www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Rojan ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٦/٢٦    
ڕه

ده‌رباره‌ی (ڕه‌بــــۆ)

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ: زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبووی (ڕه‌بۆ)ن و بێ ئاگان لێی..

به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له ڕۆژی ڕه‌بۆ دا (6May)، له وڵاتی سوێد كرا، (هه‌ناسه‌تووندی، كۆكین و ئالێرژی''حه‌ساسێت'') له نیشانه‌كانی ڕه‌بۆن.

ئه‌مڕۆ ڕه‌بۆ له نه‌خۆشییه‌ باو و بڵاوه‌كان ده‌ژمێردرێت، ڕێژه‌ی تووشبووان دووقاتی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه له‌گه‌ڵ زیاتر له هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 15 ساڵ و به‌ر‌ه‌وژوور كرا، ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌كی زۆریان ته‌نیا ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به نیشانه‌ی تووشبوون به ڕه‌بۆ ده‌زانن، بۆیه پشتگوێخستنی حاڵه‌ته‌كه به‌هۆی كه‌می زانیارییه‌وه، له‌لایه‌ن تووشبووه‌كانه‌وه، به هۆكارێكی گه‌وره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی داده‌نرێت.

بۆ ئه‌مه‌ش لێكۆڵه‌ڕ و پزیشیكی پسپۆرPeter Montnémery وتی: زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دێن بۆ پشكنین، ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ماندووێتی، كۆكه و هه‌ڵامه‌ت دێن، پاشان ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشبووی ڕه‌بۆن.

ئامۆژگاری Dr. Peter Montnémery ئه‌وه‌بوو كه زۆر گرنگه له‌كاتی خۆیدا به‌ر له ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌ردانی پزیشك بكرێ و ده‌رمانی چاره‌سه‌ر وه‌ربگیرێ..

ئه‌مه‌ ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه وه‌ك بۆچوونی زۆر كه‌س، تووشبووه‌كان نه‌توانن ژیانێكی ئاسایی بژین، نه‌خێر ئه‌مڕۆ به مامه‌ڵه‌كردنی ڕاست له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه، تووشبوو ده‌توانێت ژیانێكی چالاك و ئاسایی به‌سه‌ربه‌رێت.

نیشانه‌كانی ڕه‌بۆ:-

  • خیزه‌ی سنگ

  • (ئالێرژی-حه‌ساسێت)ی لووت

  • كۆكه‌ی درێژ

  • هه‌بوونی به‌ڵغه‌می زۆر

  • هه‌ڵامه‌تی قورس كه هه‌ندێ جار ده‌گاته سنگ

  • سه‌ختی هه‌ناسه‌دان (ته‌نگه‌نه‌فه‌سی)

سه‌رچاوه/ http://www.aftonbladet.se/ettor/webb/1329_normal.html

     ڕۆژان

 

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠