www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٥/١٠/٢٣    

    به‌کارهێنانی (شێوازه‌کان styles) (وۆرد ٢٠)

سه‌ره‌تا
به‌کارهێنانی (شێوازه‌کان styles) له‌ به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێکخه‌ر word processing)ی (مایكرۆسۆفت وۆرد Microsoft Word)دا، به‌ مه‌به‌ستی دیاریکردن و هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ و قه‌باره‌ی (سه‌ردێڕ/ ناونیشان heading) و جیاکردنه‌وه‌ی نووسینه‌کان له‌ کاتی نووسینی (ده‌ق text)ێکی دوورودرێژدا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ به‌ئاسانیگۆڕین و به‌کاربردنیان.

بۆ نموونه‌ ده‌مانه‌وێ (ده‌ق text)ێکی (١٠٠) لاپه‌ڕه‌یی له‌ (به‌ڵگه‌نامه‌ document)یه‌كدا بنووسین به سێ به‌ش و ناونیشانی جیاواز، بۆ هه‌ر (سه‌ردێڕ/ ناونیشان heading)ێكی ئه‌و سێ به‌شه‌ش شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز به‌م جۆره‌ دیاری ده‌که‌ین:
(جۆره‌پیت font)ی ناونیشانی یه‌که‌م (Unikurd Jino) و شێوازه‌که‌ی له‌ خاڵی (٢٤)دا داده‌نێین، شێوازی ناونیشانی دووه‌م له‌ خاڵی (٢٠)دا و پله‌ی (١٦) بۆ ناونیشانی سێیه‌م دیاری ده‌که‌ین. ده‌قه‌ ئاسایییه‌کانیش به‌ قه‌باره‌ی (١٢) و به‌ جۆره‌پیتی (Unikurd Diyako) ده‌نووسین. پاش ئاماده‌بوونی نووسینه‌که‌ له‌وانه‌یه‌ بمانه‌‌وێ قه‌باره‌ی ناونیشانی به‌شی سێیه‌م که له‌ خاڵی‌ (١٦)دایه‌ بگۆڕین به‌ پله‌ی (١٤). له‌م کاته‌دا ئه‌گه‌ر شێوازه‌کانمان به‌کار هێنابێت، زۆر به‌ ساکاری قه‌باره‌ و جۆره‌کانیانمان بۆ ده‌گۆڕدرێت.

ڕاهێنان
لێره‌دا چۆنێتیی دروست به‌کارهێنانیانی شێوازه‌كان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

١. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تازه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

٢. ده‌چینه‌ لیستی (Format) و کرته‌ له‌سه‌ر (Styles and Formatting) ده‌كه‌ین، به‌مه‌ لیستی په‌نجه‌ره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان لای ڕاستی ڕووپه‌ڕی به‌رنامه‌که‌وه‌ ده‌کرێته‌وه:

٣. (کرته click) له‌سه‌ر پیلی ته‌نیشت سه‌ردێڕی ژماره‌ (٣) ده‌كه‌ین و له‌ لیسته‌که‌دا كرته‌ له‌سه‌ر (Modify) ده‌كه‌ین. به‌مه‌ش په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ تیایدا ده‌توانین شێوازی سه‌ردێڕی ده‌ستنیشانکراو هه‌ڵبژێرین:

٤. ده‌شتوانین پێش نووسینی دێڕێک یاخود ده‌قێک، كرته‌‌ی دوگمه‌ی (شێوازه‌كان بکه‌ین له‌ (ڕیزی لیسته‌ menu row)دا و جۆرێک له‌ شێوازه‌كان دیاری بکه‌ین. یان دوای نووسینی، ده‌قه‌‌که (دیاری select) ده‌که‌ین و پاشان شێوازێكی بۆ هه‌ڵده‌بژێرین:

٥. به‌م شێوه‌یه‌ شێوازه‌كان به‌کار دێن و چه‌ند جار بمانه‌‌وێ گۆڕانکاری بکه‌ین، ده‌توانین بچینه‌وه‌ سه‌ر لیستی (Format) (Styles and Formatting) و کاره‌کان به‌ ئاسانی جێبه‌جێ بکه‌ین.

٦. پاش ئاماده‌بوونی، به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ به‌و ناوه‌ی که‌ خۆمان ده‌مانه‌‌وێ (پاشه‌که‌وت Save)ی ده‌كه‌ین.


chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠