www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن aras ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٧/٦    

زانینی ئای پی ئه‌درێسی خۆت له‌ ڕێی windows socket

سه‌ره‌تا
ڤیژوال به‌یسك كارئاسانی زۆری كردوه‌ بۆ به‌رنامه‌ داڕشتن، له‌ڕێی ڕێكخه‌ر و پێكهێنه‌ره‌كان و، ئه‌و ئامرازانه‌ی كه‌ ڕووداو و نه‌خشه‌كانی لێدروست ده‌بن. 
ئه‌مڕۆ باس له‌ ڕێكخه‌رێكی گرنگ ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌ویش ڕێكخه‌ری WinSock ـه، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كورتدا به‌كاری ده‌به‌ین بۆ وه‌رگرتنی IP ئه‌درێسی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆمان.


ڕێكخه‌ری WinSock 
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی WinSock لێكبه‌ستن به‌ كۆمپیوته‌ری دیكه‌ ئاسان ده‌كات و، توانای گۆڕینه‌وه‌ی داتا و زانیاریی له‌ نێوان كۆمپیوته‌ره‌ لێكبه‌ستراوه‌كان ده‌خاته‌ به‌رده‌ست. ڕێكخه‌ری WinSock یه‌كێك له‌ دوو پرۆتۆكۆلی ئاڵوگۆڕ كردنی داتا User Datagram Protocol (UDP) یاخود Transmission Control Protocol (TCP) به‌كاردێنێت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی. ئه‌م دوو پرۆتۆكۆله‌ش توانای دروست كردنی ڕاژه‌كار server و ڕاژه‌خوازیان client هه‌یه، كه‌ له‌ داوانامه‌كانی فیژوال به‌یسكدا WinSock دروستیان ده‌كات.

هه‌نگاوه‌كان
ئێستا به‌رنامه‌ی ڤیژواڵ به‌یسك ده‌رچوونی 6.0 بخه‌ره‌كار. پاشان ئه‌م هه‌نگاوانه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نه‌:
1. پرۆژه‌یه‌كی نوێ ده‌ست پێ بكه‌، له‌ ڕێی لیسته‌ی سه‌ره‌كی، په‌ڕگه‌ file ئینجا پرۆژه‌ی نوێ New project جۆری Standard EXE دیاری بكه‌، به‌ دووگمه‌ی OK كۆتایی به‌ دیالۆگی دروست كردنی پرۆژه‌كه‌ بهێنه‌.




2. winsock-control زیاد بكه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ت
تاكوو Winsock به‌كاربهێنیت پێویسته‌ زیادی بكه‌یت بۆ پرۆژه‌كه‌:
له‌ لیسته‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌دا، كرته‌ له‌ پرۆژه‌ project بكه‌ و، له‌ لیسته‌كه‌یدا components هه‌ڵبژێره‌



ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، تیایدا لیستێك ده‌بینین كه‌ هه‌موو پێكهێنه‌ر و ئامرازه‌ دامه‌زراوه‌كانی تێدایه‌، جۆری Microsoft Winsock control 6.0 ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین. به‌ دووگمه‌ی OK كۆتایی به‌م هه‌نگاوه‌ بهێنه‌.

ده‌بینین له‌ لیستی پێكهێنه‌ره‌كاندا components ، جۆری ناوبراو زیاد كراوه‌. ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ به‌كاربردن له‌ پرۆژه‌كه‌دا.



3. له‌سه‌ر فۆڕمه‌كه‌؛ ڕێكخه‌ری Winsock ، دووگمه‌یه‌ك button ، نیشانه‌یه‌ك Label بكێشه‌.
ناوی ناوی بنه‌ڕه‌تی دووگمه‌كه‌ command1، ناوی ناوی بنه‌ڕه‌تی Winsock برێتییه‌ له‌ Winsock1، ناوی بنه‌ڕه‌تی نیشانه‌كه‌ label1 ده‌بێت، وه‌ك خۆیان بیهێڵه‌ره‌وه‌.

4. ڕووداوی Load بۆ فۆڕمه‌كه‌ زیاد بكه‌. ده‌توانی له‌ڕێی دووجار كرته‌ كردن له‌سه‌ر فۆڕمه‌كه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌یت. پاشان له‌ په‌نجه‌ره‌ی كۆد نووسیندا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆ زیاد بكه‌:

Private Sub Form_Load()
    label1.Caption = Winsock1.LocalIP
End Sub

به‌ هۆی تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كی Winsock كه‌ LocalIP ـه، ئای پی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆمان وه‌رده‌گرین و، له‌ نیشانه‌كه‌دا ده‌ریده‌خه‌ین.

5. ڕووداوی event كرته‌ كردن click بۆ دووگمه‌كه‌ زیاد بكه. ڕێنوێنی كۆتای پێ هێنانی داوانامه‌كه‌ی تیادابنێ:

Private Sub Command1_Click()
   End
End Sub


له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دووگمه‌كه‌دا، نووسراوی سه‌ر دووگمه‌كه caption‌ بگۆڕه‌ به "كۆتایی"، یا "kotayi"

6. له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فۆڕمه‌كه‌دا، ناونیشانه‌كه‌ بگۆڕه‌ به IP address (em komputere). یان له‌ ڕووداوی Load دا بینووسه‌:
Form1.Caption = "IP address (em komputere)"

7. پرۆژه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌، پاشان جێبه‌جێی بكه‌ له‌ ڕێگه‌ی دووگمه‌ی


 

بابه‌ته‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠