www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن aras ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٩/٧    
c_ convert data types

گۆڕینی جۆره‌داتا
له كتێبخانه‌ی زمانی C/C++ دا چه‌ند نه‌خشه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ند كراوه بۆ وه‌رگێڕان و گۆڕینی جۆره‌ جیاجیاكانی داتا Data types پێناسكراوه‌كان، ئه‌م نه‌خشانه زۆرینه‌یان له‌ په‌ڕگه‌یstdlib.h دا ڕوونكراونه‌ته‌وه. له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ندێك له نه‌خشه‌ گرنگه‌كانی.

ناوی نه‌خشه‌ ڕوونكردنه‌وه‌
int atoi( const char *string);  نه‌خشه‌ی atoi هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕینی زنجیره نووسه string بۆ ژماره‌یه‌كی ته‌واو int
double atof( const char *string);  نه‌خشه‌ی atof هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕینی زنجیره نووسه string بۆ ژماره‌یه‌كی ناته‌واو double
long atol( const char *string );  نه‌خشه‌ی atol هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕینی زنجیره نووسه string بۆ ژماره‌یه‌كی ته‌واوی درێژ long
__int64 _atoi64( const char *string); نه‌خشه‌ی _atoi64 هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕینی زنجیره نووسه string بۆ ژماره‌یه‌كی ته‌واو، كه له 64 بت پێكهاتووه __int64

بۆ یونیكۆد و ئه‌و زنجیره‌نووسانه‌ی كه له جۆری wchar_t پێناس كراون:

int _wtoi( const wchar_t *string); وه‌ك نه‌خشه‌كانی سه‌ره‌وه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، لێره‌دا زنجیر‌ه‌نووسه‌كه‌ی كه ده‌گۆڕدرێت له‌ جۆری wchar_t پێناس كراوه‌، ئه‌م نه‌خشانه له wchar.h ڕوونكراونه‌ته‌وه
__int64 _wtoi64( wchar_t *string);
long _wtol( const wchar_t *string);
double _wtof(const wchar_t *string );

بۆ زیاتر زانیاریی له‌سه‌ر یونیكۆد wchar_t ته‌ماشای بابه‌تی (نواندنی نووسه به‌ یونیكۆد له‌ C دا) بكه.

هه‌ڵبه‌ته‌ جۆری تر زۆرن، لێره‌دا ته‌نها گرنگه‌كانم نووسیوه‌، بۆ ناسینی جۆره‌كانی تر سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌ی MSDN بكه‌. 


نه‌خشه‌ی atoi (ASCII to integer)

وه‌ك له پێناسی نه‌خشه‌كه‌دا ده‌بینین، ڕاگه‌یێنێك له جۆری char* (نیشانده‌ر له‌سه‌ر نووسه) وه‌رده‌گرێت، وه ئاكامی نه‌خشه‌كه‌شی ژماره‌یه‌كی ته‌واوه int.
پێویسته زنجیره نووسه‌كه سه‌ره‌تاكه‌ی به ژماره ده‌ست پێبكات، تاكوو نه‌خشه‌كه كاره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات و بیگۆڕێت. گه‌ر بێتو زنجیره نووسه‌كه سه‌ره‌تاكه‌ی ژماره نه‌بێت، ئه‌وا نه‌خشه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت له ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا و، ئاكامه‌كه‌ی سفر ده‌بێت، له ڕوودانی هه‌ڵه‌ی وه‌ك له توانا به‌ده‌ر overflow ئاكامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراومان ده‌داتێ. ژماره‌ی سه‌ره‌تای زنجیره نووسه‌كه به بوونی هه‌ر هێما و پیتێك كۆتایی پێدێت و نه‌خشه‌كه به‌شی دوای ئه‌و پشت گوێ ده‌خات.


تاكو له‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ ئاسانتر تێبگه‌ین، ئه‌م نموونانه‌ وه‌رده‌گرین:
نموونه 1
int n = atoi(“123.4“);
پاش ئه‌م كرداره: n= 123
چونكوو بوونی خاڵه‌كه‌ . وه‌ك هێما كاری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و، نه‌خشه‌كه‌ پشت گوێی ده‌خات.

نموونه 2
char* str=“94E5“;
int n = atoi(str);
پاش ئه‌م كرداره: n= 94 

نموونه 3
int n = atoi(“2 car“);
پاش ئه‌م كرداره: n= 2 

نموونه 4
int n = atoi(“taku 50“);
پاش ئه‌م كرداره: n= 0


تاكوو له‌ نموونه‌یه‌كی كرداریدا شێوازی كار كردنی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ ببینیت، ته‌ماشای بابه‌تی ڕاهێنانێكی سه‌ره‌تایی له ++c دا (7) بكه..

  ته‌واو

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠