www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٦/٨    

له‌م وانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نێوه‌ڕۆك وێب، ئینترنیت، وێبگه‌ڕه‌كان و ستانبدارده‌كانی وێب ئاشان ده‌بی.

وانه‌ی پێشوو،  

مه‌به‌ست له‌ وێب چیه‌؟
  • وێب تۆڕێكه‌ پێكهاتووه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و كۆمپیۆته‌رانه‌ی دونیا كه‌ پێوه‌ندیان به‌م تۆڕه‌وه‌ هه‌یه‌، واته‌ تۆڕێكی پێكهاتووه‌ له‌ تۆڕه‌كان.

  • ئینترنیت، وێب WWW ، web یان World Wide Web هه‌موویان یه‌ك شتن.

  • هه‌موو ئه‌و كۆمپیۆته‌رانه‌ی پێوه‌ندیان به‌ وێبه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌توانن پێوه‌ندیشیان پێكه‌وه‌ هه‌بێ.

  • ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه‌ له‌ وێبدا به‌ یارمه‌تی ستانداردی پێوه‌یدنیه‌كان و پرۆتوكۆڵی HTTP پێكه‌وه‌ پێوه‌ندیان هه‌یه‌.

شێوه‌ی كاركردنی وێب چۆنه‌؟
  • زانیاریه‌كانی وێب له‌ نێو فایلگه‌لێك به‌ ناوی Web Pages و یان لاپه‌ڕه‌ی وێبدا راگیراون.

  • ئه‌م فایل یان لاپهڕانه‌ له‌ سه‌ر وێب سه‌رڤیر Web Server یان كۆمپیۆته‌رگه‌لێكی سه‌رڤیسده‌ری وێب تۆمار كراون.

  • بۆ بینبنی لاپه‌ڕه‌كانی وێب له‌ نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ك به‌ ناوی وێبگه‌ڕ و یان  Web Browser كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێ.

  • دوو وێبگه‌ڕ به‌ ناوه‌كانی Internet Explorer و Netscape Navigator  له‌ وێبگه‌ڕه‌ ناوداره‌كانی دێنه‌ ژمار.

  • وێبگه‌ڕی Internet Explorer سه‌ربه‌ شیركه‌تی مایکروسافت و وێبگه‌ڕی  Netscape Navigator هی شیركه‌تی نێت سكیبه‌.

وێبگه‌ڕه‌كان چۆن لاپه‌ڕه‌كانی وێب ده‌خوێننه‌وه‌؟
  • وێبگه‌ڕێك به‌ یارمه‌تی  Request ێك داوای خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ وێب سه‌رڤرێك ده‌كا.

  • ئه‌م Request یان داوایه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ستانداردی پێوه‌ندیه‌كان و یان پروتوكۆلی HTTPه‌ و له‌ ناونیشانی لاپه‌ڕه‌ی داواكراو پێكهاتووه‌.

  • ناونیاشان (ئادره‌س) ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی وێب شتێكی وه‌ك http://www.zkurd.org یه‌.  به‌شی //:http جۆری پروتوكۆل و یان ستانداردی پێوه‌یدنیه‌كان دیاری ده‌كا.، www.zkurd.org ناوی دومه‌ن ویان  Domain ه‌ و faq.html ناوی لاپه‌ڕه‌كه‌یه‌ كه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ داوا كراوه‌.

وێبگه‌ڕه‌كان چۆن لاپه‌ڕه‌كانی وێب پیشان ده‌ده‌ن؟
  • چۆنیه‌تی پیشاندانی هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌ شێوه‌ی كۆد  و نادیار له‌ خۆیاندا نووسراوه‌.

  • وێبگه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م كۆدانه‌ی نێو لاپه‌ڕه‌كان و به‌ یارمه‌تی تاگه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پیشاندانی لاپه‌ڕه‌كای وێب.

  • چۆنیه‌تی پیشاندانی هه‌موو لاپه‌ڕه‌كی ئچ تی ئم ئڵ ئه‌ركی سه‌ره‌كی تاگه‌كانی ئچ تی ئم ئڵ ( HTML tags ) ه‌.

  • شێوازی تاگێكی ئچ تی ئم ئڵ وه‌ك ئه‌م تاگه‌ی

    پاراگراف!

    ه‌.
چ كه‌سانێك ستانداردی وێب دیاری ده‌كه‌ن؟
  • بڕیادان له‌سه‌ر ستاندارده‌كانی وێب، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌ شیركه‌ته‌كانی مایكروسۆفت و یان نێت سكیپته‌وه‌ نیه‌.

  • World Wide Web Consortium یان W3C  خاوه‌نی بڕیاردانی ستاندارده‌كانی وێبه‌.

  • HTML, CSS and XML به‌ گرنینگترین ستاندارده‌كانی په‌سند كراوی وێب ده‌ژمێردرێ.

  • دواترین ستانداردی HTML ستانداردی XHTML 1.0 ه‌.

وانه‌ی پێشوو،  

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠