www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن aras ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٢/٥    

هێما و لۆگۆی بلووتووس

پێناسێك بۆ بلوتووس

ستاندارتێكی ڕاگواسنتی داتایه. بوارێكی ڕه‌خساو‌ بۆ هه‌مه‌ چه‌شن ده‌زگای ئه‌لكترۆنی ساز ده‌كات، كه‌ داتا و زانیاریی(به‌ هه‌موو جۆره‌كانی ده‌ق، ڕه‌نگ، ده‌نگ..هتد) تاوتوێ پێ بكه‌ن، وه‌ك ته‌خته‌كلیل، ته‌لفۆنێكی مۆبایل، كامێرایه‌كی دیجیتاڵ، چاپكه‌رێك..و هه‌روه‌ها، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ئاسانی له‌نێوه‌ندێكی بێ ته‌لدا په‌یوه‌ندی ده‌گرن و كار له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن.
گه‌ر ڕۆژانه‌ ته‌ماشای چوارده‌وری خۆمان بكه‌ین ده‌بینین كه‌ له‌ زۆر شوێن ته‌خته‌كلیل و ماوسی بێته‌ل به‌كارده‌برێت، بێگومان پرسیاری ئه‌وه‌ش‌ هاتۆته‌ مێشكمان ئه‌وه‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن و چۆن كار ده‌كه‌ن ؟.

 

كاركردنی بلوتووس

به‌ بێ ته‌ل وایه‌ر له‌ مه‌ودایه‌كی 10 تاكو 100 مه‌تریدا كارده‌كات، به‌ توانای ئاڵوگۆڕكردنی یه‌ك مێگا بت له‌ چركه‌یه‌كدا(1 Mbits) – به‌گوێره‌ی ته‌كنیكی نوێ ئه‌م خێراییه‌ ده‌گات 2 مێگابت له‌ چركه‌یه‌كدا، به‌ له‌ره‌له‌ری 2.45 مێگاهێرتز داتاكان ئاڵوگۆڕ پێده‌كات.  

تاكو بتوانرێت ده‌زگایه‌ك تایبه‌تمه‌ندێتی Bluetooth وه‌ربگرێت، پێویستی به‌بوونی پارچه‌یه‌كی بچووكی بڕاو (Chip )ـێك ده‌بێت تێیدا. ئه‌م Chip ـه‌ش وه‌رگر و هێنه‌ره، كه‌ به‌ transceiver ناوده‌برێت. ‌ هه‌ردوو واتای(transmit, receive) ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆكه‌ له‌ناواخنی زۆربه‌ی ئامێر و ده‌زگا ئه‌لكترۆنییه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت. شێوازی كاركرنی Bluetooth به‌گوێره‌ی خاڵ – بۆ – خاڵ وه‌یان كۆمه‌ڵه‌ خاڵێك پێكه‌وه سازده‌درێت. 

 

داهێنه‌ر

كۆمپانیای ئه‌ریكسۆنی Ericsson سویدی بیرۆكه‌ی بلوتووسی هێنایه‌ كایه‌وه و په‌ره‌ی پێدا.

پاشان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیانی هاوكار، پێكه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان پێكهێنا بۆ كاركردن تیایدا به‌ناوی (Special Internet Group SIG). كه‌ برێتیی بوون له‌ : Ericsson, IBM, Nokia, Toshiba, 3Com, Lucent, Microsoft, Motorola

 

ناوی بلوتووس له‌ چییه‌وه‌هاتووه

بلوتووس گه‌ر بیكه‌ین به‌ كوردی واته‌ "دان شین"، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بلوتووس  ناوی پاشای دانیمارك Harald Blåtand (كه‌ به‌ ئینگلیزی ده‌بێت به‌ Bluetooth) بووه له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ده‌هه‌مدا، به‌ناوبانگی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌م ته‌كنیكه‌ ناونراوه وه‌ک ڕێزلێنانێك له‌ قاره‌مانێتی ئه‌و پاشایه كه‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوان كردووه و گه‌یشتۆته‌ نه‌رویج. وه‌ك باس ده‌كرێت هارالد حه‌زی به‌خواردنی شاتوو زۆر كردووه، و له‌پاش خواردنی دانه‌كانی ڕه‌نگی شینیان وه‌رگرتووه و بۆیه‌ به‌ دان شین ناوبراوه.


لاپه‌ڕه‌ی بلووتووس له‌ ئینته‌رنێتدا :

www.bluetooth.com

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠