www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١١/١    
پاراستنی كۆمپیۆته‌ر (به‌شی 2)

پوورته هه‌سته‌وه‌ره‌كان

كۆمپیۆته‌ر له‌ڕێی پوورت‌ (port) ی جۆربه‌جۆره‌وه له‌گه‌ڵ جیهاندا پێوه‌ندی ده‌گرێ و (هاتوچۆی ڕایه‌ڵه Network traffic) له‌و پوورتانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێ. ئه‌م پوورتانه، پوورتی كاكڵه‌یی و سه‌ره‌كین كه جیاوازییان هه‌یه له‌و پوورته فیزیكییانه‌ی كه ده‌یانبه‌ستی به چاپگه‌ر، (ڕایه‌ڵه Network) یان وێنه‌خوێنه‌ره‌كانه‌وه.
هه‌موو هاتوچۆیه‌كی ئینته‌رنتی به شێوه‌ی پۆل ڕوو ده‌ده‌ن كه له‌به‌رگره‌وه‌ی هه‌ندێ زانیارین وه‌كوو ناونیشانی نێره‌ر، ده‌روازه‌‌ی به‌كارهێنراو، ناونیشانی وه‌رگر و هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و پوورته‌ی كه ده‌یه‌وێ پۆله‌كه وه‌رگرێ.
به یارمه‌تیی ''زانیاریی پوورت port information'' كۆمپیۆته‌ره‌كه ده‌زانێ كام كاربه‌ر ده‌یه‌وێ به‌ئه‌ستۆگری ئه‌و هاتوچۆیه بێ كه به‌ڕێوه‌یه بۆ ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه.
ئه‌و پوورته جۆربه‌جۆرانه‌ بۆ ئه‌و هاتوچۆیانه‌ی دێنه ژوور و ده‌چنه ده‌ره‌وه له 0 تا 65536 ژماره‌یان بۆ دانراوه. هه‌ندێ له پوورته‌كان (له 0 تا 1023) ته‌رخان كراون بۆ (ڕاژه‌كار server)ه نه‌گۆڕه له‌پێش دیاریكراوه‌كان، وه‌كوو (پۆستی ئه‌له‌كترۆنی e-post)، (وێبگه‌ڕ web browser)، هه‌روه‌ها ftt یان irc و، باقیی به‌ شێوه‌ی (جووڵه‌دار dynamic) دابه‌ش ده‌كرێ.

ئه‌گه‌ر په‌یامێكت بۆ بێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پێوه‌ندییه‌ك ڕووی داوه له پوورتی 80دا، كه پوورتی http یه، ئه‌وه به ئه‌گه‌ری زۆر، (وێبگه‌ڕ web browser)ه‌كه‌یه كه پێوه‌ندی ده‌گرێ.

ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كت هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه له‌سه‌ر پوورتی 110 كه پوورتی pop3 یه، ئه‌وه پرۆگرامی پۆستی ئه‌له‌كترۆنیكییه‌كه‌یه كه یان په‌یامێك ده‌نێرێ یاخود ده‌گه‌ڕێ بزانێ ئایا په‌یامێك به‌ڕێوه‌یه كه بیهێنێته ژووره‌وه.

له‌م ناونیشانه‌ لیسته‌ی كۆمه‌ڵێ پوورت ده‌بینن:


ports

(درێژه‌ی هه‌یه)

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠