www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن dilshad ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٨/١٧    

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی زانستی نوێ ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی، هه‌ندێ له‌ زاناکان له‌م دواییه‌دا پیشانیاندا که‌ له‌ مێشکی مرۆڤدا نه‌خشه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌یه‌. ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ ده‌ستنیشانکردنی مرۆڤێکی گونجاو بۆی یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ . زاناکان سوودیان وه‌رگرتووه‌ له‌ نه‌خشه‌ی خۆشه‌ویستی له‌ مێشکی مرۆڤدا که‌ بریتی یه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ ڕوواڵه‌تێك که‌ ئاره‌زووی مرۆڤی تێدایه‌و په‌یوه‌ستی ده‌کات به‌ که‌سێکی نموونه‌ییه‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ی که‌م یان ئه‌و مرۆڤه‌ی زیاتر ئه‌م ڕواڵه‌تانه‌ی له‌ مێشکیدا هه‌بێت ئه‌وا هه‌ستی زیاتر ڕاکێشه‌ره‌ وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. سیفه‌ته‌کان کۆده‌بنه‌وه‌ له‌ مێشکی مرۆڤدا له‌ماوه‌ی هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیاندا وه‌کو پێکه‌نینی دایکت وه‌ سۆزی گاڵته‌کردنی باوکت. هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه‌ کۆده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیاندا به‌شێوه‌ی نه‌خشه‌که‌ هه‌یه‌ له‌ بیر و هۆشی ده‌رووندا. مێشکی مرۆڤ هه‌ڵئه‌سێ به‌ده‌ردانی ماده‌ی کیمیاوی که‌ هه‌ستی شادی و خۆشی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت. وه‌ هه‌روه‌ها له‌ش هۆرمۆنی Phenyethylamine ده‌ڕژێنێت که‌ ماده‌یه‌که‌ کار ده‌کاته‌ ته‌بیعه‌ت(میزاج) ی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌ك که ‌هه‌ست به‌خۆشی ده‌کات. له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه ‌که‌له‌ش هه‌ردوو هۆرمۆنی( ئه‌دریناڵین و نورادریناڵین ) ده‌رئه‌دات که‌ ده‌بنه ‌هۆی سووربونه‌وه‌ی ده‌م و چاو، ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌سته‌کان ، خێرا بوونی هه‌ناسه‌دان وه‌ خێرا لێدانی دڵ.

دڵشاد ‌م.‌‌‌‌‌حسێن/ زانکۆی نایمه‌یخن _ هۆڵه‌ندا

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠