www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Gulper ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٢/١١    



تایبه‌تمه‌ندێكانی XML :
یه‌كه‌كانی XML ، وه‌كوHTML له ناو ته‌گی ده‌ستپێك ده‌توانن تایبه‌تمه‌ندیان هه‌بێ.
تایبه‌تمه‌ندێكان زانیاری زۆرتر له بابه‌ت یه‌كه‌كان دا پێك دێنن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تایبه‌تمه‌ندێكانی XML :
یه‌كه‌كانی XML ده‌توانن تایبه‌مه‌ندیان هه‌بێ.
له HTML دا بۆ پێك هێنانی زانیاری زۆرتر له سه‌ر یه‌كه‌ی IMG ده‌نووسی: <IMG SRC="computer.gif">

له HTML و هه‌ر وه‌ها XML ، تایبه‌تمه‌ندێكان زانیاری زۆرتر له بابه‌ت یه‌كه‌كان پێك دێنن:

 

 
<img src="computer.gif">
<a href="demo.asp">


 


تایبه‌تمه‌ندێكان زۆر جار زانیارێك پێك دێنن كه به‌شێك له داتا نییه. له وێنه‌ی ژێره‌وه، چه‌شنی فایل(file type) پێوه‌ندی به داتاوه نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌م سۆفتوێره‌ی(software ) به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌یه بۆی گرنگه چه‌شنی فایل بزانێ:

 

 
<file type="gif">computer.gif</file>


 


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شێوه‌ی وه به‌ڕچاو خستن، "female" یا 'female' ؟ ڕاده‌ی تایبه‌تمه‌ندێكان هه‌میشه ده‌بێ له نێوان quote وه‌به‌ر چاو بێن، له هه‌ر دوو ( ' ' ) و ( " " ) ده‌توانن كه‌ڵك وه‌رگرن. بۆ ده‌ست نیشان كردنی جنسی كه‌سێك ده‌بێ ئاوا بنووسی:
<person sex="female">
یا به‌م شێوه:

<person sex='female'>

زۆرتر له (" ") كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاده‌یه‌ك خۆی خاوه‌ن (" ") بێ له (' ') بۆ وه‌به‌رچاو خستنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
چاو له وێنه‌ی ژێره‌وه بكه‌ن:

 

 
<gangster name='George "Shotgun" Ziegler'>


 


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

به‌راوه‌ردی به كار هێنانی یه‌كه له جێی تایبه‌تمه‌ندی:

داتا ده‌توانێ له ناو یه‌كه‌ی منداڵ یا تایبه‌تمه‌ندی ڕابگیرترێ.
چاوێك له‌م نموونه‌یه بكه‌ن:

 

 
<person sex="female">
  <firstname>Anna</firstname>
  <lastname>Smith</lastname>
</person>


 


 

 
<person>
  <sex>female</sex>
  <firstname>Anna</firstname>
  <lastname>Smith</lastname>
</person>


 


له یه‌كه‌م نموونه‌دا sex یه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه. له نموونه‌ی تر دا sex یه‌كه‌ی منداڵه. هه‌ردوو نموونه یه‌ك زانیاری راده‌گه‌یینن.
هیچ یاسایه‌كی تایبه‌ت نییه بۆ ئه‌وه‌ی بزانی كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی به كار بێنی یا یه‌كه‌ی منداڵ به كار بێنی. به‌ڵام به تاقیكردنه‌وه زۆرتر له ناو HTML دا تایبه‌تمه‌ندێكان به‌كار دێنن و له ناو XML دا زۆرتر له یه‌كه‌كانی مناڵ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، به تایبه‌ت كاتێك زانیارێكان وه‌كو داتا بچن.
به‌راوه‌ردی سێ شێوه:
ئه‌م سێ نموونه‌ی ژێره‌وه هه‌موویان ناوه‌رۆكێكیان هه‌یه.
نموونه‌ی ژێره‌وه له تایبه‌تمه‌ندی داتا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ:

 

 
<note date="12/11/99">
<to>Tove</to>
<from>Jani</from>
<heading>Reminder</heading>
<body>Don't forget me this weekend!</body>
</note>


 


نمونه‌ی ژێره‌وه له یه‌كه‌ی داتا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ:

 

 
<note>
<date>12/11/99</date>
<to>Tove</to>
<from>Jani</from>
<heading>Reminder</heading>
<body>Don't forget me this weekend!</body>
</note>


 


دوا نموونه‌ كه باشترین شێوه‌یه له یه‌كه‌ی په‌ره‌پێدراوی داتا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ:

 

 
<note>
<date>
  <day>12</day>
  <month>11</month>
  <year>99</year>
</date>
<to>Tove</to>
<from>Jani</from>
<heading>Reminder</heading>
<body>Don't forget me this weekend!</body>
</note> 


 


پرسیار ئه‌وه‌یه: ده‌بێ له به كار هێنانی تایبه‌تمه‌ندی خۆمان بپارێزین؟
ئه‌م گرفتانه له‌گه‌ڵ به‌كار هێنانی تایبه‌تمه‌ندی دێنه پێش:
· تایبه‌تمه‌ندی ناتوانێ ڕاده‌ی چه‌ند دانه‌یی (multiple values ) هه‌بێ، به‌ڵام یه‌كه‌ی منداڵ ده‌توانێ.
· تایبه‌تمه‌ندی بۆ نیازه‌كانی داهاتوو ناتوانێ په‌ره‌پێبدرێ.
· تایبه‌تمه‌ندی ناتوانێ شێوازێكی خۆناسێنه‌ری هه‌بێ، به‌ڵام یه‌كه‌ی منداڵ ده‌توانێ.
· تایبه‌تمه‌ندێكان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری له لایه‌ن كۆده‌كانی پرۆگرام ئاسان نین.
· ڕاده‌ی تایبه‌تمه‌ندێكان له به‌رانبه‌ر به‌تاقیكردنه‌وه‌ی DTD دا ئاسان نین.
ئه‌گه‌ر له تایبه‌تمه‌ندی بۆ خه‌زێنه‌ی داتا كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، به‌سته‌كه‌تان بۆ خوێندنه‌وه و به‌رێوه‌به‌ری زۆر دژوار ده‌بێ. بۆ ناساندنی داتا له یه‌كه كه‌ڵك وه‌رگرن.
له تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر بۆ ناساندنی ئه‌و زانیارانه‌ی پێوه‌ندی به داتا نێ كه‌ڵك وه‌ڕگرن.

نموونه‌یه‌كی ناڕێك:

 

 
<note day="12" month="11" year="99"
to="Tove" from="Jani" heading="Reminder" 
body="Don't forget me this weekend!">
</note> 


 


خاڵێكی تایبه‌تی له سه‌ر یاساكانی تایبه‌تمه‌ندێكان:
جار و بار پێویسته سه‌رچاوه‌یه‌كی ID بۆ یه‌كه بناسێنی. ئه‌م سه‌رچاوه‌ی ID هه‌مان مانای NAME یا ID له HTML دا هه‌یه.

ئه‌م نموونه‌یه ئه‌و خاڵه جیاوازه نیشان ده‌دات:

 

 
<messages>
  <note id="p501">
    <to>Tove</to>
    <from>Jani</from>
    <heading>Reminder</heading>
    <body>Don't forget me this weekend!</body>
  </note>

  <note id="p502">
    <to>Jani</to>
    <from>Tove</from>
    <heading>Re: Reminder</heading>
    <body>I will not!</body>
  </note> 
</messages>


 


ID لێره دا هه‌ر ژماره‌نده‌یه یان نیشانی بێهاوتایه( unique identifier) بۆ ده‌ست‌نیشانكردنی جیاوازی په‌یامه‌كان (notes) ، به‌ڵام به‌شێك له داتای په‌یامه‌كه نییه.
به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێن مێتاداتا metadata (data about data) واته داتا باسی داتا كه ده‌بێ له ناو تایبه‌تمه‌ندی دا بگونجێ. ئه‌م داتایه‌ش ده‌بێ وه‌ك یه‌كه ڕابگیردرێ.
 
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠