www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١/٣    

نووسینی ئیمه‌یل به كوردی زۆر ئاسانه. ده‌توانی به كوردی بینووسی و بینێری بۆ كه‌سێك و ئه‌ویش به كوردی بیخوێنێته‌وه. ده‌بێ كیبۆردێكی كوردیت هه‌بێ بۆ نووسینی كوردی. ئه‌گه‌ر تا ئێسته كیبۆردی كوردیت نییه له سایتی كورد ئای‌تی‌گرووپ له به‌شی داگرتن كیبۆردی كوردی داگره و پاش دامه‌زراندنی به ئاسانی ده‌توانی به‌ كوردی ئیمێڵ بنووسی. بۆ نووسینی ئیمێڵ بچۆ بۆ پرۆگرامی Outlook Express یان Microsoft Outlook كه پرۆگرامی ناردنی ئیمێڵن. له‌وێدا ده‌توانی فۆنتی جۆربه‌جۆر هه‌ڵبژێری. بۆ نموونه فۆنتی Unikurd Web یان Tahoma هه‌ڵبژێره و به كوردی بنووسه. پاشان كه نامه‌كه‌ت ته‌واو بوو بینێره. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار په‌یامێك سه‌ر هه‌ڵبدا كه سێ شتی تیایه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه به كوردی ده‌بێته: (بینێره وه‌ك ئه‌وه‌ی وایه). كرته بكه‌ سه‌ری. به‌س ئه‌و ‌كه‌سه‌ی كه ئی‌ـ مێڵه‌كه‌ی بۆ ده‌نێری ده‌بێ ئه‌و فۆنته‌ی هه‌بێ‌ كه تۆ پێت نووسیوه. باشتره له پرۆگرامی Outlook Express یان Microsoft Outlook نامه‌كه‌ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به كوردی ببینرێن.

ئه‌گه‌ر هه‌ر تاقه‌تت نه‌بوو ئه‌و كاره بكه‌ی ده‌توانی له‌م ئادریسانه‌ی خواره‌‌وه ئیمه‌یل بنووسی و له ڕێی ئه‌وانه‌وه بینێری بۆ خه‌ڵكی تر. ئه‌و كاته ئه‌وان له لایه‌ن ئه‌و ئادریسانه‌وه ئیمه‌یله‌كه‌تیان بۆ ده‌چێ و به كوردی ده‌یبینن و هه‌ر له ڕێی ئه‌وانیشه‌وه ده‌توانن وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌:

Nuser

یان:

Kurdland

ته‌واو

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠