www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٣/٨    

    ڕێكخستنی (لـێــــــــــــــوار Margin)

سه‌ره‌تا
(لێوار Margin) له‌ (به‌ڵگه‌نامه document)‌یه‌كدا مه‌ودای نێوان ده‌قی نووسین و ڕۆخی لاپه‌ڕه‌كه‌یه. له كاتی نووسینی ئاساییدا پێویسته پانیی (ده‌ق text)ه‌كه زۆر نه‌بێت، تاكوو خوێندنه‌وه‌ی چاو ماندوو نه‌كات. باوترین پێوانه‌ بۆ لێواره‌كان له به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت وۆرددا (٢،٥)سم‌، كه پانیی نووسراوه‌كه ده‌كاته (١٦)سم.

ڕێگا
بۆ جێگیركردنی لێواره‌كان له به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆرددا، ده‌كرێ بچینه سه‌ر لیستی (File) (Page Setup)، یاخود هه‌ر به (ڕاسته Ruler)ی به‌رنامه‌كه لێواره‌كان ڕێكبخه‌ین.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م ڕاهێنانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین:

ڕاهێنان
١. ئامراز و ئه‌ركه‌یاریده‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تێدا نووسراو وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ ڕێكده‌خه‌ین:

٢. بۆ گۆڕینی پێوانه‌ی لێواره‌كان، ده‌توانین پیلی (مشك mouse)ه‌كه له ڕۆخی لێواره‌كاندا له‌سه‌ر ڕاسته‌كه بچه‌سپێنین و به داگرتنی دوگمه‌ی لای چه‌پی مشكه‌كه كه‌ناره‌كان ڕابكێشین.

٣. یاخود به ڕێگاكه‌ی تر، ده‌چینه‌ (File) (Page Setup) (Margins)، په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه‌:

٤. وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌بینین ڕێژه‌ی (٢،٥)سم بۆ هه‌ریه‌ك له لێواری لای سه‌روو، خواروو، چه‌پ و ڕاست دانراوه، كه ڕێژه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگێندراوی گشتییه بۆ لێواری نووسینی ده‌قی ئاسایی. به گۆڕینی ئه‌و ژماره ڕێژه‌ییانه‌ش لێواری جیاواز له پانی و به‌رزیدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین.


chapi bike

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠