www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٢/١٩    
به‌راوردێك له‌نێوانی Internet Explorer و Netscape و Opera (به‌شی 2)

لێره هه‌ڵسه‌نگاندنێك ده‌كه‌ین له‌نێوان ئه‌و ئینته‌رنتخوێنه‌رانه:

Internet Explorer:
له‌م ناونیشانه ده‌توانی Internet Explorer به خۆڕایی داگری: www.microsoft.com

+ Internet Explorer گه‌وره‌یه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌وێبییه‌كاندا باش ئیش ده‌كا.
+ خێرایه و به هاسانی به‌كار ده‌برێ.
+ لێتێگه‌یشتنی ئاسانه چونكوو له‌ هه‌موو ویندۆزدا به‌كار ده‌برێ.
- Internet Explorer هه‌ر وه‌كوو زۆر به‌رهه‌می دیكه‌ی مایكرۆسۆفت له بواری هێمنایه‌تی هه‌ندێ كه‌موكووڕیی هه‌یه.
- له‌گه‌ڵ هه‌موو ستاندارده‌كانی ئینته‌رنتدا به‌ته‌واوی یه‌ك ناگرێته‌وه.

Netscape
له‌م ناونیشانه ده‌توانی Netscape به خۆڕایی داگری: www.netscape.com
+ به ئاسانی ڕێكوپێك كراوه هه‌ر وه‌كوو باقیی به‌رهه‌مه‌كانی Netscape.
+ ئامێری باشی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكاریی تێپه‌ڕه‌وشه password، كووكی و شته هێمنایه‌تییه‌كانی تری.
+ كۆمه‌ڵێ به‌شه‌پرۆگرامی تری له‌گه‌ڵدایه.
- ناشیرین و شێواو دیاره و حه‌ز له به‌كارهێنانی ناكه‌ی.
- وا هه‌ست ده‌كرێ كه به بێ هۆ له‌سه‌ر هه‌ندێ لاپه‌ڕه‌ی وێبیدا خاوه.
- ئه‌و بۆشاییه‌ی كه هاوكات بۆ address و گه‌ڕان دانراوه به‌باشی ئیش ناكات.

Opera
لێره ده‌توانی Opera داگری، ئه‌گه‌ر به خۆڕایی بته‌وێ، بانگه‌شه‌ی دێته سه‌ر، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وێ بانگه‌شه‌ی بێته سه‌ر ده‌بێ 39 دۆلاری پێ بده‌ی: www.opera.com
+ هه‌ست ده‌كرێ تازه و نوێیه و ناسكی وای تێدایه كه ڕه‌قیبه‌كانی نییانه.
+ له‌مه خێراتر ناكرێ له ئینته‌رنتدا بگه‌ڕێی.
+ كۆمه‌ڵێ شتی زیره‌كانه‌ی تێدایه كه به‌ره‌به‌ره خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
- ئه‌گه‌ر به‌خۆڕایی بته‌وێ ده‌بێ بانگه‌شه‌ی بێته سه‌ر و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی نه‌یه‌ته سه‌ر د‌ه‌بێ 39 دۆلار بده‌ی كه پاره‌یه‌كی زۆره بۆ ئه‌و كاره.
- له‌ سه‌ره‌تادا تۆزێ پێڕاهاتنی كات ده‌با.

ئه‌نجام:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خاڵ بده‌ین به‌و پرۆگرامانه و لانی زۆری خاڵه‌كان 15 بێ ئه‌نجامه‌كه‌ وا ده‌بێ:
1ـ Internet Explorer له 15 خاڵ 13 خاڵ وه‌رده‌گرێ.
2ـ Netscape له 15 خاڵ 8 خاڵ وه‌رده‌گرێ.
3ـ Opera له 15 خاڵ 12 خاڵ وه‌رده‌گرێ.

زۆرترین خاڵ ده‌درێ به Internet Explorer كه له 15 خاڵ 13 خاڵ ده‌باته‌وه.

ته‌واو

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠