www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن OpenSource ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٥/٢٠    




سه‌ره‌تا:

ڕایه‌ڵه یان تۆڕ، واته  network له كۆمه‌ڵێك ئامێری سه‌ره‌‌كی وه‌ك كۆمپیوته‌ر،
 چاپكه‌ر واته Printer ، ڕوته ر Router” “، سویچ “Switch” و
 هه ندێك ئا مێری دیكه‌ی تر  پێك هاتووه. 
به ڵام مه رج نییه هه‌موو ڕایه‌ڵه‌یه‌ك واته Network ێك هه‌موو ئامێرێكی تۆڕی  وه‌ك 
(Switch, Hub or Router) تێدا بێت،
 ده شێت هه ندێكی تێدا بێت و هه ندێكی دیكه‌ی تێدا نه بێت.

ئه‌م ئامێرانه به هۆی كۆمه‌ڵێك پرۆتۆكۆڵی جیاوازه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ 
یه‌كدا ده‌به‌ستن بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی  زانیاری یان بۆ مه‌به‌ستی له ‌یه‌ك 
تێگه‌یشتێن. یه‌كێك له‌و پرۆتۆكۆڵانه‌ی كه له‌بواری ڕایه‌ڵه‌دا به‌كاردێت بۆ مه‌به‌ستی
 هاوبه‌شی كردنی زانیاری  (Data sharing) پێی ده‌وترێت Network File System یان NFS .

‌‌‌‌‌ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه:
 
NFS   چییه و كاری چی ده‌كات؟


NFS ، وه‌ك پڕۆتۆكۆڵێكی ڕایه‌ڵه له سێ وشه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه كه كورتكراوه‌ی 
(Network File System)ه. ئه‌م پرۆتۆكۆڵه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (SUN) وه دۆزرایه‌وه كه
 كۆمپانیایه‌كی ناسراوه له بواری  تۆڕ و سیستمی UNIX دا. 
 NFS، له پڕۆگرامێك پێكهاتووه كه ده‌توانرێت له سه‌ر هه‌ر سیستمێكی UNIX/Linux دا 
دابمه‌زرێت و كاری ڕاژه‌‌كاری واته Server بگرێته ئه‌ستۆ.
 وه هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له‌م پرۆتكۆڵه كردووه كه به NFS-Server   بناسرێت
 له بواری ڕایه‌ڵه دا.

كاری سه‌‌ره‌كی NFS  له وه‌دایه كه  ڕێگه ده‌دات به كۆمپیوته‌ره‌كانی تر كه بتوانن 
به‌شێك یان زیاتر له (پێڕستێك- Directory) ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه NFS-Server  كه‌ی
 له‌سه‌ر كارده‌كات ببینرێت. بێگومان ئه‌م ڕێگه پێدانه ده‌بێت شێوه پێبكرێت 
واته Configure بكرێت له‌لایه‌ن Network Administrator   بۆ ئه‌‌وه‌ی كرداری
 بینینیFile  كان له‌لایه‌ن Client ه‌كانی ڕایه‌ڵه كه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت.  

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی NFS  له چه‌ندDaemon  ێكی سه‌ره‌كی پێكهاتوون كه 
وه‌ك Network Processes  ێك كارده‌كه‌ن. ئه‌م Daemon نانه هه‌ڵده‌ستن
 به وه‌رگرتنی داخوازی یان request   له لایه‌ن كۆمپیوته‌ره‌كانی تر، 
واته Client  ته كانی تر و پاشان وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. ئه‌و Daemon ه‌ی كه به گشتی
 له سیستمی Linux/UNIX دا  هه‌ن بریتین له:
 nfsd كه زۆربه ی كا ره‌كانی گرتۆته ئه‌ستۆ،
 lockd كه كری ڵۆكینی گرتۆته ئه ستۆ،
 mountd كه كا ری به‌ستن یان جێبه‌جێكردن ده‌گرێته ئه‌ستۆ پاشان 
 rquatd كه كاری  quotation   ده‌گرێته ئه‌ستۆ.

پرۆتۆكۆڵی NFS پێویستی به پرۆتكۆلێكی تر هه یه كه یارمه تی بدات له بواری
  په‌یوه‌ندیكردن  نێوان NFS-Server  كه Client  ته‌كان.
 ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ش پێی ده‌وترێت RPC  واته Remote Procedure Call كه
 په‌یوه‌ندیه‌كه له ڕێی پۆڕتی ژماره 111 دروست ده‌كات. 
 
كاری شێوه‌كردنی NFS   له سیستمی Linux  دا:
 
به شی ڕاژه‌كار:

 به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سێ configuration files به‌كارده‌هێنرێت بۆ شێوه‌كردنی،
 واته configure كردنی NFS ، كه بریتین له :

 /etc/exports, /etc/hosts.allow, /etc/hosts.deny
/etc/exports   به كار ده‌هێنرێت بۆ configure  كردنی NFS له كاتێكدا دوانه‌كه‌ی تر 
به‌كاردێنرێت له بواری خۆپاراستن واته NFS Security .  له /etc/exports دا چه ند
ئۆپشنێك و پارامیته‌رێك داده‌نرێت تاوه‌كو ڕاژه‌كاره‌كه كاری خۆی ئه نجام بدات.

 شێوه‌ی سه‌ره‌كی configuration  ه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:

path    who(option”how”……option”how")

لێره‌دا path  بریتیده‌بێت له‌و directory ی كه هاوبه‌ش ده‌كرێت یان Share
ده‌كرێت. Who ش ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ڕێگه‌یان پێده‌درێت كه Directory ه
 كه mount  بكات. 
بۆ نموونه ڕێگه‌دان به domain, host, host-IP, network/netmask.
Option”how” به‌كار دێنرێت تاوه‌كو چۆنێتی ڕێگه‌پێدانه‌كه پێشان بدات وه به
شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م ئۆپشنانه به‌كارده‌هێنرێت:

ro, rw, all_squash, insecure
chapi bike

 
 لینوكس 
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠