www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن mustafa-ali ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٣/٢٨    

كێشه‌ی FTP له ئه‌نته‌رنێت ئێكسپلۆره‌دا

پێش ده‌ست پێكردن بۆ هه‌ر ووشه‌یه‌ك كه تێناگه‌یت مشكه‌كه‌ت ڕاگره له سه‌ری

بۆ كێشه‌ی FTP له ئه‌نته‌رنێت ئێكسپلۆره‌دا كاتێك هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئــــــه‌ده‌ین

به‌ كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی هه‌ڵه به‌ره‌و ڕووی ده‌بینه‌وه وا هه‌ست ده‌كـــــــه‌ین كه

كێشه‌كه‌ له ڕاژه‌كاره‌كه‌وه بێت به‌ڵام من له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یــــــه‌م زۆر

بۆ ده‌هاته‌ پێشه‌وه بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه‌م دا كه ڕێگایه‌ك بدۆزمه‌وه ئه‌ویش به هێنانـی

ئێف تی پی ــه‌كه‌مان بۆ ناو دڵخوازی ڕایه‌ڵه‌كه‌مان تاكو هه‌میشه كاری گۆڕانكاری

له ئێف تی پی ــه‌كه‌مان له‌‌ڕێگای دڵخوازی ڕایه‌ڵه‌كه‌مان بكه‌ین من ئه‌م كاره‌م به‌

سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام داوه و ئێستا بێ كێشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یFTP له ئه‌نته‌رنێت

 ئێكسپلۆره‌دا  فه‌رموون له‌گه‌ڵ چۆنێتی به‌كارهێنانی دڵخوازی ڕایه‌ڵه‌كه‌مان

له سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئه‌نته‌رنێت ئێكسپلۆره‌دا ناونیشانی ئێف تی پی ــه‌كه‌ت بنووسه

من ئێف تی پی ـه‌كه‌م له‌سه‌ر ڕاژه‌كاری زانستپه‌روه‌رانی كورده بۆیه بۆ نموونه لێره‌دا

باسی ده‌كه‌م من ده‌نووسم ftp://zkurd.org پاشان كرته‌ی ئۆكه‌ی ده‌كه‌م تۆش ناونیشانی

كرته‌ێ  ok بكه

ئێف تی پی ـه‌كه‌ی خۆت بنووسه پاشان ئۆكه‌ی بكه كاتێك ئه‌م كاره‌ت كرد ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ت

بۆ دێته پێشه‌وه ئه‌گه‌ر كێشه‌ت هه‌بێت له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی‌دا وه‌ك ئه‌م ووێنه‌یه‌ی خواره‌وه

كرته‌ی كۆكه‌ی بكه

كرته‌ی ئێره بكه

پاشان په‌نجه‌ره‌كه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه به‌ڵام به به‌تاڵی له‌سه‌ره‌وه كرته‌ی په‌ڕگه بكه وه‌ك  ئه‌م

 ووێنه‌یه‌ی خواره‌وه له‌ سه‌ره‌وه پاشان كرته سه‌ر كۆنێكت بكه تا په‌نجه‌ره‌یه‌كی ترده‌كرێته‌وه

وه‌ك ووێنه‌ی داهاتوو

كرته‌ی فایل بكه پاشان كۆنێكت وه‌ك له ووێنه‌كه‌دا دیاره START Outlook Express Démarrer Internet Explorer

ناوی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ت بنووسه وه‌ك لاكێشه زه‌رده‌كه‌

ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون بنووسه وه‌ك لاكێشه شینه‌كه

نـــــاوی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ت بنووسه ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون بنووسه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هه‌میشه ناوی به‌كارهێنه‌رو ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون به‌كار نه‌هێنیت نیشانه‌ی ڕاست لێ بده كرته‌ی ئێره بكه

پاشان بڕۆ بۆ ستارت وه‌ك ئه‌م ووێنه‌یه‌ی خواره‌وه كرته‌ی دڵخوازی ڕایه‌ڵه‌كه‌ت

بكه تا بۆت بكرێته‌وه وه‌ك ووێنه‌ی كۆتایی 

START Favorites Network

ئێستا دووجار كرته‌بكه سه‌ر ئه‌و بۆخچه‌یه‌ی كه له ووێنه‌ی خواره‌وه‌دا

دیاره  هیوادارم به‌ سوود بووبێت

دوو جار كرته‌ی ئێره بكه بۆ كردنه‌وه‌ی ئێف تی پی ــه‌كه‌ت

 

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠