www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Gulper ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٢/٥    
پێوه‌ندی یان سینته‌كسی:XML

یاساكانی پێوه‌ندی XML زۆر ساكار و راسته‌وخۆن. زۆر ئاسانن بۆ فێر بوون و به‌كار هێنان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م ساكارییه، سازكردنی پرۆگرامێك كه بتوانێ XML بخوێنێته‌وه و داتاكان ده‌ربكێشیت، ئاسانه.
ئه‌م پێوه‌ندیانه‌ی كه له XML دا به‌كار ده‌هێندرێن تاریفكه‌ره‌وه‌ی خۆیانن.
بۆ وێنه سه‌یری ئه‌م به‌شه‌ی خواره‌وه بكه‌:

<?xml version="1.0" encoding="ISO-8859-1"?>
<note>
<to> Tove </to>
<from> Jani </from>
<heading>Reminder</heading>
<body>Don't forget me this weekend!</body>
</note>

یه‌كه‌م دێر - ناسنامه‌ی XML- سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی پیتی-به‌كارهاتوو و ڤێرژنی XML ه . لێره‌دا XML ی ڤێرژێنی 1.0 به‌كار هاتووه كه ده‌سته پیتی ISO-8859-1 (Latin-1/West European) به‌كار دێنێ.


<?xml version="1.0" encoding="ISO-8859-1"? >



دێری دوایی، یه‌كه‌ی بناغه‌ی( root element ) ئه‌م پرۆگرامه‌یه و ئیشی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆگامه راده‌گه‌یه‌نێ . لێره‌دا دیاره ئه‌م پرۆگرامه note ه


<note>



4 دێری دوایی یه‌كه‌كانی مناڵ یان ( child elements) ئه‌م پرۆگرامه‌ن (to, from, heading,body) :


<to> Tove </to>
<from> Jani </from>
<heading>Reminder</heading>
<body>Don't forget me this weekend!</body>




دوا دێریش ، كۆتایی یه‌كه‌ی بناغه ده‌ست نیشان ده‌كات:


</note>



له‌م نموونه‌یه‌دا به ئاسانی بۆتان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م پرۆگرامه بریتیه له ناردنی په‌یامێك له لایه‌ن تۆڤ بۆ جانی. بۆیه ئه‌ڵێن پێوه‌ندێكان له XML دا ناسه‌ره‌وه‌ی خۆیانن.

هه‌موو یه‌كه‌كانی XML ده‌بێ به ته‌گی داخستن كۆتاییان بێ:
XML ته‌گی دانه‌خراوت لێ قه‌بووڵ ناكا، به پێچه‌وانه‌ی HTML كه ته‌گی وه‌ك " <p> " به دانه‌خراوی وه‌رده‌گرێ.
وه‌ك ئه‌م نموونه‌یه‌ی ژێره‌وه:


<p>This is a paragraph
<p>This is another paragraph




له XML دا ده‌بێ ئه‌م ته‌گه‌ داخرێته‌وه، وه‌ك وێنه‌ی ژێره‌وه:


<p>This is a paragraph</p>
<p>This is another paragraph</p>




تێبینی: ناسنامه‌ی XML وه‌ك ته‌گێكی ئاوه‌ڵه وایه، ئه‌وه هه‌ڵه نییه چونكه ناسنامه‌ی XML به‌شێك له پرۆگرام یان یه‌كه‌ی XML نییه بۆیه پێویستی به داخستن نییه.

پیتی گه‌وڕه و بچووك به پێچه‌وانه‌ی HTML له XML دا جێوازن، یانی case sensitive ه.
بۆ وێنه ته‌گی <Letter> له‌گه‌ڵ <letter> جێوازه. ده‌بێ ته‌گی كراوه و داخراو به یه‌ك شێوه‌ پیت نووسرابێ:



<Message>This is incorrect</message>
<message>This is correct</message>




هه‌موو یه‌كه‌كانی XML ده‌بێ له ناو یه‌ك دا به رێك و پێكی جێ خۆش بكرێن:
به پێچه‌وانه‌ی HTML كه یه‌كه‌كان ده‌توانن پاش و پێش داخرێنه‌وه ، له XML دا ده‌بێ یه‌كه‌كان له نێو یه‌ك دا جێ خۆش بكرێن. ئه‌و ته‌گه‌ی پێشتر ده‌كرێته‌وه، دواتر داده‌خرێته‌وه.

بۆ وێنه له HTML دا:


<b><i>This text is bold and italic</b></i>



به‌ڵام له XML دا:


<b><i>This text is bold and italic</i></b>



پرۆگرامی XML ده‌بێ ته‌گی بناغه‌ی هه‌بێ :
یه‌كه‌م ته‌گ له XML دا ته‌گی بناغه‌یه و هه‌موویان ده‌بێ به ته‌گی بناغه ده‌ست پێ بكرێن و یه‌كه‌كانی تر ده‌بێ له نێوان ته‌گی ئاوه‌ڵه و ته‌گی داخراوی بناغه‌دا، جێی خۆش كرێن.

هه‌موو یه‌كه‌كان ده‌توانن ژێر یه‌كه‌یان( sub elements ) هه‌بێ . ئه‌م ژێر یه‌كانه(مناڵه‌كان) ده‌بێ به رێك و پێكی له نێوان جووت ته‌گه‌كانی دایك (parent ) دا جێی خۆش كرێن (هێلانه‌ی بكه‌ن) :


<root>
   <child>
       <subchild>.....</subchild>
    </child>
</root>



ڕاده‌ی تایبه‌تمه‌ندێكان ده‌بێ به (" ") ده‌ستنیشان بكرێن:
له XML دا دانه‌نانی " بۆ ڕاده‌ی تایبه‌تمه‌ندێكان هه‌ڵه‌یه. چاو له دوو نموونه‌یی ژێره‌وه‌ بكه‌ نموونه‌ی‌ یه‌كه‌م هه‌ڵه‌یه و دووهه‌‌می درووسته:
هه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دانه له سه‌ر له " دانه‌نانی تایبه‌تمه‌ندی date ه.



<? xml version="1.0" encoding="ISO-8859-1"?>
<note date=12/11/99>
<to>Tove</to>
<from>Jani</from>
<heading>Reminder</heading>
<body>Don't forget me this weekend!</body>
</note>





<? xml version="1.0" encoding="ISO-8859-1"? >
<note date="12/11/99">
<to>Tove</to>
<from>Jani </from>
<heading>Reminder</heading>
<body>Don't forget me this weekend!</body>
</note>



له XML بۆشایی نێوان پیت یان وشه هه‌ر وه‌ك پیت یان وشه كه‌سایه‌تی هه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی HTML ئه‌م بۆشاییانه تێك‌ناخسترێته‌وه.
له XML دا CR / LF ده‌گۆردرێته‌وه به LF:

له ئامێری تاێپی 100 ساڵ پێش دا كاتێك دێر ته‌واو ده‌بوو به ده‌ست شوێنی نووسین له سه‌ر لاپه‌ڕه ده‌گۆردرا بۆ دێری نوێ. CR و LF له‌م كاته‌وه هاتۆته سه‌ر زمانان كه كورت كراوه‌ی (carriage return, line feed) بۆ گۆرینی دێری نۆییه.
ویندۆز له شێوه‌ی CR / LF و، Unix له شێوه‌ی LF و مه‌كینتاش له شێوه‌ی CR بۆ راگرتنی دێری نوێ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.

تێبینی له XML دا:
پێوه‌ندی بۆ نووسینی تێبینی له XML دا هه‌ر وه‌ك HTML وایه. به‌م شێوه‌یه:


<!-- This is a comment -->



-------------------------------------------------

پێوه‌ندی : Syntax
یه‌كه: element
هێلانه كردن : nested
ژێر یه‌كه‌: sub element
دایك: parent
تایبه‌تمه‌ندی: Attribute
ڕاده : value
تێبینی : Comment
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠