www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٣/٢١    

وانه‌ی ئه‌مجاره‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ كاریگه‌رییه‌ک كه‌ زۆرتر سوودمه‌ند ده‌بێت بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان.
وانه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ چۆنێتیی دووباره‌كردنه‌وه‌ی نووسینێک یان وێنه‌یه‌ک وه‌ک پاشبنه‌مای په‌ڕه‌یه‌ک یان له‌ ڕووه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک سوودی لێ ببه‌یت.
بۆ زۆرتر ڕوونبوونه‌وه‌ی مه‌به‌ستی وانه‌كه‌، سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌، كۆتاییی وانه‌كه‌ به‌م شێوه‌ ده‌بێت.

بۆ ده‌ستپێكردن، په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌، پێم باشه‌ 400 به‌ 400 بێت بۆ دابینكردنی شوێنی پێویست بۆ نووسینه‌كه‌ت،

نووسینه‌كه‌ت بنووسه‌، كه‌ له ‌شوێنی ئه‌و www.zkurd.org ـه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، پاشان بڕۆ بۆ لیسته‌‌ی Edit له‌وێدا Free Transform كرته‌ بكه‌، پاشان نووسینه‌كه‌ت بچه‌رخێنه‌ و وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بكه‌،

من لێره‌دا نووسینه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌هێڵمه‌وه‌ و هیچ ده‌ستكاریی ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێ ده‌توانی ئێستا ده‌ستكاریی بكه‌یت له‌ بواری ڕه‌نگ و كاریگه‌ریدانان.
ئێستا ده‌بێ چوارده‌وری نووسینه‌كه‌ ببڕین و ته‌نیا نووسینه‌كه‌مان بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێ ئامرازی دیاریكردنی چوارگۆشه‌یی هه‌ڵبژێرین،

چوارده‌وری نووسینه‌كه‌ دیاری بكه‌ وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌

پاشان بڕۆ بۆ لیسته‌ی Image و له‌وێدا Crop كرته‌‌ بكه‌ بۆ بڕین.
له‌ لیسته‌ی Edit دا كرته‌‌ بكه‌ سه‌ر Define Pattern و په‌نجه‌ریه‌کت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ داوات لێ ده‌كات ناوێكی بۆ بنووسیت، ناوێكی بۆ بنووسه‌ و OK كرته‌‌ بكه‌،

به‌و شێوه‌یه‌‌ نووسینه‌كه‌ ئاماده‌یه‌‌ بۆ به‌كاربردنی وه‌ک كاریگه‌رییه‌ک، وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ دروست بكه‌ی، ده‌توانی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌یته‌وه‌ پاشان بڕۆ بۆ لیسته‌ی Edit پاشان Fill كرته‌ بكه‌، بۆ Use ده‌بێ Pattern هه‌ڵبژێریت، پاشان له‌ خواره‌وه‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ خۆت دروستت كرد،

به‌و شێوه‌ ده‌بینی كه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانی وه‌ک پاشبنه‌ما بۆ په‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ر ببرێت له‌ لایه‌ن خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ ده‌بێ وێنه‌كه‌ پاش بڕین پاشه‌كه‌وت بكه‌ن.
بۆ بینینی نموونه‌ وه‌ک پاشبنه‌مای ماڵپه‌ڕ ئێره‌ كرته‌ بكه‌.
ئاسۆ نادری.

---
***
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠