www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن aras ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/١/١٨    

گه‌ر بمانه‌وێت ماتماتیكیانه ژماره‌یه‌ك كه‌ به‌  سیسته‌می دووانی نوسرابێت بیگۆڕین بۆ ژماره‌یه‌كی سیسته‌می ده‌یی، ئه‌وا: به‌ لێكدانی ژماره‌كه‌ به‌ (2  توانی ژماره‌ی خانه‌‌كه)  وه‌ هه‌روه‌ها بۆ خانه‌كانی تر، پێكه‌وه‌ كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ستگێر ده‌كه‌ین، نمونه‌یه‌ك وه‌ردهگرین له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌یه‌ دا :

 

ژماره‌ی دووانی

0

1

0

1

1

1

ژماره‌ی خانه

1

2

3

4

5

6

نرخی خانه‌كه

20

21

22

23

24

25

نرخی به‌رامبه‌ر

0.1

1.2

0.4

1.8

1.16

1.32

كۆكردنه‌وه‌

0

+

2

+

0

+

8

+

16

+

32

                               

         ئه‌نجام :  58

خانه‌ی یه‌كه‌م : 0

20  لێكدانی 0  = 1 لێكدانی 0 = 0

خانه‌ی دووه‌‌م : 1

21  لێكدانی 1  = 2 لێكدانی 1 = 2

خانه‌ی سێهه‌م : 0

22  لێكدانی 0  = 4 لێكدانی 0 = 0

وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ژماره‌كانی خانه‌كانی تریش.

كه‌واته‌ ژماره‌ی دووانی 111010 به‌رامبه‌ر به 58 ده‌وه‌ستێت له‌ سیسته‌می ده‌یی دا.

 

له‌ به‌رنامه‌كه‌ و نمونه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، من له‌ لای ڕاسته‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌م به‌ گۆڕێن، هه‌ر بۆیه‌ icount وه‌ك گۆڕدراوێك ڕوونكراوه‌ته‌وه كه‌ خانه‌ی ژماره‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات. هه‌روه‌ها ئێمه‌ 8 خانه‌مان داناوه بۆ ژماره‌ دووانییه‌كه‌، گه‌ر به‌كارهێنه‌ر كه‌متر بدات ئه‌وا نرخی icount ده‌ریده‌خات.  گه‌ر زیاتر بێت سوڕه‌كه كۆتایی پێدێت و له‌ n[MAX_LENGTH] دا ته‌نها 8 ئه‌ندام هه‌ڵده‌گیرێت.

كاتێك ژماره‌كان ده‌درێن له‌ گۆڕدراوی bin_number دا هه‌ڵده‌گیرێن، به‌شێوه‌ی نوسه، بۆیه پێویست ده‌كات بكرێنه‌وه به‌ ژماره‌ی ته‌واو (لێره‌دا 0،1)، بۆ ئه‌وكاره‌ش له‌ سوڕێكدا ژماره‌كان له‌ ژماره‌ 48 ده‌رده‌كرێن، چونكه ئاسكی كۆدی 0 یه‌كسانه‌ به‌ 48 و هی 1 یه‌كسانه‌ به‌ 49.

ئه‌مێنێته‌وه‌ گۆڕینی ژماره‌یه‌كی ڕاستی كه‌ كه‌رتی تێدابێت، ئه‌وه‌ش بۆ تۆ به‌جێدێڵم.

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠