www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٦/١/٨    


چۆنێتیی له‌دایكبوونی هه‌ندێ ناوی ئایتی


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی
(شاخدرێژ Longhorn)
(سێو Apple)
(Canon)
(Google)
(Bluetooth)
(Linux)



له‌دایکبوونی هێندێک له‌ ناوی ئای تی


پێشه‌كی
بێگومان له‌ ڕۆژدا چه‌ندین ناو به‌سه‌ر زمانماندا دێت که‌ بیر له‌ دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانیان ناکه‌ینه‌وه‌، له‌و جۆره‌ ناوانه ده‌توانم ‌ (Bluetooth، Google، Apple) یان (Longhorn) ناو به‌رم.
له‌ ژێره‌وه‌ ناوی چه‌ند دانه‌ ناسراویان و مێژووی په‌یدابوون و سه‌رهه‌ڵدانیان باس ده‌که‌م.

(شاخدرێژ Longhorn)
هه‌موو ده‌زانین که‌ له‌مێژه‌ ناوی "لانگهارن" (شاخدرێژ Longhorn) که‌وتووه‌ته‌‌ سه‌ر زمانان و د‌یه‌وێ ببێته‌ وه‌شانی داهاتووی ویندۆز. به‌ڵام دوایی ده‌رکه‌وت که‌ ناوی (Vista)ی به‌خۆ‌وه‌ گرت‌. کارگێڕانی ویندۆز کاتێک دوای یاریی ئیسکی، بۆ حه‌سانه‌وه‌ ده‌چوون بۆ (باڕی لانگهارن Longhorn saloon) که‌ له‌ نێوان دوو کێوی (whistler و Blackcomb) که‌ له‌ وڵاتی كه‌نه‌دادا هه‌ڵکه‌وتووه‌. هاتنه‌ سه‌ر ئه‌و‌ باوه‌ڕه‌ که‌ ناوی وه‌شانی داهاتووی ویندۆز بکه‌ن به‌ (Longhorn). ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ باڕی (Longhorn) ماڵپه‌ڕێکی به‌ هه‌مان ناوه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ خۆتان ده‌توانن سه‌یری بکه‌ن: http://www.longhornsaloon.ca
وه‌کوو چۆن "لانگهارن" ناوی نهێنیی (Vista) بوو، چیای (Whistler) یش ناوی نهێنیی ویندۆزی ئکس پی (Windows XP) بوو. هه‌روه‌ها چیای (Blackcomb)یش ناوی نهێنییه‌ بۆ وه‌شانی ڕاژه‌کاری داهاتووی ویندۆز.

(سێو Apple)
پێکهێنه‌ر و باوکی (Apple ئاپل) واته‌ (Steve Jobs) له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر حه‌زی له گۆرانییه‌کانی‌ (Beatles) و خواردنی سێو ده‌کرد‌ و ئه‌و کارگه‌یه‌ش‌ که‌ قه‌وانه‌کانی (Beatles)ی دروست ده‌کرد ناوی (Apple Records) بوو. ناوبراو پێشتریش یه‌کێک له‌ کارگێڕانی (Atari) بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناوه‌که‌ی له لیسته‌ی‌ كاتالۆگی ته‌له‌فۆندا وه‌‌پێش ناوی ئاتاری (Atari) بکه‌وێ ئه‌م ناوه‌ی داهێنا. بێجگه‌ له‌مانه‌ش سێو بۆ خۆی به‌ میوه‌ی زانست ناسراوه‌. ئه‌وانه‌ی له‌ بیریانه،‌ ده‌زانن که‌ هه‌وه‌ڵین "لاپتاپ"ی کومپانیای ئاپلیش ناوی (Newton) بوو، ئه‌و‌ که‌سه ناسراوه‌‌ی که‌ سێوه‌که‌ به‌ر بووه‌وه‌ و له‌ ته‌وقی سه‌ری دا.
ناوی كۆمپیوته‌ری (Macintosh)یش له‌ لایه‌ن به‌رپرسی پرۆژه‌ی "ئاپل"ه‌وه‌ به‌ ناوی (Jeff Raskins) هه‌ڵبژێردرا. ده‌نگۆش هه‌یه‌ که‌ ناوبراو له‌ نێو جۆره‌کانی سێودا، سێوی (ماکنتاش)ی له‌ هه‌موویان خۆشتر و به‌تامتر زانیوه‌.

(Canon)
ساڵی (١٩٣٤) کابرایه‌کی ژاپۆنی به‌ ناوی (Goro Yashida) بڕیاری دا ده‌ست به‌کار بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاروان به‌جێ نه‌مێنێ. هه‌مان ساڵ گه‌وره‌ کامیراکانی ئاڵمان له‌وانه‌ (Leica و Contax) به‌ ته‌واوی دونیادا بڵاو بوونه‌وه‌ و پێشوه‌چوونێکی باشیان به‌ خۆیانه‌وه‌ بینی، به‌ڵام ڕه‌قیبێکی ژاپۆنی نه‌بوو که‌ له‌ به‌رامبه‌ریاندا ڕاوه‌ستێ. ناوبراو دوای ئه‌وه‌ کامیرایه‌کی (leica)ی هه‌ڵوه‌شاند و پارچه‌پارچه‌ی کرد، هاته‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ که‌ بۆ خۆی کامیرایه‌ک دروست بکا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناوبراو بیروبڕوای (بوودیسم)ی هه‌بوو و له‌ میتۆلۆژیای ئه‌واندا (Kwanon) ناوی یه‌کێک له‌ خواوه‌نده‌کانه‌، ئه‌م ناوه‌ی بۆ کامیراکه‌ی خۆی هه‌ڵبژارد. دوای ئه‌وه‌ چه‌ندین کامیرای ساز کرد و هیچکامیان نه‌هاتنه‌ به‌رهه‌م و هه‌ر بۆیه‌ ڕووی بازاڕیشیان به‌ خۆیانه‌وه‌ نه‌دیت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ ڕیگاچاره‌یه‌کی دیکه‌ گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئاره‌زووه‌که‌ی به‌دی بێنێ.
ناوبراو ساڵی (١٩٣٦) توانیی به‌ هاوکاریی كۆمپانیای (Nippon Kogaku Kogyo) که ‌دواتر ناوه‌که‌ی گۆڕدرا و بوو به‌ (Nikon)، کامیرایه‌ک به‌ ناوی (Hansa Canon) دروست بکا و بیداته‌ بازاڕ. هه‌ر بۆیه‌ (kwanon) گۆڕدرا و بوو به‌ (Canon).

(Google)
کاتێک دوو قوتابیی‌ به‌ ناوه‌کانی (Larry Page و Sergey Brin) له‌ شوێن دۆزینه‌وه‌ی ڕیگاچاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌شی ماڵیی پرۆژه‌که‌یان ده‌گه‌ڕان، که‌ پێکهێنانی ماتۆڕێكی له‌شوێنگه‌ڕان بوو، ناوی (Google)یان دۆزییه‌وه‌. ئه‌م ناوه‌ش مانای ژماره‌ (١) بوو به‌ سه‌د دانه‌ سفره‌وه‌ . واته‌ چۆن ژماره‌ (١٠) یه‌ك سفر و ژماره‌ی (١٠٠) دوو سفری هه‌یه‌، گووگڵ (Google)یش ژماره‌ (١)ێكه‌ كه‌ سه‌د سفری هه‌یه (١٠١٠٠)‌. ئه‌مه‌ش ناوێک بوو که‌ به‌باشی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه‌که‌ی ئه‌واندا ده‌گونجا که‌ مه‌به‌ستیان کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کی زۆر بوو له‌ یه‌ک شوێندا.
کاتێک ئه‌م دوو قوتابییه‌ به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆیانیان پیشانی پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند (Andy Bechtolsheim) که‌ پیاوێکی کاپیتالیست بوو، دا. ئه‌ویش بێ چاوه‌ڕوانی چه‌کێکی بانکیی به‌ نرخی (١٠٠٠٠٠) دۆلار بۆ کۆمپانیای (Google Inc) نووسی و پێی دان، کۆمپانیایه‌ک که‌ هێشتا پێک نه‌هاتبوو و له‌ ڕاستیشدا له ‌ئارادا نه‌بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌‌ کۆمپانیایه‌ک به‌ ناوی (Google) نه‌بوو، ئه‌م دوو قوتابییه‌ نه‌یانتوانی له‌ هیچ بانکێکدا چه‌که‌که بگۆڕنه‌وه،‌ تاکوو له‌ کۆتاییدا ناچار بوون کۆمپانیایه‌ک به‌و ناوه‌ی (Google)‌ دابمه‌زرێنن و له‌لای ده‌وڵه‌ت ناونووسیی بکه‌ن.

(Bluetooth)
هه‌ر وه‌ک به‌سه‌رهاته‌که‌ی (Longhorn)‌، به‌سه‌رهاتی هارالد پاشای ددان شین (Bluetooth یش له‌ باڕێک له‌ كه‌نه‌دا ده‌ستی پێ کرد.
ساڵی (١٩٩٧) له‌ باڕێک له‌ كانادا (Jim Kardach) له‌لایه‌ن (Intel) و (Sen Mattiasson) له‌لایه‌ن کۆمپانیای (Ericsson ئێریکسۆن)ه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان هه‌بوو. له‌ دانیشتنه‌که‌یاندا ئه‌م دوو که‌سه‌ ده‌ستیان به‌ قسه‌وباسێکی دوورودرێژ کرد که‌ له‌ کۆتاییدا سه‌ری له‌ مێژووی وڵاتانی سکاندیناڤیاوه‌ ده‌ر ‌هێنا و باس بوو به‌ باسی پاشایه‌ک به‌ ناوی (Bluetooth که‌ له‌ ده‌یه‌کانی (١٩٠٠)دا توانیویه‌ وڵاتانی دانمارک و نۆروێژ (نه‌رویج) تێکه‌ڵ بکا.
شایانی باسی تاکوو ئه‌و ڕێکه‌وته‌ی ئه‌م دوو که‌سه‌ پێکه‌وه‌ دانیشتبوون، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ که‌ ناو نرا (Bluetooth)، تاکوو ماوه‌یه‌ک ناوی (Mc-Link، Biz-rf) و ماوه‌یه‌کیش (Low Power rf) بوو.
هه‌ر چۆنێک بێ ناوی (Bluetooth) له‌ مێشکی (Jim Kardachs)دا مایه‌وه‌ و کاتێکیش ناوبراو ئه‌م ناوه‌ی وه‌ک پێشنیار بۆ هاوکاره‌کانی باس کرد، زۆریان پێ خۆش بوو.
کاتێکیش ده‌یانویست ناوه‌که‌ یاسایی بکه‌ن، له‌ بواری جۆراوجۆره‌وه‌ هه‌موو ناوه‌ پێشنیارکراوه‌کانی دیکه‌ له‌ باری یاساییه‌وه‌ تووشی که‌ند و کۆسپ هاتن بێجگه‌ له‌ ناوی (Bluetooth) نه‌بێ و هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ناوه‌یان په‌سند کرد كه‌ به‌ واتای (ددانشین)ه‌.


(Linux)
ئه‌و سیسته‌مه‌ی که‌ به‌ وێنه‌ی (په‌نگوین)ێك خۆی پیشان ده‌دا، به‌سه‌رهاتێکی دوورودرێژی نییه‌. لاوێکی فینلاندی به‌ ناوی (Linus Thorvalds) که‌ له‌ ده‌ستی (ئم ئس داس ms-dos) بێزار ببوو و له‌به‌ر ده‌ستکورتی نه‌یده‌توانی (unix)ێک بکڕێ. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌ستکورتییش له‌ بواری پرۆگرامکردندا زۆر شاره‌زا بوو.
کاتێک (Linus Thorvalds) هه‌وه‌ڵین سیسته‌می خۆڕاییی خۆی به‌ ناوی (Freax) بڵاو کرده‌وه‌، له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو که‌ ناوی خۆی له‌سه‌ر دابنێ. به‌ڵام (Ari Lemmke) که‌ به‌شی (ئف تی پی ftp )ی لینۆکسی به‌ڕێوه‌ ده‌برد و په‌ڕگه‌کانی لینوکسی داده‌نا، جۆرێکی دیکه‌‌ بیری ده‌کرده‌وه‌‌. (Linux) پێی خۆش نه‌بوو وا پیشان بدا که‌ خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌دا ده‌سه‌پێنێ و ده‌یه‌وێ ناوی خۆی زه‌ق بکاته‌وه. دوای ده‌مه‌قاڵه‌یه‌کی زۆر، هه‌ر جۆرێک بوو ڕازییان کرد که‌ به‌ تێکه‌ڵاوکردنی ناوی وه‌شانه‌‌ پێشووه‌که‌ی واته‌ (Freax) و ناوی (لینوس Linus) ناوێکیان به‌ ناوی (Linux) پێکهێنا و له‌ سه‌ر سیستمه‌که‌یان دا نا.

نووسینی به‌ سویدی: Joakim Bergström






chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠