|
|
| له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٦/٥ |
خوێنه‌ری به‌ڕێز!
بۆ خزمه‌تی زیاتر به ئێوه‌ی به‌ڕێز هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه چه‌ند وانه له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئچ تی ئم ئڵ ئاماده بكه‌م و له ماڵپه‌ڕی زانست په‌روه‌رانی كورددا پێشكه‌شی ئه‌ویندارانی ئه‌م به‌شه‌یان بكه‌م. هه‌روه‌ك ده‌بینن وانه‌ی یه‌كه‌م سه‌ر دێڕی وانه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له داهاتوودا چ وانه‌گه‌لێك ده‌وترێته‌وه. وانه‌ی داهاتوو
سه‌ردێڕی وانه‌كان:
به‌خێر بێن بۆ فێربوونی وانه‌ی ئچ تی ئم ئڵی سه‌ره‌تایی! فێربوونی زمانی HTML زۆر هاسانه. له‌م وانانه‌دا فێر ده‌بێ كه چۆن به یارمه‌تی HTML لاپه‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به سۆرانی ساز بكه‌ی. بنچینه‌ی ئه‌م وانانه ڤێرژنی چواری ستانداردی ئچ تی ئم ئڵه و خاڵێكی جێگای سه‌ره‌نجی ئه‌م ڤێرژنه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانی فۆرماته‌كان لێك جیا بكه‌یته‌وه و ناردنیان به هۆی "style sheet " ه‌وه‌یه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه وانه‌كانی ئه‌م فێرگه‌یه و شێوه‌ی كوردی نووسینه‌كه‌ی له سه‌ر بناخه‌ی ستانداردی تۆنیكۆده و هه‌وه‌ڵین وانهكانێش ته‌رخان كراون بۆ فێربوونی سه‌ره‌تایی "HTML " هه‌روه‌ها چه‌ندین نموونه‌ی باش بۆ كوردی نووسین. درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته به وانه‌ی سه‌ردێڕه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین:
سه‌ردێڕی بابه‌ته‌كانی وانه‌كانی ئچ تی ئم ئڵی سه‌ره‌تایی:
پێشه‌كی
له‌م وانه‌دا له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی فایله‌كانی ئچ تی ئم ئڵ و به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانی واته ئه‌ندام و تاگه‌كان ( Elements & Tags ) و شێوه‌ی دروست كردنی فایلێكی ساكار و پیشاندانی له لاپه‌ڕه‌ی وێبگهڕێكدا ئاشنا ده‌بی.
HTML & WWW :
له‌م وانه‌دا له‌گه‌ڵ نێوه‌ڕۆكی وێب ( تۆڕی جیهانی یان World Wide Web ) ، ئینترنیت، وێبگه‌ڕ و ستاندارده‌كانی وێب ئاشنا ده‌بی. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جیاوازیی نێوان وێبگه‌ڕه‌كان ( Web Browsers ) و سرڤیس ده‌ره‌كانی وێب ( Web Servers ) ئاشنا ده‌بی.
ئه‌ندامه‌كان ( Elements )
نووسراوه و یان فایلێكی ئچ تی ئم ئڵ له چه‌ندین ئه‌ندام یا element پێك هاتووه و بۆ پێكهێنانی ئه‌م ئه‌ندامانه ده‌بێ له تاگه‌كان یا tags كه‌ڵك وه‌رگری. له‌م به‌شه‌دا ئه‌ندام و تاگه‌كان فێر ده‌بی.
تاگه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ( Basic Tags )
تاگه‌كان ( tags ) به‌شه‌كانی پێكهێنه‌ری ئه‌ندامه‌كان یا elements ه‌كانی ئچ تی ئم ئڵن و یه‌كێك له باشترین ڕێگاكان بۆ فێربوونی ئچ تێ ئم ئڵ چاو لێكردی نموونه‌كان و چۆنیه‌تی گۆڕانكاریهكانیانه. له‌م به‌شدا تاگه بنه‌ڕه‌تیی و سه‌ره‌كییه‌كان فێر ده‌بی و به یارمه‌تی ئه‌دیتۆری تایبه‌تی ئێمه و شێوه‌ی كوردی نووسینه‌كه‌ی به شێوه‌ی له‌هێڵ "ئان لاین" دا ده‌توانی له‌سه‌ر نووسین و نموونه‌كان كار بكه‌ی.
كوردی نووسین:
له‌م وانه‌دا له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی كوردی نووسین به شێوه‌ی ستانداردی یۆنیكۆد و شێوه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌دیتۆری له هێڵی (ئان لاین) ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا فێر ده‌بی.
فورمات كردن ( Formatting ) :
ئه‌ركی سه‌ره‌كی گروپێك له تاگهكانی ئچ تی ئم تڵ ئه‌وه‌یه كه شێوازی نووسراوه‌كان پیشان بده‌ن ( بۆ وێنه نێوپڕ bold بوون و یا ئیتالیک بوونی پیته‌كان )ه. ئه‌م وانه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه تاگه formating ئاشنا ده‌بی. هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه ده‌بی كه چۆن source یان كۆده‌كانی ئچ تی ئم ئڵی لاپه‌ڕه‌یه‌ك یان page ێك ببینی. هێماكان ( Entities )
گروپێك له نووسه‌كان ( Character )ی ئچ تی ئم ئڵ وه‌ك (<) و یان (>) خاوه‌نی مانایه‌كی تایبه‌تی خۆیان ( بۆ وێنه هێمای < ده‌ستپێكی تاگێك پیشان ده‌دا. ) له ستانداردی ئچ تی ئم تڵدان و كاتی چاولێكردنی راسته‌وخۆی لاپه‌ڕه‌كان ئه‌م هێمایانه نابێ ببینرێن. له‌م به‌شه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هێما و نووسانهدا ئاشنا ده‌بی و به یارمه‌تی Character Entities چۆنیه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م گروپه فێر ده‌بی.
به‌سته‌ره‌كان یان ( Links )
له‌م وانه‌یه‌دا فێری به‌سته‌ره‌كان ( Links ) ، ده‌بی و هه‌روه‌ها فێری به‌شه ناسراوه‌كانی به‌سته‌ره‌كان له‌وانه href و شێوه‌ی به‌كارهێنانیان ده‌بی.
خشته ( Tables)
له‌م وانه‌یه‌دا فیری نێوه‌ڕۆكی خشته ( Table ) ، ریزه‌كان یا row ، دیوه‌كان ، سنوور یا border و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پێكهێنهریی وه‌ك TABLE ، TD |
 |
|
|