www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٥/١٠/٢٣    

    كاركردن له‌گه‌ڵ (داڕێژه ‌Template) (وۆرد ٢١)

سه‌ره‌تا
بۆ ئاسانكاریی كاره‌كانمان ده‌توانین كه‌ڵك له‌ (داڕێژه‌به‌ڵگه‌نامه‌ Document Template) وه‌رگرین، واته‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌ پێشدا داڕێژراون.

ئه‌مه‌ ده‌کرێت ئه‌و جۆره‌ به‌ڵگه‌نامانه‌ بن که‌ له‌ ژیانی کار و ڕۆژانه‌ماندا زۆر به‌کاریان دێنین و پێویستمان ده‌بن. بۆ ئه‌وه‌شی هه‌میشه‌ کاری پێوانه‌ی (په‌راوێز margin) و ڕێکخستنه‌کانی دی دووباره‌ نه‌که‌ینه‌وه‌ و کارئاسانی بکرێت، (داڕێژه‌ template)ی ئاماده‌کراو به‌كار ده‌هێنین.

نموونه‌
بۆ وێنه‌ په‌ڕه‌ی نامه‌نووسین، جێنمامه‌ (ظرف الرساله envelope)، پسووڵه‌ (وصل receipt)ی کۆگا و فرۆشگاکان و زۆری دی که‌ شێوه‌ی تایبه‌تیان وه‌رگرتووه‌، په‌راوێز و جێگای نووسینی ناو، ڕێکه‌وت و زانیاریی پێویست له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کان به‌ شێوه‌يه‌کی (پێوانه‌یی standard) دیاری کراوه‌.

هه‌روه‌ها چۆنێتیی داڕێژانی به‌ڵگه‌نامه‌ی پرسنامه‌ (ئیستیماره‌ form)کان له‌ چه‌ند خاڵێکی (پێوانه‌یی standard)دا خۆیان ده‌نوێنن. که‌ بریتین له‌مانه‌:

• تێکڕای به‌ڵگه‌نامه‌که‌ به‌ ئه‌رکه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانییه‌وه‌ ده‌بینرێت.
• ئه‌رکه‌کانی سه‌ر لاپه‌ڕه‌که‌ له‌ جێگای دیاریکراوی خۆیدا ده‌بێت.
• (نێوانه‌ هێڵی ساکار Easy Space row) به‌کار ده‌هێنرێت.
• درێژیی دێڕه‌کان نزیکه‌ی (١٣) سم ده‌بێت.
• نێوان به‌شه‌کان به‌ دێڕی به‌تاڵ دیاری ده‌کرێت.

ڕاهێنان
ئه‌رکه‌که‌مان ئه‌وه‌یه‌ (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌ک دروست بکه‌ین به‌و زانیارییانه‌ی ده‌مانه‌وێت و وه‌ک (داڕێژه Template)یه‌ک پاشه‌که‌وتی بکه‌ین. پاشان هه‌رکات ویستمان تێیدا بنووسین، ده‌یکه‌ینه‌وه‌.

لێره‌دا چۆنێتیی داڕێژانی په‌ڕه‌یه‌کی نامه‌نووسین ڕوون ده‌که‌ینه‌وه‌:

١. پرۆگرامی (مایكرۆسۆفت وۆرد) ده‌كه‌ینه‌‌وه‌. ده‌چینه‌ (په‌ڕگه‌ File) پاشان (نوێ New) و له‌ لیستی په‌نجه‌ره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا لای ڕاستی ڕووپه‌ڕی به‌رنامه‌که‌وه‌ کرته‌ له‌سه‌ر (داڕێژه‌ گشتییه‌كان General Templates) ده‌كه‌ین و له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا که‌ ده‌کرێته‌وه (داڕێژه) نیشانه‌ و کرته‌ی (Ok) ده‌كه‌ین.

٢. په‌ڕاوێزه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ دیاری ده‌كه‌ین‌:

لای سه‌ره‌ره‌وه‌ (٥,١) سم
لای خواره‌وه‌ (٢) سم
لای چه‌پ (٢) سم
لای ڕاست (١) سم

٣. پێوانه‌ی نێوان (تاب TAB)ه‌کان ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر (٣,٢) سم.

٤. ناو و ناونیشان له‌ دێڕه‌کانی (١ ـ ٣)دا ده‌نووسین.

٥. (کرته‌ click) له‌سه‌ر (پاشه‌که‌وت وه‌ك Save as) ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌نامه‌که‌ ناو ده‌نێین‌.

له‌ کاتی پاشه‌که‌وتکردندا پێویست ناکات فۆرماتی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ بگۆڕین، چونکه پێشتر (Template)مان بۆ داڕێژانی دیاری کردووه‌.

٦. به‌ڵگه‌نامه‌که‌ داده‌خه‌ین‌.

٧. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، جارێکی تر ده‌چینه‌: (File) (New) (General Templates)، له‌وێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ داڕێژراوه‌ ده‌بینین که‌ پێشتر پاشه‌که‌وتمان کردووه‌. داڕێژه‌که دیاری ده‌كه‌ین و کرته‌ له‌سه‌ر (Ok) ده‌كه‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی.

ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌که‌مان له‌ به‌شی (په‌پکه‌ Disk)دا پاشه‌که‌وت کردبێ، ده‌بێت بچینه (File) پاشان (Open) و له‌وێوه‌ فۆرماتی (په‌ڕگه‌ File)ه‌که‌ بگۆڕین به‌ (داڕێژه‌به‌ڵگه‌نامه‌ Document Template) و دوای دیاریکردنی، کرته‌ له‌سه‌ر (Open) بکه‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی.

٨. پاش کردنه‌وه‌ی (داڕێژه)که‌ و نووسینی نامه‌که‌، به‌ڵگه‌نامه‌که‌ به‌ ناوێکی دی (پاشه‌که‌وت save) ده‌كه‌ین.


chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠