www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٢/١٤    
له‌سه‌ر ئینته‌رنت كۆمه‌ڵێكی زۆر پرۆگرام هه‌یه كه ده‌توانی به خۆڕایی دایانگری. بۆ ماوه‌یه‌كی سنووردار لای تۆ ئیش ده‌كه‌ن، له‌و ماوه‌ سنووردار و دیاریكراوه‌دا ده‌توانی تاقییان كه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر پێت باش بوون ده‌یانكڕی ئه‌گینا فڕێیان ده‌ده‌ی. ئه‌م پرۆگرامانه به shareware به‌ناوبانگن.
shareware له سه‌ره‌تای 80كاندا له‌دایك بوو، ئه‌ویش كاتێ دوو به‌رنامه‌داڕێژی ئه‌مریكی هه‌ر كامه‌یان له لای خۆیان بڕیاریان دا پرۆگرامه‌كانیان هه‌ر وا بڵاو كه‌نه‌وه. ڕه‌نگه ئه‌و بیره سه‌یر بنوێنێ به‌‌ڵام ئه‌وان ده‌یانویست تا ده‌كرێ به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو كه‌نه‌وه. له خه‌ڵكیش داوایان ده‌كرد كه ئه‌وانیش پرۆگرامه‌كان بده‌نه‌ كه‌سانی تر. داوا ده‌كرا هه‌ركه‌س پرۆگرامه‌كانی پێ باشه و به‌كاریان دێنێ له‌ ڕێی دڵسۆزییه‌وه پاره‌یه‌كی بۆ بدا وه‌كوو دیاری و ده‌ستخۆشانه. ئه‌گه‌ر كه‌سیش هیچی نه‌دابا پرۆگرامه‌كان هه‌ر ئیشیان ده‌كرد.
به‌و جۆره ناوی shareware كه‌وته ئاراوه كه پێك هاتووه له share + ware. وشه‌ی share به مانای "به‌ش، به‌شكردن"ه و ware واته "پرۆگرام، ئامرازه پرۆگرام". واته پرۆگرام كه له ڕێی (share)ه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه. ده‌توانین بڵێین shareware واته ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه بۆت هه‌یه پێش له‌وه‌ی بیانكڕی تاقییان كه‌یته‌وه.

"درێژه‌ی هه‌یه"
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠