www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٢/٢٥    
هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی فۆتۆشۆپ ده‌زانن كه‌ فۆتۆشۆپ پرۆگرامێكی زل و پێویستی به‌ Memory زۆر هه‌یه‌ بۆ باش كاركردنی. هه‌ر بۆیه‌ دروستكه‌رانی فۆتۆشۆپ بیریان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌و خاڵێكیان بۆ تایبه‌ت كردووه‌ و ده‌توانی به‌پێی گونجان له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆت ڕێكیبخه‌یت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ بێنیته‌ پێشه‌وه‌، كرته‌ بكه‌ سه‌ر لیسته‌ی Edit و پاشان Preferences و پاشان Memory & Imge Cache،

پاشان په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ Memory ده‌كرێته‌وه‌،

1 > لێره‌دا Memory ئازادی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت.
2> لێره‌دا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی Memory ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ فۆتۆشۆپ به‌كاری ده‌با، و پاشان له‌به‌رانبه‌ریشیه‌وه‌ به‌ میگابایت نووسراوه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌و Memory ـه‌ لێره‌دا كه‌م بێت ئه‌وا فۆتۆشۆپ زۆر چاک كار ناكات، چونكه‌ فۆتۆشۆپ خۆی 50 له‌سه‌دی Memory كۆمپیوته‌ر بۆ خۆی داگیرده‌كات له‌كاتی دامه‌زراندنیدا.
ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ كه‌ Memory كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت باشه‌و زۆره‌، ده‌توانی به‌شی فۆتۆشۆپ زۆر بكه‌یت بۆ باشتر كاركردنی، ئه‌گه‌ریش نا ده‌توانی كه‌میبكه‌یه‌وه‌.
كۆتایی.
هیوادارم به‌سوود بێت.
ئاسۆ نادری.
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠