ناوی دۆمه‌ین Domain دێت. هه‌ر (ڕاژه‌ service)یه‌ك له‌‌سه‌ر (ڕاژه‌كار server)ێكی ئینته‌رنێت، ''گوێڕایه‌ڵ'' د‌ه‌بێ بۆ ژماره‌پوورتێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیۆته‌ره.
Port ده‌روازه، ده‌رگه، چوونه‌ژووره‌وه، هاتنه‌ده‌ره‌وه.

(درێژه‌ی هه‌یه)

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠