www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Dillshad ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٦/٦/١١    

خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ناو په‌ڕگه‌یه‌ك (Perge.txt) به‌ ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی:
به‌شی یه‌كه‌م:
به‌شی دووه‌م:
داگرتن:
پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌:






پێشه‌كی:
له‌ بابه‌تی ئه‌م جاره‌یان باسی چۆنێتیی خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ناو په‌ڕگه (File) ده‌كه‌ین به‌ ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تاكانی پێشتر كه‌ نووسراون، ده‌بینین باسی چۆنێتیی به‌ستنه‌وه‌ی بنكه‌ی دراوه‌ كراوه‌ به‌ په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ی ئێس پی. ئه‌م جاره‌یان له‌ جیاتیی بنكه‌ی دراوه (Perge.txt) به‌كار دێنین. واته‌ نووسراوه‌‌كانی ناو په‌ڕگه‌‌ی به‌ناوی (Perge.txt) به‌ په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ی ئێس پی ده‌خوێنینه‌وه‌ و په‌ڕگه‌كه‌ به‌ په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ی ئێس پی ده‌به‌ستینه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ ده‌مه‌وێ بڵێم كه‌ له‌ داهاتوودا باسی چۆنێتیی پاشه‌كه‌وتكردنی دراوه‌ ده‌كه‌ین له ناو په‌ڕگه‌یه‌ك‌دا به ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی.

بۆ كاراسانیكردن بۆ خۆمان، كاره‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌ دوو به‌ش. به‌شی یه‌كه‌م‌ بریتی ده‌بێ له‌ دروستكردنی په‌ڕگه‌یه‌ك،‌ به‌شی دووه‌م بریتی ده‌بێ له‌ نووسینی كۆد و ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆده‌كه‌.

به‌شی یه‌كه‌م:
به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌مان بریتی ده‌بێ له‌ دروستكردنی په‌ڕگه‌یه‌ك به‌ناوی (Perge.txt).
بۆ دروستكردنی په‌رگه‌كه‌، ئێمه‌ به‌رنامه‌ی (Notepad)، به‌كار دێنین. هه‌ڵبه‌ت دروستكردنی (Perge.txt)، به‌ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تـــــریش بێ، هیچ كێشه‌ نابێ‌.

بۆ دروستكردنی په‌ڕگه‌كه‌ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌‌ده‌ین:
١- به‌رنامه‌ی (Notepad) ده‌كه‌ینه‌وه‌.
٢- له‌ناو په‌ڕگه‌كه‌دا، هه‌ندێ نووسراوه‌ ده‌نووسین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كه‌ین:


www.zkurd.org


٣- پاشان په‌ڕگه‌كه‌ وه‌ك (Perge.txt) پاشه‌كه‌‌وت ده‌كه‌ین و ده‌یگوازینه‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كار (Server)ه‌كه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بوخچه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاژه‌كاره‌كه‌ دروست بكه‌ین و هه‌موو په‌ڕگه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ له‌وێدا كۆ بكه‌ینه‌وه‌ زۆر باشتره‌، كاراسانی بۆخۆمان ده‌كه‌ین. بێگومان ده‌كرێ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی (FrontPage) یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تری له‌و شێوه‌یه‌ به‌كاربێنین ڕاسته‌وخۆ په‌ڕگه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕاژه‌كاره‌كه‌ دروست بكه‌ین.

به‌شی دووه‌م:
به‌شی دووه‌می كاره‌كه‌مان بریتی ده‌بێ له‌ نووسینی كۆد و ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆده‌كه‌.
لێره‌دا كۆده‌كه‌ ده‌نووسین و پاشان له‌ په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ی ئیس له‌ژێر ناوی (Perge.asp)، پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ كۆده‌كه‌یه‌ له‌ خواره‌وه‌:


www.zkurd.org


له‌ دێڕی یه‌كه‌م هه‌تا دێڕی هه‌شته‌م، وه‌ك هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی ئاسایی چه‌ند كۆدێكی ئێچ تی ئێم ئێڵ (html) نووسراوه‌، شتێكی تازه‌ نییه‌ به ‌لامانه‌وه‌. له‌ دێڕی هه‌شته‌مدا هێمای (٪>) نووسراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ كه‌ ئیدی لێره‌وه‌‌ كۆدی ئه‌ی ئێس پی هه‌یه‌. له‌ دێڕی دواتر، دێڕی (١٠) بۆ به‌سته‌نه‌وه‌ی په‌ڕگه‌كه‌ سه‌ره‌تا ته‌ن (Object)ێ دروست كراوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ نووسراوه‌:

www.zkurd.org

ئه‌و ته‌نه‌‌ دروستكراوه‌ش به‌ یه‌ك پیت ده‌نووسین بۆ كاراسانیكردن بۆ خۆمان، كه‌ ئه‌ویش ته‌نی (X)ه. وه‌ك ده‌بینین (FileSystemObject) به‌كار هێنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌ڕگه‌كه به‌ په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ی ئێس پی ببه‌ستینه‌وه‌. زۆر جاران (FileSystemObject) كورت ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌نووسرێ: (FSO).
هه‌میشه‌، بۆ نموونه‌ ئێستا كه‌ده‌مان هه‌وێ په‌ڕگه‌ی (Perge.txt)‌ به‌ ئه‌ی ئێس پی بخوێنینه‌وه‌ ده‌بێ ته‌نێكی (FileSystemObject) دروست بكه‌ین.

له‌ دێڕی (١٠)، نووسراوه: (OpenTextFile)، ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆی نووسراوه‌،‌ په‌ڕگه‌كه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوی په‌ڕگه‌‌ و شوێنه‌كه‌شی دیاری كراوه‌.

له‌ دێڕی (١٣)، مه‌رجێك هه‌یه‌ ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو نووسراوه‌كان له‌ په‌ڕه‌كه‌دا بنووسرێن، هه‌تا (AtEndOfStream) یه‌كسان ده‌بێ به (False)، به‌رده‌وام ده‌بێ له نووسینی دێڕه‌كان له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ئه‌ی ئێس پییه‌كه‌.
له‌ دێڕی (١٦) دیاری كراوه‌ كه‌ چی بنووسرێ. لێره‌دا (ReadLine) نووسراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ناو په‌ڕگه‌كه‌ له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ئه‌ی ئێس پییه‌كه‌ بنووسرێن، هه‌روه‌ها له‌ دێڕی (١٧)،


(<br>)

نووسراوه، ئه‌وه‌ش‌ بۆ ئه‌وه‌ی دێڕه‌كان یه‌ك له‌ دوای یه‌ك بنووسرێن و تێكه‌ڵاوی یه‌كتری نه‌بن.

له‌ دێڕی (٢٢), (Loop) هه‌یه‌، بیرمان نه‌چێ هه‌ر كاتێ،‌ مه‌رجێكی له‌و شێوه‌مان به‌كار هێنا وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌بێ (Loop)یش به‌كار بێنین.
له‌ دێڕی (٢٣ بۆ ٢٥) هه‌موو ته‌ن و گۆڕاوی دروستكراو داده‌خه‌ین.

داگرتن:
ئه‌م كاره‌ هه‌مووی له‌ بوخچه‌یه‌كدا (Zip) كراوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌خوازی ده‌توانی لێره‌ دایبگریت.
به‌ڵام، له‌وێدا كۆده‌كان ڕوون نه‌كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی كات. له‌وانه‌یه‌ ڕۆژێ كاتم هه‌بێ، ئه‌وكات ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م.

داگرتن


پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌:
بابه‌تی ئه‌م جاره‌ كورته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی چۆنێتیی خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی‌ ناو په‌ڕگه‌یه‌ك‌ به‌هۆی ئه‌ی ئێس پی. سه‌ره‌تا پیش هه‌مووشتێ په‌ڕگه‌یه‌كمان دروست كرد، هه‌ندێ نووسراوه‌مان تێدا نووسی و پاشان په‌ڕگه‌كه‌مان له‌ژێر ناوی (Perge.txt) پاشه‌كه‌وت كرد، هه‌روه‌ها‌ پاشان به‌ هۆی ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس توانیمان نووسراوه‌كانی ناو په‌ڕگه‌كه‌ بخوێنینه‌وه‌.



chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠