www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Gulper ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١١/٢٦    

پێناسه‌ی XML ‏ :
XML بۆ وه‌سفی داتا و وردبوونه‌وه‌ له سه‌ر داتا ساز كراوه .‏
HXML بۆ نیشان دانی داتا و وردبوونه‌وه له سه‌ر چۆنێتی ئه‌م پێشاندانه‌ی داتا سازكراوه .‏‏ ‏

بۆ فێر بوونی ده‌بێ زانیاریت له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه هه‌بێ:‏
- زانیاری له سه‌ر ساز كردنی ماڵپه‌ڕ و HTML و WWW ‏ و ‏VBScript‏- زمانی پرۆگرام كردنی وێب وه‌كوو ‏ JavaScript .

XML چییه؟
- كو‌رت كراوه‌ی EXtensible Markup Language‏
‏- زمانێكی‏ markup‏ وه‌كوو HTML ‎
‏- ساز كراوه بۆ وه‌سفی داتا
‏- تا‌گه‌كانی وه‌ك هی HTML‏ ‏له پێش را دیاری نه‌كراون . ده‌بێ بۆخۆت تا‌گه‌كان ساز كه‌ی.
- له ‏شێوه‌ی Document Type Definition DTD یان ‎ XML Schema بۆ وه‌سفی داتا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.‏ ‎‎‏

جیاوازی نێوان HTML و XML :
XML ساز كراوه بۆ هه‌ڵگرتنی داتا.
HTML جێگری به كار هێنانی XML نییه و بۆ ئامانجێكی تر ساز كراوه.
XML بۆ وه‌سفی داتا و وردبوونه‌وه له سه‌ر داتا ساز كراوه.
HTML بۆ نیشان دانی داتا و وردبوونه‌وه له سه‌ر چۆنێتی ئه‌م پێشاندانه ساز كراوه
XML له‌باره‌ی وه‌سفی زانیارییه‌كانه و له‌باره‌ی نیشاندانی زانیارییه‌كانه HTML


XML ساز نه‌كراوه كه هیچ شتێك بكا :
XML ساز نه‌كراوه كه هیچ بكا، ڕه‌نگه تێگه‌یشتن له‌وه‌ كه‌مێك ئاسان نه‌بێ كه ده‌ڵێن XML هیچ ناكا.
XML ساز كراوه بۆ ڕێك و پێك كردن، ڕاگرتن و ناردنی زانیارییه‌كان.
چاو له‌م نموونه‌یه بكه :



<note>
<to>Tove</to>
<from>Jani</from>
<heading>Reminder</heading>
<body>Don't forget me this weekend!
</body>
</note>


ئه‌م نموونه‌یه هه‌موو پێویستێكانی ناردنی په‌یامێك له لایه‌ن جانی بۆ تۆڤ داناوه ،به‌ڵام به بێ پرۆگرامێك كه ناردن، وه‌رگرتن و نیشاندانی ئه‌و په‌یامه شی بكاته‌وه، ئه‌م به‌شه كه به XML نووسراوه هیچ ناكا.



XML په‌ره‌ی پێده‌درێ :
له زمانی HTML دا، تا‌گه‌كان دیاری كراون و به‌كار هێنه‌ر ناتوانێ ئاڵ و گۆڕی ته‌گه‌ دیاری كراوه‌كان بكا. به‌ڵام له XML دا به‌كار هێنه‌ر تا‌گه‌ی تازه به پێی ویستی خۆی ساز ده‌كا. وه‌ک ئه‌م وێنه‌ی سه‌رێ: < from >

تا ئێره باشترین مانا بۆ XML ئه‌وه‌یه كه ئامێرێكی سه‌ربه‌سته بۆ هێنان و بردنی زانیاری.


Data = داتا
Tag = تاگ

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠