www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٤/٢٦    

له‌م وانه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م چۆنیه‌تیی دانانی كاریگه‌ریی Storke، (هێڵی ده‌ره‌وه‌) بۆ نووسین شی بكه‌مه‌وه‌، هه‌رچه‌ند شتێكی زۆر ئاسانه‌. به‌ڵام لێره‌دا شی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ چۆن بتوانی ئه‌و ‌(هێڵه‌ی ده‌ره‌وه‌)ی نووسین بكه‌ی به‌ دوو ڕه‌نگ. چونكوو‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌موو كات خۆی یه‌ک ڕه‌نگت ده‌داتێ.
ده‌ستپێكردن:
فۆتۆشۆپ بكه‌ره‌‌وه‌، په‌ڕه‌یه‌كی نوێش بكه‌ره‌‌وه‌، پاشان نووسینێک بنووسه‌ (نووسینه‌كه‌ هه‌رچی گه‌وره‌ بێت كاریگه‌رییه‌كه‌ جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت).
پاشان له‌ لیسته‌ی Layer دا Layer Style و پاشان Storke كرته‌ بكه‌، په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌.
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌رامبه‌ر Style دا Sahpe Burst هه‌ڵبژێره‌، ده‌توانی له‌ به‌رامبه‌ر Size دا ئه‌و 3 بگۆڕیت بۆ نرخێكی گه‌وره‌تر، ئه‌وه‌ نرخی گه‌وره‌ییی هێڵه‌كه‌یه‌. ئێستا Gradient هه‌ڵبژێره‌ له‌ به‌رامبه‌ر Fill Type دا، پاشان له‌خواره‌وه‌یدا كرته‌‌یه‌ک بكه‌ ئه‌و ڕه‌نگه‌ی كه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت،


په‌نجه‌ره‌ی نوێ كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت و دوو ڕه‌نگ هه‌ڵبژێره ‌و وه‌ك شێوه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكی بخه‌،


پاشان OK بكه ‌و بگه‌ڕێوه‌ بۆ نووسینه‌كه‌ت، ده‌بینی كه‌ كاریگه‌رییه‌كی جوانت له‌سه‌ری داناوه‌.



كۆتایی.
ئاسۆ نادری.

* * *
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠