www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Gulper ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١١/٢٦    

چۆن XML به كار بێنین؟

گرینگه بزانن XML بۆ ڕاگرتن ، هه‌ڵگرتن و گۆڕینه‌وه‌ی داتا ساز كراوه. XML بۆ نیشان دانی داتا ساز نه‌كراوه.

XML ده‌توانێ داتا له HTML جیا كاته‌وه :

به XML ده‌توانی داتاكان له ده‌ره‌وه‌ی HTML ڕاگری.

كاتێك HTML بۆ نیشان دانی داتا به‌كاردێنی، داتاكان هه‌ر له ناو HTML ه‌كه‌ت هه‌ڵگیراون، به‌ڵام له XML دا ده‌توانی داتاكان له فایڵێكی جێوازی XML ڕاگری. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانی سه‌رنجێكی زۆرتر بده‌ی به شێواز و چۆنێتی نیشان دانی داتا له فایلی HTML دا و ئه‌م شێوازه به ئاڵ و گۆڕی داتاكان تێك ناچێ.

هه‌روه‌ها داتای XML ده‌توانێ له نێو سكی فایلیHTML دا جێ بكه‌ی.

XML بۆ گۆڕینه‌وه‌ی داتا به كار دێ:

له XML دا، ده‌توانی له نێوان سیستێمه‌كانی جێوازدا داتا بگۆڕییه‌وه.

سیستێمی كامپییوتێر و داتابه‌ێسه‌كان له جێهانی ئێستا دا شێوازی جێوازیان هه‌یه، گۆڕینه‌وه‌ی داتا له نێوان ئه‌م شێوازه جۆڕ به جۆڕانه كاتێكی زۆر له نووسه‌رانی پرۆگرام ده‌گرێ.

گۆڕینی داتا به XML ئه‌م مه‌ترسییه كه‌م ده‌كاته‌وه و داتا له‌م سیسته‌مه جۆر به جۆرانه‌دا به ئاسانی هات و چۆیه ده‌كا.

XML و B2B:

به XML، زانیاریه‌ ئابوورێكان له ناو ئینتێرنێت دا ده‌گۆڕدرێته‌وه.

له داهاتوو دا XML ده‌بێته زمانی سه‌ره‌كی گۆڕینه‌وه‌ی زانیارێ ئابووری مابه‌ینی بیزینێسه‌كان( B2B (Business To Business

XML بۆ هاوبه‌ش كردنی داتا به كار دێ:

به XML، له فایلێكی نووسراوه‌ی ساكار دا داتا به شه‌راكه‌ت كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ. به‌م شێوه‌ به بێ مه‌ترسی له له‌ده‌ست چوونی داتاكان، به‌كارهێنه‌ر سێستێم و پڕۆگرامه‌كانی ده‌گۆڕێته‌وه.

XML بۆ راگرتنی داتا به كار دێ:

XML داتاكان له فایلێكی نووسراوه‌ی ساكار دا راده‌گرێ.

XML بۆ ساز كردنی زمانی نوێ به كار دێ:

XML داێكی زمانه‌كانی WAP و WML هه‌یه.

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠