www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٧/٣    

ڕێنوێنی كڕینی كۆمپیۆته‌ر (2)

6. (مۆنیتۆر monitor).

هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت ده‌یكه‌ی له‌ مۆنیتۆره‌كه‌ته‌وه‌‌ ده‌یبینی، كه‌وا بێ مۆنیتۆره‌كه‌ت هه‌رچی گه‌ره‌رتر بێ باشتره‌.

دوو جۆره‌ مۆنیتۆرمان هه‌یه‌:

١. مۆنیتۆری TFTی ته‌خت.


كه‌(flat screen)یشیان پێ ده‌وترێ. باشییان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جێی كه‌متر داگیر ده‌كه‌ن، جوانتر دیارن، كاره‌بایه‌كی كه‌متر به‌كار ده‌به‌ن و ته‌مه‌نیان درێژتره‌. خراپییان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وێنه‌كان له‌ چاوه‌ی مۆنیتۆرێكی ئاسایی له‌ ناویاندا لێڵتر دیارن. ئه‌گه‌ر یاریی 3Dیان پێ بكه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خێرایییه‌ نین كه‌ له‌ كاتی یاریكردن بۆ نوێكردنه‌وه‌ پێویسته، بۆیه‌ وێنه‌كان خراپتر ده‌رده‌كه‌ون.‌ ته‌كنیكێكی نوێیه‌ و هه‌رده‌م نرخه‌كانیان له‌ گۆڕاندایه‌ و هێشتا به‌ته‌واوی هه‌رزان نین.

٢. مۆنیتۆری CRTی ئاسایی.


مۆنیتۆره‌ ئاساییه‌كان ئه‌و باشییه‌یان هه‌یه‌ كه‌ وێنه‌كان باشتر تیایاندا ده‌رده‌كه‌ون، تۆخییه‌كه‌یان چڕتره‌ و ئاستی (له‌ره frequency)كه‌یان له‌ سه‌ره‌ه‌وه‌یه‌. ئه‌م باشییانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌‌ وێنه‌كان ڕوونتر ده‌ر‌كه‌ون.

قه‌باره‌ی مۆنیتۆره‌كان به‌ (ئینچ inch) ده‌پێورێن و به‌ هێمای '' پیشان ده‌درێن بۆ نموونه‌ مۆنیتۆرێكی ١٧ ئینچ  وا: "17 پیشان ده‌درێ. به‌ڵام له‌بیرتان بێ كه‌ پێوانه‌ی ئینچیی مۆنیتۆری ته‌خت و مۆنیتۆری ئاسایی به‌ یه‌ك ڕاده‌ نین. پێوانه‌ی مۆنیتۆره‌ ته‌خته‌كان، ڕووبه‌ری راسته‌قینه‌ی وێنه‌كان پیشان ده‌ده‌ن، كه‌چی مۆنیتۆره‌ CRTكان به گشتی به‌ قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌ ڕاستی پیشان ده‌درێن. واته‌ مۆنیتۆرێكی ته‌ختی "17 له‌ ڕاستیدا قه‌باره‌كه‌ی هه‌ر ١٧ ئینچه‌، كه‌چی مۆنیتۆرێكی CRTی "19 ڕووبه‌ری پیشاندانی وێنه‌كه‌ی "18 ه.

 

بۆ نووسینگه‌یه‌كی ئاسایی مۆنیتۆرێكی TFTی ته‌ختی ١٧ ئینچ (''17) تێروته‌سه‌له‌، به‌ڵام بۆ كۆمپیۆته‌رێكی یاری، مۆنیتۆرێكی ئاساییی (+ "19) باشتره‌.

درێژه‌ی هه‌یه‌

هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌:

1 - 2 - 3 - 4 - 5

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠