www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن mustafa-ali ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٤/٢    

كاڵ كردنه‌ی ووێنه‌كانمان له فرۆنت په‌یج وه ووۆرد دا

له‌م وانه‌یه‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ین كه‌ له فرۆنت په‌یج وه ووۆرد دا

چۆن ووێنه‌كانمان كاڵ ده‌كه‌ینه‌وه  وه له‌ هه‌مان كاتدا ده‌توانیت

ووێنه‌كه به چه‌ند جارێك نیشان بدرێت وه‌ك له نموونه‌كاندا دیاره

بۆ ئه‌م كاره له به‌رنامه‌ی  فرۆنت په‌یج یان  ووۆرد دا لاپه‌ڕه‌ئه‌كی

نوێ بكه‌ره‌وه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه كرته‌ی په‌نجه ڕاست له

سه‌ر یه‌كێك له ووێنۆچكه‌كان بكه وه‌ك ئه‌م ووێنه‌یه‌ی خواره‌وه پاشان

داڕشتن هه‌ڵبژێره

پاشان له خواره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه ئه‌م به‌شه‌ت بۆ زیاد ده‌بێت ئه‌گه‌ر  خۆت

جێگاكه‌ی نه‌گۆڕیت لێره‌دا ئه‌م به‌شه هه‌ڵبژێره وه‌ك ووێنه‌ی خواره‌وه

كاتێك ئه‌وه‌ت كرته‌ كردبه‌ مشكه‌كه‌ت لاكێشه‌یه‌ك یان چوارگۆشه‌یه‌ك بكێشه

وه‌ك ئه‌م نموونه‌یه

 پاشان دوو جار كرته‌ی له‌ سه‌ر بكه وه‌ك ووێنه‌ی خواره‌وه

پاشان ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده وه‌ك ووێنه‌كان

من ئه‌م ووێنه‌یه هه‌ڵده‌بژێرم تۆش ده‌توانیت ئه‌و ووێنه‌یه

هه‌ڵبژێریت كه ئاماده‌ت كردووه

پاسان كرته‌ی ئۆكه‌ی بكه

له‌ به‌شی ڕه‌نگه‌كان له%50 یان كه‌متر هه‌ڵبژێره من

له %51 م هه‌ڵبژاردووه تۆ به‌ خواستی خۆت  وه پاشان له به‌شی

ڕه‌نگی هێڵه‌كان كه خۆی ڕه‌شی هه‌ڵبژاردووه تۆ بیگۆڕه به بێ ڕه‌نگ

پاسان كرته‌ی ئۆكه‌ی بكه ئه‌مه كاره‌كه‌مان بوو ته‌واو به‌س ئه‌م ووێنه‌یه

كه‌س ناتوانێت كۆپی بكات كاتێك له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه داتناوه

ئه‌مه‌ش ووێنه‌ ئاسایی‌كه‌یه 

 

 

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠